هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

په‌ره‌پێدانی كاری پیشه‌یی لای ئافره‌تان

تیشكۆ تاڵیب باس له‌ به‌هره‌ و تواناكانی خۆی ده‌كات له‌بواری په‌ره‌پێدانی كاری پیشه‌یی و ده‌سته‌به‌ركردنی كارێك كه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری سودی لێ وه‌رده‌گرێت، له‌م له‌رووه‌وه‌ ده‌ڵێت: من وەک ئـافرەتێک سەرەتایی دەستپێکردنی ئـەم ئـیشەم لەتەمەنی 7 بۆ 8 ساڵێ لەدەستی دایکمەوە من و خوشکەکەم فێربووین، ئـەو ئـیشی دوورمان ئێمه‌ ئـیشی دەستیمان ده‌كرد. 

سەرەتا بەئـیشی منداڵانە دەستمان پێکرد بۆخۆمان، دواتر بۆخزمەکانمان پاشان لە٢٠١٨بەشداری پێشانگایەکم کرد لەکەلار بۆکۆبونەوەی نەخۆشانی شێرپەنجە و ئـۆتیزم ـ ئـیتر لەدوای ئـەو پێشانگاوە لەچالاکییەکان بەشداریمکرد و په‌یجێكم له‌سۆشیال میدیا دانا. له‌ لە٢٠١٧ بەدواوە دەستمكرد بەم پیشە و تاکو ئـێستا بەردەوامم، وەک و پاڵپشتیش خێزانه‌كه‌م پاڵشتمبوون ئـێستاش كه‌ هاوسه‌رگیرم کردوە ھاوسەرەکەم پاڵپشتمە.

بڕوام وایە ھەر کەس بەھره‌یه‌كی ھەبێت مەجالی ئـیشکردنی ھەیە، مەگەر کەسەکە خۆی تاقەتی ھەوڵدانی نەبێت، پەیامی منیش ئـەوەیە بۆیان ھەر بەھرەیەک لەناختا ھەیە بۆخۆت بیکە بەپیشەیەک و پشتی پێ ببەستە چونکە لەم جیهانه‌دا پیشە زۆرە و ئـەوەندە بەھرەو ھونەری جۆراوجۆر بوەتە پیشە ئـێستا کە ھیج شتێک مەحاڵ نییە.