کۆنە ئۆتۆمبێلی سەربازی جێگەی بارگین دەگرێتەوە

مەزهەر كەریم – پێنجوێن

لە گوندەكانی دەشتی شلێر لە شارۆچكەی پێنجوێن لە سەرسنوری نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا ئۆتۆمبیلێكی سەربازیی حكومەتی پێشوی عێراق (ئۆراڵ) جێگەی هێستر و گوێدرێژی گرتووەتەوە لەسەر سنوور و باری پێ دەگوازرێتەوە.

حامید حەسەن دانیشتووی گوندی داروخانە لە شارۆچكەی پێنجوێن كە ئێستا دوو ئۆتۆمبیلی (ئۆراڵ)ـی حكوومەتی پێشوی عێراقی لە بەر ماڵەكەیدا ڕاگرتووە ‌و لە جێگەی هێستر و گوێدرێژ و بارگێن باریان پێ دەگوازێتەوە، بۆ “هەولێر” دوا و وتی: “ماوەی پانزە ساڵ دەبێت لە جێگەی وڵاخی باربەر ئەم دوو ئۆتۆمبیلە بەكار دەهێنم، چونكە دەتوانێت بارێكی زیاتر بگوازێتەوە هەروەها كاتێكی زیاترم بۆ دەگەڕێتەوە خۆیشم ماندوو نابم ‌و بە پێ ناڕۆم”.
حامید وتیشی: ئەم ئۆتۆمبیلە (ئۆراڵ) ئێستاکە لە زۆرینەی ماڵەكانی گوندەكەمان ‌و گوندەكانی چواردەورمان كە ژمارەیان ١٣٤ سەدوسیوچوار گوندە ئەم ئۆتۆمبیلەیان هەیە زیاتر بۆ كاری قاچاخی سەر سنووری بەكار دێت؛ توانایەكی تایبەتی هەیە پێویستی بە رێگەی قیر و گڵ نیە هەرچۆن بمانەوێت بەسەر شاخدا سەر دەكەوێت دەڕوات پەكی ناكەوێت گەلێك بەهێزە كارئاسانیەکی زۆری بۆ كردووین لە گواستنەوەی شتومەكدا”.
باسی ئەوەشی كرد ئۆتۆمبیلی سەربازیی حكومەتی پێشەوی عێراق (ئۆڕاڵ) نرخەكەی هێندە گران نیە لە پێنجهەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات بۆ هەشتهەزار دۆلارز ئەمەش نرخێكی زۆر نیە كە نرخی هێستر و گوێدرێژ لە دووهەزار دۆلارەوە هەیە تا چوار پێنج هەزار دۆلاریش دەڕوات لەگەڵ ئەوەشدا بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا شوێنی تایبەتی دەوێت بەڵام ئۆتۆمبیلەكە پێویستی بە شوێنی تایبەت نیە.
ئەوەشی وت: “بەو ئۆتۆمبیلە كاری ڤاچاخ دەكەن كە بۆ هەر بارێك كە بڕی چوار تەنە سەدهەزار دینار وەردەگرن ماوەی یەك كاتژمێریان پێ دەچێت هیچ كارێكی دیكە نازانن گوندەكەیان؛ وەك سی ساڵ پێش ئێستا كاری كشتوكاڵی لە گوندەكەیان ناكرێت بۆیە تەنیا ئەو كارە دەزانن ئەگەر ئەو كارە نەمێنێت ناچارن ڕوو بكەنە شارەكان بۆ كارێكی دیكە و، لە گوند نەمێنن”.