چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

جووڵەی منداڵان بە پێی تەمەنەکان بزانە

منداڵان بەپێی تەمەن و گەورە بوونیان ، گۆڕنكاری بەسەر جووڵەكانیان دادێت،لەم روانگەوە ، د. زانیار هیوا، پسپۆری نەخۆشییەكانی منداڵان لە نووسینێكی دا دەڵێت: هەموو منداڵان هەمان ڕیزبەندی فێربوونی جووڵەیان هەیەو لە كاتێكی دیاری كراودا توانای جووڵەكان پەیدا دەكەن، ڕاگرتنی سەر بە شێوەیەكی ستوونی لە ئاستی شانەكان لە تەمەنی (3 – 4) مانگی،دەبێت، خۆهەڵگێڕان لە سكەوە بۆ پشت لە (6) مانگیدا ڕوودەدات، بەڵام لە پشت بۆ سك دواتر فێر دەبێت.
هەروەها  د. زانیار هیوا دەڵێت:  لە (6 – 7) مانگی دەتوانێت بە هاوكارییەوە دابنیشێت، بەبێ هاوكاری و بە تەنیا لە تەمەنی (7 – -8 مانگیدا فێر دەبێت، لە (9 – 10) مانگی توانای هەستانەوە بە هۆی شتێكی وەك كورسی و قەنەفەوە پەیدا دەكات پاشان لە (11) مانگی دەتوانێت بە یارمەتی ئەمانەوە بڕوات، تەمەنی (12) مانگی ئەو تەمەنەیە كە زۆربەی منداڵ توانای ڕۆشتنی بێ هاوكاری تێدا پەیدا دەكات