سۆنیا محمود، یەکەم ڕاهێنه‌ری تۆپی پێی ئافره‌تانه‌ له‌كه‌ركوك

سۆنیا محمود ئه‌حمد یاریزانی پێشووی تۆپی پێی عێراق وەکو یەکەم کچە یاریزانی کەرکووک بوو بە یەکەم ڕاهێنەری ئافره‌تان له‌كه‌ركوك و به‌شداری خولی ڕاهێنەرایەتی پلەی C كرد كه‌ لەلایه‌ن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیاوە بەڕێوەچوو.

سۆنیا ده‌ڵێت: من بەنیازم لە ئایندەدا فێرگەیەکی تایبەت بە ئافره‌تان بکەمەوە بۆ ئەوەی بتوانین ژمارەیەک یایزانی بە ئەزموون و بە توانا لە سەر ئاستی کوردستان و عێراق، دروست بكه‌ین.

سۆنیا ووتیشی یەکەمجار لە سالی 2009 بووم به‌ وەرزشکار و دەستمکرد بە چالاکی وەرزشی لە یانەی وەرزشی کەیوان و تاکو ساڵی 2017 کە بووم بە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بەڵام پێشچوون بۆ هەلبژاردەی عێراق لە چەندین یانەی کەرکوک و کوردستان یاریم ‌کردووه‌.

ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی پێشووی عێراق سوپاسی مامۆستا قاسمی کرد کە وەک یەکەم ڕاهێنەری هاوکارێکی زۆر باش بووه‌ بۆ سەرکەوتنەکانی لە ژیانی وەرزشی. 

 سۆنیا محمود ئەحمەد لە دایکبووی ساڵی 1991دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشە، خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: هاوسه‌رگیری و منداڵ نەبوونه‌ته‌ هۆکاری دابڕان و دوور کەوتنەوەی لە وەرزش و پێشکەوتنەکانی، به‌ڵكو زیاتر هه‌وڵیداوه‌ تواناكانی خۆی به‌رێته‌پێشه‌وه‌.