چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

هەرکەسێک لەناو فڕۆکە سەرپێچی بکات بۆ ماوەی پێنج ساڵ ناهێڵن سواری فڕۆکە بێت

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا

کۆمپانیای KLM و Transavia لیستێکی ڕەشی هاوبەشیان لە سەرنشینانی بێزارکەر دروست کردووە؛ هەرکەسێک هەڵسوکەوتی خراپ بکات لەناو فڕۆکەی KLM یان Transavia بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە هیچ کام لە هێڵەکانی فڕۆکەوانیدا پێشوازیی لێ ناکرێت.

کۆمپانیاکان وردەکارییەکانی لیستە ڕەشەکانیان بڵاو دەکەنەوە. ئەم ڕێوشوێنە بۆ ئەوەیە کە فڕین سەلامەتتر بێت، چونکە ڕێگە بە کەس نادرێت دوای تێکدانی فڕۆکەکە هەڵسوکەوتی خراپ بکات. هەروەها کۆمپانیای KLM و Transavia پێیان وایە کاریگەری پارێزەری هەیە. لەکاتی قەیرانی کۆرۆنادا، ژمارەی ڕاپۆرتەکانی ڕەفتاری نەخوازراو زیادی کردووە بۆ تێکڕای پێنج ڕاپۆرت لە KLM و یەک ڕاپۆرت لە ترانسئاڤیا لە مانگێکدا. پاوڵ تێرستیج، بەڕێوەبەری KLM: “ئەمە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سەرنشین و کارمەندەکانمان هەیە. هیچ جۆرە توندوتیژییەکی جەستەیی دژی تیمەکەمان یان سەرنشینانی دیکە قبوڵ ناکرێت.”
پێنج ساڵ قەدەغەکردنی گەشت، ئەو سەرنشینانەش دەگرێتەوە کە وێنەی ترسناکیان هەیە، وەکچۆن لە گەشتەکەی ترانساڤیا بۆ کرواتیا لە مانگی ئابدا ڕووی دا. هەر پێش هەڵفڕینی فڕۆکەکە، کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵان بە مۆبایلەکەی لە ڕێگەی ئایردرۆپەوە وێنەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نارد و نائارامیی لەنێوان تیمی فڕۆکەکە و هاوڕێ سەرنشینەکانیدا دروست بووە، دان بیگزێل، بەرپرسی کابینەی خزمەتگوزاری ترانسئاڤیا دەڵێت، ئەمە دۆخێکی زۆر مەترسیدار دروست دەکات، بەتایبەتی لە فەزای بچووکی فڕۆکەکەدا. “ئەوەی دەکرا گاڵتەجاڕییەک بێت، دەبێتە هۆی نائارامییەکی گەورە لەنێو سەرنشینەکاندا، لەنێویاندا منداڵان”.