کاریگەرییەکانی کردە توندووتیژییەکان لەسەر جەستەی ئافرەتانی دووگیان

توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەكرێت بڵێین رەفتارێكی توندوتیژكارانەیە كە دژ بە ڕەگەزی مێ دەکرێ و دەبێتە هۆی ئازار و زیان گەیاندن بە لەش و جەستەی یان بە هۆش و دەروونی، واتە لە ڕووی فیزیكی یاخود سایكۆلۆجی، دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەت لە هەرێمی کوردستان لە پێشوودا بە ئاستی جیاجیا بوونی هەبووە و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆشمان ئەم مۆتەکەیە بەردەوامی هەیە و بووە مانشێتی هەواڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا، سەرەرای ئەو هەوڵ و كۆششانەی كە دەکرێت بۆ بنبڕکردنی لەلایەن رێكخراوەكانی ئافرەتان و كۆمەڵگەی مەدەنی بەڵام بەداخەوە هەر نەتوانراوە بنبڕبکرێت درێژەی هەیە.

توندوتیژییەکانی ئەمڕۆ کە ئەنجام دەدرێن و گوێ بیستیان دەبین و دەیبینین بەشێکی زۆری قوربانیەکان هەر ئافرەتن هەر ئافرەتان بەرکەوتەی ئەو نا دادیەن کە دەکرێت.

توندوتیژی دژی ئافرەتانی دووگیان

لە زۆرێک لەو ئامارانەی توندوتیژی کە تۆمار دەکرێن ئافرەتانی دووگیان دووچاری هاتوون تووشی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی و سێکسی بوونەتەوە. ماوەی دووگیانی ماوەیەکی تایبەتە لە ژیانی ئافرەتدا. ئەگەر حاڵەتی دووگیانی ئەو ئافرەتانەی بوونەتە قوربانی دەستی توندوتیژی و بارودۆخەکەیان لەبەرچاو بگرین کە لەو ماوەیەدا هەم تووشی توندوتیژی جەستەیی و هەم دەروونی بوونەتەوە لەم بارودۆخەدا ئەگەری دەرکەوتنی زۆر کێشەی تەندروستیان لێ دەکرێت. 

جۆرێک لە توندوتیژی کە لە ئێستادا زۆر باوە ئەویش توندوتیژی سۆزداریە باوترین جۆری توندوتیژییە لە ووڵاتی ئێمەدا کە کاریگەری ڕاستەوخۆ بەجێ دەهێڵێت لەسەر ئافرەتانی دووگیان و کۆرپەلە. توندوتیژی دژی ئافرەتان و زۆرترین ئەنجامدەرانی توندوتیژی لە کاتی دووگیانیدا هاوسەرەکانن. 

ماوەی دووگیانی لە کاتێکدا ئافرەتان لە هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی جەستەیی و دەروونیدان هەموو ئافرەتێکی دووگیان دووچاری دەبێتەوە بەشێوەیەکی فیزیکی هەوڵی ڕاهاتن دەدەن کە خۆیان بگونجێنن تاکو کۆرپەلەکە لە دایک دەبێت، بەڵام بە داخەوە دەبیستین و دەبینین ئافرەتان لەم ماوەیەدا ڕووبەڕووی کردەی توندوتیژی دەبنەوە لەلایەن هاوسەر یاخود چواردەورەکانیانەوە،زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا ئەستەم دەبێ بۆی و جگە لەوەی لە کاتی دووگیانیدا کاریگەری لەسەر دایکەکە دەبێت، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر منداڵەکەش دەبێت. مەترسی کردنەوەی دەرگایەکە بۆ نەخۆشی و زیاد بوونی گرفتە تەندروستیەکان،بەڵام گرینگە لەو کاتەدا ئافرەتان هۆشیاربن و پزیشکی پشپۆر لەم بارودۆخە ئاگادار بکەنەوە .

ئافرەتانی دووگیان لەکاتی بەدواداچوونیان بۆ حاڵەتە دووگیانیەکەیاندا پێویستە بەبێ دوودڵی کردە توندوتیژیەکان کە بەرامبەری ئەنجام دراوە لەگەڵ پزیشکەکەیدا هاوبەشی پێ بکات، بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لەو توندوتیژیەی کە بەرامبەری ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت بۆ نەهێشتنی مەترسی لەسەری.

ئەو منداڵانەی کە لە قۆناغی دوگیانیدا دایکیان دووچاری کردەی توندوتیژی بۆتەوە زۆربەی کات تووشی زۆرگرفتی تەندروستی بوونەتەوە لەوانەیە لێکەوتەی جددی لەسەر گەشەکردنیان هەبێت. لەوانەیە لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکشێنەوە و ببنە کەسانی گۆشەگیر یاخود گرفتی جەستەیی و کەم ئەندامیان بۆ دروست بێت و ببن بە خاوەن پێداویستی تایبەت، یان بە درێژایی ژیانیان لە ڕووی دەروونیەوە کەسانی توڕە و عەسەبی و دەروون گەرمیان لێ دەربچێت کێشەیان لەگەڵ خەڵکدا هەبێت.

دیاردەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەگشتی پێشێلکاریەکی زۆر گەورەیە بەرامبەر مافی ئافرەت هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ زۆرێک لە کێشەکانی تەندروستی دەروونی و جەستەیی، هەروەها ئافرەتان لە ژیانی کۆمەڵایەتی دادەبڕێت. توندوتیژی دژی ئافرەتان بەشێکی زۆری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەگرێتەوە. کە لەلایەن پیاوانەوە بەرامبەری ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتی توندوتیژی جەستەیی، سۆزداری، سێکسی و ئابووری. لە ساڵانی ڕابردوودا وەک بوارێکی لێکۆڵینەوە کە لە زیادبووندایە، توێژینەوەکان بە ئامانجی پەرەپێدانی سیاسەتی خۆپارێزی و دەستێوەردان توێژینەوەکان لەم بوارە قووڵتر کراونەتەوە و ئەم کێشەیە زیاتر و زیاتر دیار بووە دەرخستووە بە پێی ئامار و دەرخستەکانیان.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئافرەتان دووچاری نەخۆشی دەروونی و سترێسی دوای زەبر بوونەتەوە و ئەو تێکچوونە دەروونیانەی کە لە ئافرەتانی بەرکەوتەی توندوتیژیدا دەبینرێن بریتین لە خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و تێکچوونی فشاری دوای کارەسات بە شێوەیەکی باو. هەست بە نائاسایشی و نا ئارامی ژیان دەکەن، کاردانەوەکان وەک ئەوەی ڕووداوەکە دووبارە ڕووبداتەوە، بینینی ڕووداوی توندوتیژی لە خەونەکانیاندا پێوەرێکی گرنگن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی سترێسی دوای کارەسات.

پێویستە پزیشکی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی بە ووریایەوە ئاگاداری ئەم جۆرە حاڵەتانە بن، جیابوونەوەی پێشوەختەی منداڵ لە منداڵدانی دایک لە ئەنجامی لێدان و زەبری توندی ئافرەتە دووگیانەکە، خوێنبەربوونی پێش لەدایکبوون،پچڕانی منداڵدان، زەبپێویستە پزیشکی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی بە ووریایەوە ئاگاداری ئەم جۆرە حاڵەتانە بن، جیابوونەوەی پێشوەختەی منداڵ لە منداڵدانی دایک لە ئەنجامی لێدان و زەبری توندی ئافرەتە دووگیانەکە، خوێنبەربوونی پێش لەدایکبوون،پچڕانی منداڵدان، زەبر گەیاندن بە سییەکان یان سپڵی کۆرپەلە، کەمی کێشی کۆرپەلەی تازە لە دایک بوو، لەبارچوون و لەدایکبوونی پێشوەختە، لەدایکبوونی منداڵێکی کەم ئەندامی دەروونی و جەستەیی، و یان مردوو.. بە هۆی توندوتیژی خێزانی و کەمتەرخەمی هاوسەران،کارمەندانی تەندروستی دەبێت هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بکەن بۆ ئەم حاڵەتانە کە ئاخۆ دایکەکە دووچاری هیچ کردەیەکی توندوتیژی نەبۆتەوە، گرنگە هەستیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخانەدا بکەن بەمەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی کردەی توندوتیژی و کەسی ئەنجامدەری توندوتیژکار، بۆ ئەوەی بتوانرێت توندوتیژی خێزانی دەستنیشان بکرێت و ڕێگری لێ بکرێت و ئەنجامدەر ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە .

ھەواڵی زیاتر