ڕابردوو بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنی به‌ده‌ست هێنا، بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنی دیدارێكمان له‌گه‌ڵی كرد.
له سه‌ره‌تادا له‌باره‌ی ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنی د. زاهیر گوتی:”ڕیكلامی ئه‌لیكترۆنی، به ڕیكلامی سه‌رده‌م ناسراوه، ئه‌م ڕێكلامه به نه‌رمی و كه‌می تێچوون و خێرایی بڵاوبوونه‌وه و پانتاییه‌كی فراوانی جوگرافی ده‌ناسرێته‌وه و به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه، كه ده‌تواندرێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئاڕاسته‌ی هه‌موو چین و توێژه دیاریكراوه‌كان بكرێت، ئه‌م شێوازه‌ی ڕیكلامكردنه، ڕه‌گه‌زی جۆراوجۆری تێدا دێنه به‌كارهێنان، وه‌كو: ده‌نگ، وێنه‌ی جووڵاو، پارچەڤیدیۆ و. هتد، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر نزێكه له ڕێكلامی ته‌له‌فزیۆنی له رووی ڕهگهزهكانهوه كه ئه‌مه وا ده‌كه‌ن، سه‌رنجڕاكێشتر و زیاتر كاریگه‌رتر بێت، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕێكلامه كۆن و باوه‌كاندا، به تایبه‌ت له‌چاو ڕیكلامی چاپكراودا.”
سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكلامی بازرگانی، دكتۆر ئاماژه‌ی دا:”ڕیكلامی ئه‌لیكترۆنی له ساڵی 1994، وه‌كو جۆرێكی بنه‌ڕه‌تی له‌دونیای ڕیكلامدا ده‌ركه‌وت، ئه‌و كاته سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كه‌مین ڕێكلامی بازرگانی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كان، به بڵاوكرنه‌وه‌ی ڕێكلامێك له كۆكراوه‌ی هه‌واڵه‌كاندا په‌خشكرا، به‌ده‌نگه‌وه هاتن بۆ ئه‌م ڕێكلامه به دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز بوو، ئه‌مه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له‌سه‌ر تۆڕه‌كه له كاركردن بكشێته‌وه و وای كرد بازاڕی ئینته‌رنیت ببێته ڕاستییه‌ك، نه‌ك هه‌ر دۆخه‌كه لێره‌دا بوه‌ستێت، بگره هه‌ندێك له كۆمپانیاكان، كارایی هه‌ڵمه‌ته ڕیكلامییه‌كانی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه تاقی كرده‌وه، ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنی هێشتا به تازه‌یی ده‌ناسرێت، وێڕای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئامرازه له سه‌ره‌تای حهفتاكانیشهوه، به‌ڵام له ئامێز گرتنی بۆ یه‌كه‌مین ڕێكلام، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان، به دروستیش له 27ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1994بوو، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ماڵپه‌ڕی گۆڤاری wiredی ئه‌مریكی، له‌م ڕوه‌وه كۆمپانیایAT&T)) ده‌ستپێشخه‌ر بوو له به‌كارهێنانیدا، هه‌ر بۆیه وه‌ك یه‌كه‌مین ڕێكلامكار له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت ده‌ناسرێت، هه‌رچی له‌باره‌ی یه‌كه‌مین كڕیاری ئه‌م پرۆسهیهشهوهیه، ئه‌وا كه‌سێكی ئه‌مریكی بوو.”
دكتۆر له‌باره‌ی گرنگی ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنی ده‌ڵێ:”ڕیكلامی ئه‌لیكترۆنی بووه‌ته بازرگانییه‌كی جیهانی، كه له لایه‌ن گه‌وره دامه‌زراوه پیشهگهرهكانهوه ههڵدهسووڕێندرێت و قازانجێكی زۆریان لێ ده‌ست ده‌كه‌وێـت، هه‌ر بۆیه بووه‌ته ئامرازێكی بنه‌ڕه‌تی له دونیای پێشكه‌وتوودا، به‌وپێیه‌ی وه‌ك ئامرازێكی هه‌میشه‌یی بۆ بازاڕگه‌ری له ته‌واوی جیهاندا به‌كار ده‌هێنرێت، ڕیكلامی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و ڕۆڵه‌ی خۆی ده‌بینێت، بۆ ئاسانكاریكردن له پڕۆسه‌ی بازاڕگه‌ریدا، ئه‌مه وا ده‌كه‌ن ده‌رفه‌ت و زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌رگر(كڕیار) ساز بكه‌ن، بۆ هه‌ڵبژاردنی گونجاو له نێوان ئه‌و كاڵا و خزمهتگوازرییانهی خراونه‌ته‌ڕوو، یاخود كاڵاكان له‌گه‌ڵ یه‌كدا به‌راورد بكه‌ن، به‌م شێوه‌یه هه‌ست به جیاوازیی نێوانیان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه ڕیكلامی ئه‌لیكترۆنی بایه‌خێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، له میانی ئه‌و ئامانجانه‌یدا دێنه دی، كه له‌پێناویدا داڕێژراون، به‌بیرهێنانه‌وه‌ی كاڵاكان یان خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ به‌كارهێنانیان، گۆڕینی ئاڕاسته‌ی به‌كاربه‌ران بۆ ماركه ڕه‌سه‌نه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان گۆڕینی و چه‌سپاندنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان له هزری به‌كاربه‌ردا، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ڕێكلامی ڕیكلام بۆته هێزێكی گه‌وره بۆ ڕێكخستنی ئاستی داواكاری له‌سه‌ر كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌و پێیه‌ی ریَكلام توخمێكی گرنگه لهتوخمهكانی تێكه‌ڵه‌ی به بازاركردن، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له دامه‌زراوه بازرگانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ڕهواجكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان پشتی پێ ده‌به‌ستن بۆ ڕێنوێنیكردنی ئاست و جۆری به‌كارهێنانی كاڵایه‌كی دیاریكراو به‌كار دێت. یه‌كێك لهتایبهتمهندیهكان به‌كاربه‌ران ده‌توانن كارلێككردن له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌كانی ڕیكلامدا بكه‌ن(بۆ داواكردنی زۆرترین زانیاری یاخود بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان)، هه‌روه‌ها به‌كارهێن ده‌توانێت كلیكێك بكه‌ن، زانیاریی ته‌واو له‌باره‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی به‌رهه‌م و كاڵاكانه‌وه له‌و ماڵپه‌ڕانه‌دا وه‌ربگرێت .هه‌روه‌ها به خێرایی گه‌یشتن به جهماوهربه درێژایی 24 كاتژمێر و ڕۆژانی هه‌فته به‌رده‌سته، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌ی ڕیكلامی ئه‌لیكترۆنی فه‌راهه‌می ده‌كه‌ن، فرۆشتنی ڕاسته‌وخۆ یاخود چاپكراو یان بیستراو یاخود بینراو ناتوانن فه‌راهه‌می بكه‌ن، بۆیه ده‌توانێت زانیاری و ورده‌كاری ته‌واوت بۆ دابین بكه‌ن، یاخود پرسیار له‌هه‌ر بوارێكدا بكه‌یت، ئینجا بڕیاری گونجاوی كڕین بده‌یت، به‌بێ شه‌رمكردن یاخود گوشاركردن له لایه‌ن فرۆشیارانه‌وه، كاڵای دڵخوازی خۆت ده‌كڕیت.”
دكتۆر زاهیر له‌باره‌ی جیاوازی له‌نێوان ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنی و ڕێكلامی باودا ده‌ڵێ:”ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنی، ده‌رفه‌ت به بازاڕكار و ڕیكلامكار ده‌دات، په‌یامه بانگهشهكارییهكانی ڕوون بكه‌نه‌وه، كه گونجاو بێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژێكی دیاریكراودا له بریكارانهوه، هه‌ر كه كڕیار كلیكی له‌سه‌ر دوگمه‌ی شوێنی ڕیكلامه‌كه له‌تۆڕی ئینته‌رنێتدا كرد، ئه‌وا ئاڕاسته ده‌كرێن، ڕیكلامی ئه‌لیكترۆنی، پێدانێكی پێچه‌وانه‌ی(فیدباك) ڕاسته‌وخۆ بۆ ڕیكلامكار فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، كه ئه‌ویش به هۆی زانیاری فیدباكهوهیه، له‌لایه‌ن سه‌ردانیكه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه، ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش له ڕێكلامی ئاسایی و باودا نیی، ئامرازه‌كانی ڕێكلامی كلاسیكی یاخود باو، ئامرازی پاڵنه‌ره، له میانییه‌وه زانیارییه‌كه به یه‌ك ئاڕاسته‌دا ده‌ڕوات، لێره‌دا كه‌سه‌كه ده‌كه‌وێته هه‌ڵوێستی وه‌رگرێكی نه‌رێنییه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، كه‌ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت، كه كارلێككردن له‌نێوان وه‌رگر و ڕێكلامكاردا چێ ببێت، به‌مه په‌یامه‌كه به دوو ئاڕاسته ده‌ڕوات و وه‌رگره‌كه ده‌بێته كه‌سێكی ئه‌رێنی. “
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ڕێكلام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه د.زاهیر ڕای وایه كه: “زۆر پێوه‌ر هه‌یه بۆ دیاركردنی سه‌ركه‌وتنی ڕێكلام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كه پێویسته له ڕێكلامدا هه‌بێت، تاوه‌كو ئامانجه‌كانی بپێكێت له‌وانه: گرنگی ناوه‌ڕۆكی ڕیكلامی ئه‌لیكترۆنی و شێوازی خستنه‌ڕوو پێویسته ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیره‌كانه كارلێك له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی بكات، به شێوه‌یه‌كی گونجاو ئه‌وه‌ی باس ده‌كات پێویسته دیاریكراو بێت، گرنگه بزانی ناوه‌ڕۆكی ڕێكلامه‌كه چییه و چۆن ده‌توانی سه‌رنجی وه‌رگر ڕابكێشێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بكات، هه‌روه‌ها شێوازی ئاڕاسته‌كردنی به به‌كارهێنانی بنه‌ماكانی دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سۆز و ئه‌ندیشه‌ی وه‌رگر، ئه‌مه به خستنه‌ڕووی لایه‌نه باشه‌كانی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان به شێوه‌یه‌ك وا پیشان بدرێت كه‌وا باشترین كاڵا و خزمه‌تگوزارییه له‌و ڕووه‌ی حه‌زه‌كانی به‌كارهێنه‌ر پر ده‌كاته‌وه، داهێنان لهڕیكلامكردن: ڕێكلامی ئه‌لیكترۆنی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێویسته خۆی له ڕێكلامی كلاسیك به‌دوور بگڕێت، پێویسته داهێنان له شێوازه‌كاندا بكات، بۆ نموونه له ڕێكلامه نووسراوه‌كان ڕێكلامی بانه‌ر(banner) دا له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها نووسینه، پێویسته گۆرانكاری تێدا بكات، به به‌كارهێنانی گرافیك، پێویسته كۆمپانیاكانی ڕیكلامكردن بنه‌مای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌ند وه‌ربگرن به دوای شێوازی تازه و داهێنراوی ڕێكلامدا بگه‌ڕێن، كارلێكردنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌رگر هه‌بوونی بینه‌ر و خوێنه‌ری په‌یجه‌كه‌ت به واتای ئه‌وه نایه‌ت كه ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته به‌ده‌ستت هێناوه، به‌ڵكو به‌رده‌وام به دوای ئه‌وانه‌دا بگه‌ڕێ كه به‌شداربوون و كۆمێنت ده‌كه‌ن، ئه‌مه خۆی به‌دواداچوون دروسته كه كۆمپانیا بازرگانییه‌كان به دوایدا ده‌گه‌ڕێن.”