كۆمه‌ڵناسی زانستێكی به‌رفراوانه، ده‌ست بۆ هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بات، یه‌كێكه له‌و كایانه‌ی زۆرترین بایه‌خی پێ ده‌دات بریتییه له كایه‌ی په‌روه‌رده‌یی. له دیدی كۆمه‌ڵناسان په‌روه‌رده بابه‌ت و پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه. پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ، پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه و هیچ قۆناغ و سه‌رده‌مێك له مێژووی مرۆڤایه‌تیی نییه كه بایه‌خ به پرسی په‌روه‌رده‌كردن و دروستكردنی كه‌سایه‌تیی تاك نه‌درابێت.
به‌تایبه‌ت له قۆناغی منداڵی‌دا، زۆرترین بایه‌خ به پرسی بیناكردنی كه‌سایه‌تیی منداڵ دراوه، چونكه منداڵ دواجار بناغه‌ی مرۆیی كۆمه‌ڵگه‌كان پێكده‌هێنن. بۆیه گرنگترین پرۆسه بریتییه له ئاماده‌كردنی منداڵ له رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵناسی په‌روه‌رده خه‌ریكی شیكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی زانست، چه‌مك و تیۆر و میتۆدی تایبه‌ت كۆمه‌ڵناسیی. یاخود ده‌كرێ بڵێین كۆمه‌ڵناسی په‌روه‌رده برییتییه له شیكردنه‌وه‌ی زانستییانه‌ی مۆدیڵ و پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا شیكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌ڵكو شیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دامه‌زاروه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كۆی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌یه. ئامانجی سه‌ره‌كییش له كۆمه‌ڵناسیی په‌روه‌رده بریتییه له‌وه‌ی كه په‌روه‌رده وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، شێوه‌ی دروستبوون و رێكخستن و ئه‌ركه گشتییه‌كانی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته به‌ر شیكردنه‌وه و توێژینه‌وه. په‌روه‌رده دیارده‌یه‌كه كه به شێوه‌یه‌كی دیار یان نادیار له كۆی دامه‌زاروه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێگه و جێگه‌ی هه‌یه.
تاكو ئێستا تێگه‌یشتن و پێناسه‌گه‌لی هه‌مه‌چه‌شن و جیاواز له‌باره‌ی په‌روه‌رده و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان خراوه‌ته ڕوو كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌ركه‌كه‌ی له شتێك‌دا كۆ ده‌كه‌نه‌وه. ستیڤان مۆر له كتێبی ده‌روازه‌كانی كۆمه‌ڵناسییدا پێیوایه په‌روه‌رده بریتییه له‌و ده‌زگایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه تاكه‌كان له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانن به‌شێك له به‌ها و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا فێر ببێت و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خۆی بكاته‌وه تاوه‌كو لێیوه بتوانێ شتگه‌لێكی تازه له‌باره‌ی ده‌وروبه‌ری بزانێت. (استفن مور، 2010: 166) هه‌روه‌ها دیانا كنداڵ یه‌كێكه له كۆمه‌ڵناسه تازه‌كانی به‌ریتانیا و له كتێبێكی به‌ناوی كۆمه‌ڵناسی هاوچه‌رخ پێیوایه په‌روه‌رده ئه‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه‌به‌رپرسیارێتی گواستنه‌وه‌ی سیسته‌ماتیكانه‌ی زانست، لێهاتوویی و به‌ها كولتوورییه‌كانی له‌ئه‌ستۆ دایه ئه‌ویش له ڕێگه‌ی بونیادێكی ڕێكخراویی فه‌رمییه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه له هه‌موو كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان خه‌ڵك بۆ درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی خۆیان پێویسته مه‌عریفه و لێهاتوویی تایبه‌ت به‌ده‌ستبهێنن كه ئه‌مه له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. (كاندال، 2013: 485)
ئه‌میل دۆركایمش له كتێبی په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵناسییدا پێیوایه په‌روه‌رده بریتییه له پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیبوونێكی ڕێكخراوی نه‌وه‌ی گه‌نج ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی به‌ها و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر، هه‌روه‌ها په‌روه‌رده دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كیی له‌سه‌ر شانه ئه‌وانیش: یه‌كه‌م بیناكردن و هێنانه‌كایه‌وه‌ی یه‌كانگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی، دووه‌میان: ئاماده‌كردنی گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كار بكه‌ن ئه‌ویش له ڕێگه‌ی فێركردنی چه‌ند شاره‌زایی و لێهاتووییه‌كه‌وه.(دوركیم، 2012: 66)
بۆیه دواجار ده‌كرێ بڵێین په‌روه‌رده بریتییه له‌و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردن و ئاراسته‌كردن و به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه ئه‌ویش له پێناو ڕه‌چاوكردن و گواستنه‌وه‌ی به‌ها و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تر، ئه‌وا بێجگه له‌وه‌ی به‌خشینی لێهاتوویی به تاكه‌كان له پێناو مانه‌وه‌یان له ژیان.
]گومانی تیا نییه كه هه‌موو په‌روه‌رده‌یه‌كی مرۆیی گوزارشته له په‌روه‌رده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، چونكه مرۆڤ ناتوانێت درێژه به ژیان بدات جگه له فۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی نه‌بێت و، په‌روه‌رده‌ش بێ كۆمه‌ڵگا بوونی نییه، هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه مرۆڤ به‌گوێره‌ی نۆرم و به‌ها و كولتووره‌كانی كۆمه‌ڵگا په‌روه‌رده بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به باشترین شێوه درێژه‌ی به ژیانیی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان بده‌ن، نابێ ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین كه په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی دواجار ده‌بێته شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تیی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش كه له ڕێگه‌یه‌وه كارلێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌گه‌ڵ ده‌رووبه‌رییان ده‌كه‌ن. له‌م نێوانه‌شدا په‌روه‌رده ڕۆڵێكی باڵا ده‌گێڕێت له بیناكردنی كه‌سایه‌تیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، بۆیه كۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسیی ئه‌میل دۆركایم پێیوایه ڕۆڵی په‌روه‌رده له كۆمه‌ڵگا گوزارشته له‌وه‌ی كه منداڵان تا ئه‌و كاته‌ی به كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوونه ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بگونجێنن، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بگونجێنن ده‌بێت پشت ئه‌ستوور بن به نۆرم و ڕێوره‌سم و داب و نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگا. (عقلاقه‌بند، 1994: 133) هه‌روه‌ها له كتێبی خۆكوشتندا دۆركایم ده‌لێت له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌روه‌رده ده‌توانێ تاك بخاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه، ئایا ده‌توانین ته‌نیا به‌مه ڕابوه‌ستین؟ په‌روه‌رده تاكه په‌رچه‌كردار و وێناكردنی كۆمه‌ڵگایه. په‌روه‌رده لاسایی كۆمه‌ڵگا ده‌كاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی پوخت به‌رهه‌می ده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام دروستی ناكات. په‌روه‌رده ئه‌و كاته ته‌ندروست ده‌بێت كه خودی خه‌ڵك له دۆخێكی ته‌ندروستدا ژیان به‌سه‌ربه‌رن، په‌روه‌رده هاوشان به خه‌ڵك تووشی به‌لارێدا ده‌ڕوات؛ بێ ئه‌وه‌ی خۆی بتوانێ گۆڕان له خۆیدا بهێنێته كایه‌وه، ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی ژیان تووشی گه‌نده‌ڵی ببێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی مامۆستاكانیش له‌و ژینگه‌یه ده‌ژێن، كه‌وابێ ناتوانن له كاریگه‌ریی ئه‌و ژینگه پڕ گه‌نده‌ڵییه ده‌رباز ببن. (دورکیم، 2013: 458) لێره‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه به تێكچوونی دۆخی په‌روه‌رده له كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان به هه‌مان شێوه‌یه‌ش، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووریش تووشی تێكچوون و به‌لارێداچوون ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه په‌روه‌رده ده‌توانێت ڕۆڵێكی باڵا بگیڕێت له به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌سه‌ندنی ئاست و دۆخه‌كانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
پرسێكی تر كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه ئه‌ویش پرسی هه‌بوونی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئه‌و لێكه‌وتانه‌ی كه سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت. سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه پڕبایه‌خ و گرنگانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گرووپ و كۆمه‌ڵگاكاندا بوونی هه‌یه و گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش بریتیین له پشت به‌خۆبه‌ستن، متمانه و ده‌رووندروستی و ڕاستگۆیی و سه‌رراستی و په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست. سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی له ڕێگه‌ی ئه‌م سه‌رچاوانه‌وه ده‌توانێت ببێته كه‌ناڵیكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵگا ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ستبه‌ر بكات به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ش. (Bhandari، 2014:317). له دیدی پاتمه‌نیش چه‌مكی سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه كه‌سانی ده‌وروبه‌ری تاك له چه‌شنی خێزان، هاورێ و هاوكاران و دۆستان ده‌بنه بوون و پێكهاته‌یه‌كی گرنگ كه له دۆخه قه‌یراناوی و پڕكێشه‌كاندا به كه‌ڵكی یه‌كتر دێن و ده‌توانن ببنه پشت و په‌نای یه‌كتر و متمانه یه‌كتر بكه‌ن. له هه‌مان كاتدا، كه سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی لاواز بوو ئه‌وا ئاسته‌كانی ئاسایش و متمانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش لاواز ده‌بێت. (Patman، 2006: 198) نابێ ئه‌وه‌شمان له بیربچێت كه كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان تا ئاڵۆزتر بێت كێشه و به‌ربه‌سته‌كانیشی ئاڵۆزتر ده‌بێت، هه‌ر بۆیه له‌و كۆمه‌ڵگا ئاڵۆزانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییدا هه‌یه.