پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

زیانی به‌كارهێنانی مۆبایل بۆ منداڵ

‎هه‌روه‌ك ده‌زانین په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌رده‌می ئێستادا ئه‌سته‌متر بووه‌ به‌ به‌راورد به‌پێشووتر، پێشكه‌وتنی ژیان كۆمه‌ڵگه‌ وایكردوه‌ له‌ئێستادا دایك و باوكان به‌وریایی و هه‌ستیاری مامه‌ڵه‌ له‌گه‌‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن.

 چونكه‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و گرنگی پێدانیان له‌م قۆناغه‌دا زۆرگرنگه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌نێوان ئێمه‌ باوه‌ كه‌ ده‌بینین منداڵ له‌ته‌مه‌نێكی زۆر بچووك مۆبایلی ده‌درێته‌ ده‌ست و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی ژیربێته‌وه‌ بێ ئاگا له‌وه‌ی زۆرترین زیان به‌ر منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت، چونكه‌ منداڵان له‌ته‌مه‌نی بچووكدا به‌و قوناغه‌دا تێده‌په‌ڕن كه‌ مێشكیان گه‌شه‌ ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ وشیار بن به‌هیچ جۆرێك موبایل نه‌ده‌نه‌ ده‌ست منداڵه‌كانیان چونكه‌ زیانی زۆری هه‌یه.‌ منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا پێویسته‌ فێری شتی تر بكرێت فێری ئه‌وه‌ بكرێت كه‌  بچێته‌ قوتابخانه‌ ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات گرنگی بدات به‌ وانه‌كانی و گرنگی بدات به‌فێر بوونی شتی نوێ . له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كات له‌وه‌ به‌فیرۆبدات به‌به‌كارهێنانی مۆبایل كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی به‌سه‌ر ببات. 

هه‌روه‌ها له‌ یه‌كێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هاتوه‌ كه‌ منداڵان زیاتر به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م هێڵی‌ مه‌ترسین بۆ زیانه‌كانی‌ موبایل. یه‌كێكی تر له‌زیانه‌ جۆر باوه‌كانی مۆبایل بۆ منداڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌پۆله‌ كانی‌ مۆبایل ده‌بنه‌ هۆی‌ ده‌ركه‌وتنی‌ كۆمه‌ ڵێك نه‌خۆشی‌ جیاواز له‌وانه‌: شت له‌بیر چونه‌وه‌، وگۆران خووڕه‌وشتی‌ منداڵ وخه‌وزڕانی‌ درێژخایه‌ن . هه‌روه‌ها منداڵه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشی هەڵوێستی ڕێژەی زیرەکی و نه‌خۆشی دەروونی و دەمار ده‌بێت. له‌هه‌مانكاتدا به‌كارهێنانی مۆبایل له‌شه‌واندا بۆ منداڵان ده‌بێته‌ هۆی نه‌خه‌وتنی منداڵان له‌ شه‌وانداو به‌ناچاری سه‌ر له‌به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستن له‌خه‌و ده‌چن بۆ قوتابخانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تواناییه‌كانیان كه‌مببنه‌وه‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانیان له‌ قوتابخانه‌و تواناییه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتنیان له‌گه‌ڵ منداڵانی دیكه‌ ده‌بێت.