ستارلینک چیە؟

چۆن لە هەموو شوێنێکی هەسارەی زەوی ئەنتەرنێت بەردەست دەبێت

ستارلینک بریتییە لە زنجیرەیەک مانگی دەستکردی ئەنتەرنێتی کە لەلایەن ھاوبەشگای سپەیس ئێکس (SpaceX)دروست دەکرێت. 

خزمەتگوزاری ھێڵی ئەنتەرنێت بۆ نەوەی پێنجەم و دواتر دابین دەکات بۆ ھەسارەی زەوی و مەریخ لە داھاتوودا، مانگە دەستکردەکە لە ھەزارەها مانگی دەستکردی بچووک پێک هاتووە کە بەشێوەی کۆمەڵ وەک گورزێک بەدوای یەکدا ڕێزبوونە، ئەم مانگە دەستکردانە هاوڕێک بەدوای یەکدا لەسەر ھێڵی خووڵگەیی لە ئاستی نزم(LEO) بە دەوری زەوی دەخوڵێنەوە، بەھۆی ھەبوونی ئامێری وەرگری شەپۆڵەکانی لەسەر زەوی کاردەکەن و ھەرکەسێک لەھەرشوێنێکی ئەم جیهانە بێت دەتوانێت دەستی بە ئەنتەرنێت بگات. ئەم مانگە دەستکردانە لەلایەن پسپۆرانی بارەگای سەرەکی سپەیس ئێکس لە ڕێدمۆند-واشنتۆن دروست کراوە. تێچووی پڕۆژەکە پترە لە ١٠ملیار دۆلاری ئەمریکی کە بڕیار وایە بۆماوەی ١٠ ساڵ تەواو ببێت.

پەرەپێدان و دروستکردنی ئەم مانگە دەستکردانە لە ساڵی ٢٠١٥ کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە. لە ساڵی ٢٠١٨ دوو مانگی دەستکردی تاقیکاری فڕێدرانە بۆشایی ئاسمان، دواتر لە ٢٠١٩، ٦٠ دانەی تر ڕەوانەی ئاسمان کران، کێشی ھەریەکەیان ٢٦٠ کگم ە بەرنامە وایە کە ژمارەیان بگاتە ١٥٨٤ مانگی دەستکرد تا ساڵی٢٠٢٨. ئەو بڕە مانگە دەستکردانەی کە تاوەکو ئێستا نێردراوە بۆ بۆشایی ئاسمانی زەوی دەتوانن خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بۆ زەوی دابین بکەن لە کۆتایی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢. سپەیس ئێکس لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ خزمەتگوزاری تایبەتی بیتای لە باکووری ئەمریکا دەستپێکرد و لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دا بیتای گشتی خستە بەردەست وەک تاقیکردنەوە.

لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (FCC) فایلی پێشکەش بە یەکێتی نێودەوڵەتی پەیوەندیکردن (ITU) کرد لە جیاتی SpaceX بۆ ڕێکخستنی مەودا بۆ ٣٠.٠٠٠ مانگی دەستکردی تری ستارلینک بۆ ئەوەی بگەن بە دوازدە ھەزار مانگی دەستکرد کە هەر هەموویان لەلایەن(FCC) پەسەند کراون.

ئەستێرەناسان نیگەرانییان لا دروست بووە دەربارەی کاریگەریی ئەو ھەموو مانگە دەستکردە بەسەر بینایی ئاسمان، بەجۆرێک کە بوار و ژینگەی ھێڵی خوڵگەیی جونجاڵ دەکەن و دەبنە ڕێگر لەبەردەم بینینی ئاسمانێکی ڕوون بۆ لێکۆڵینەوەکانیان بەجۆرێک کە ئەمە تاکە ھاوبەشگایەکە ئەو بڕە مانگە دەستکردە زۆرە بنێرێتە ئاسمان کە لەداهاتوودا لەگەڵ ناردنی مانگی دەستکردی تر لەلایەن هاوبەشگای تر چی ڕوو دەدات؟! 

شایەنی باسە لەدوای هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا و پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت، ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس خزمەتگوزارییەکەی لەسەر ئاسمانی ئۆکراین خستە گەڕ و ئۆکراینییەکانیان توانییان بەبێ هیچ وێستگەیەک و لەڕێگەی مانگی دەستکردییەوە و هەروەها بە خۆڕایی دەستیان بە ئینتەرنێت بگات.

ھەواڵی زیاتر