ڕێكخراوی تۆژینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمانی هیندستان ئاشكرای كرد كه سبه‌ی شه‌موو به‌یه‌كجار 9 كه‌شتی ئاسمانی ڕه‌وانه‌ی خولگه‌ی زه‌وی ده‌كه‌ن.
ڕێكخراوه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانانه‌ی داڕێژراوه سبه‌ی شه‌موو مانگێكی ده‌ستكردی گه‌وره و پێشكه‌وتوو به مه‌به‌ستی تۆژینه‌وه‌ی زه‌ریاكان ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كه‌ین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا 8 مانگی ده‌ستكردی بچووكی دیكه بۆ مه‌به‌ستی لیكۆڵینه‌وه‌ی جیاجیا ده‌نێرن بۆ خولگه‌ی زه‌وی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پڕۆسه‌ی هه‌ڵدانی كه‌شتییه‌كان پێش نیوه‌رۆی سبه‌ی شه‌موو له دوورگه‌ی سریهاریكۆتای هیندستانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ده‌شڵێت: یه‌كێك له‌و كه‌شتییه بچووكانه‌ی كه سبه‌ی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان ده‌كرێ كێشه‌كه‌ی ته‌نیا 15 كیلۆگرامه و تایبه‌ت بۆ شانشینی بوتان دروستكراوه، كه‌شتییه‌كه رۆژانه دووجار به‌سه‌ر ئاسمانی شانشینه‌دا ده‌سووڕێته‌وه و وێنه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری چیای هێمالایا ده‌گرێت و ڕه‌وان ده‌كات.