ئا – محمد لادێ – ههولێر
تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا؛ خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا چین؟ چارەسەری نەرێنییەکانی چۆن دەبێت؟ کاریگەریی تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگە چی بووە؟ سوود و زیانی چی بووە؟
تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا لێک جیا ناکرێنەوە، پشتبەستنی تەکتەلۆژیا لە لایەن کۆمەڵگاوە سوڕێکە کە ئێمە تێیدا دەخولێینەوە، لە ڕۆژانەی ژیانماندا پشتی پێ دەبەستین و ئاستی پێویستییەکانمان و داخوازییەکانمان لەسەر شانی تەکنەلۆژیا لە بەرزبوونەوەدایە. مرۆڤەکان تەکنەلۆژیا بۆ گەشت و پەیوەندیکردن، فێربوون، بازرگانی و ژیانی ئاسوودە بەکار دێنن. هەرچۆنێکبێت تەکنەلۆژیا جێگە و هۆکارێک بووە بۆ بایەخی ئێمە.
ئاسان نییە کە پێی بزانین کە هەر تەکنەلۆژیایەکی نوێی گەورە چ کاریگەرییەکی لەسەر ژیانمان هەبووه و لە داهاتوودا چ کاریگەرییەکی دەبێت. تەکنەلۆژیا لەسەر ژینگە و کۆمەڵگا و کەسەکان بە شێوەی گشتیی هەیە. ئەو ڕێگایەی کە ئێمە تێیدا تەکنەلۆژیا بەکار دێنین بڕیار لە ئەرێنیی یان نەرێنیی کاریگەریی تەکنەلۆژیا لەسەر کۆمەڵگا دەدات. بۆ نموونە دەتوانین لە دانەوێڵە بۆ دروستکردنی هایدرۆکاربۆنی ئێسانۆڵ بەکاربێنین کە دەتوانرێت وەکو سوتەمەنیی بەکار بهێنرێت. وە سوتەمەنی دەتوانێت بزوێنەرەکان و ئۆتۆمبێلەکان بە گەڕ بخات کە وەک دەزانرێت بۆ مرۆڤەکان ئاسانکاریی تەواوەتییە، لە بەرامبەردا بەشێوەیەکی نەرێنی ئەگەر بە شێوەیەک لە شێوەکان بڕیار لە ڕێژەیەکی گەورەی دروستکردنی سوتەمەنی لە دروستکردنی دانەوێڵەوە بدەین، مرۆڤەکان لە باری نەبوونی خۆراک دەمێننەوە و جیهان لەم شێوە ڕێگەیە برسیی دەکات، کە تەنانەت دەبێت بە خراپترین باری مرۆڤایەتیی.
بە پشتبەستن بە نموونەکانی سەرەوە، تەکنەلۆژیا لە خودی خۆیەوە زیانی بۆ کۆمەڵگا نییە، بەڵام ئەو ڕێگایەی کە کۆمەڵگا تێیدا تەکنەلۆژیا بە کار دێنێت بۆ بە ئامانجهێنانی شتی دیاریکراو، ئەو بارەیە کە کاریگەریی نەرێنیی تەکنەلۆژیا بۆ سەر کۆمەڵگا دروست دەکات. مرۆڤ بۆ چالاککردنی دروست کراو و ئامێرەکان پێویستی بە وزەیە، بۆ چالاککردنی ئۆتۆمبێلەکان یان بۆ ڕووناککردنەوەی ماڵەکان و هەروەها بۆ بە گەڕخستنی تەکنەلۆژیای ئامێرەکان وەک کۆمپیوتەرەکان، بەڵام تاکە ڕێگا بۆ ئەوەی ئەمانە بێ کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە بکەین گۆڕینی سەرچاوە ماندووکەرەکانە بۆ سەرچاوەی نوێی و نەبڕاوە، وەک سیستەمی سۆلار و وزەی Wind کە بەهۆی تەنیا خولانەوەی خۆی دەتوانێت وزەی کارەبا بەرهەم بهێنێت.
شایەنی باسە تەکنەلۆژیا دوو لایەنی هەیە، لایەنێکیان ڕۆڵی خراپە لەخۆی دەگرێت . جاهەر داهێنانێک بێت، چونکە هەر شتێک لەواقیعی مرۆڤ دا بوونی هەیە دوو جەمسەر لەخۆی دەگرێت، جەمسەرێک باشەو جەمسەرێکی خراپە . بەڵام گرنگ ئەوەیە مرۆڤ چۆن بتوانێت مامەڵە لەگەڵ جەمسەرەکان بکات و بەکاریان بهێنێت . تەکنەلۆژیاش بەدەر لەلایەنی خراپە چەندین لایەنی باشیشی لەخۆی گرتوە . بەڵام ئافەرین بۆ ئەوکەسەی بە باشی بە کاری دەهێنێت و خوێندنەوەیەکی ووردی بۆبەبەکارهێنانی کردوە . توانیویەتی هەم خودی خۆی و هەم دەوروبەری بەرەو ئاڕاستەیەکی باش ببات.
ڕەسوڵ هەمزاتۆف قسەیەکی جوانی هەیە دەڵێ:.
((ئەگەر هەنگوین بکەوێتە دەست نەزان،ئەوەندەی لێ دەخوا نەخۆش دەکەوێ و تووشی زەرەر دەبێ.بەس ژەهری مـار بکەوێتە دەست زانا،دەرمانی لێ دروست دەکات))
لە نوێترین توێژینەوەدا کە لەسەر 4500 منداڵ ئەنجامدراوە، کە تەمەنیان لەنێوان 9-10 ساڵیدا بووە، تێیدا جگە کە تەندروستییان، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەنجامدراوە، دەربارەی چالاکی جەستەییان و کاتی خەویان، هاوکات بوونی گرفت لەناو خێزانەکانیان.
بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی ” buzzkito” لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی لەگەڵ خێزانەکانیان بەشێوەیەکی گونجاو بایەخیان بە ئینتەرنێت داوە، تەندروستیان باشتر بووە و کێشەی خێزانییان نەبووە، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو خێزانانەی منداڵەکانیان، ئینتەرنێت و تەلەڤیزیۆن و یاریە ڤیدیۆییەکان واتە هەموویان بەکار هێناوە، تەندروستییان باش نەبووە و خەویان ناڕێک بووە، هاوکات کاریگەریی خراپیشی لەسەر خێزانیان هەبووە و بەردەوام کێشە و دەنگەدەنگ لە ماڵیاندا هەبووە.