هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نوێترین بەرهەمەکانی بەرهەمەکانی تەکنولۆژیای ساڵی 2022 لە هەرێم نمایش دەکرێن

کۆمپانیایەکی جیهانییەکان نمایشکردنی نوێترین ئامێرە زیرەکەکانیان بۆ ساڵی 2022 لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی بانگەشەیی بۆ نوێترین بەرهەمەکانی لە بازاڕەکانی عێراقدا لە ڕێگەی چەندین ستۆدیۆی نمایشەوە کە لەناو مۆڵەکاندا دانراوە لە شارە جیاوازەکانی عێراقدا، و هەروەها پاسێک لەناو شارەکان بۆ ناو کۆبوونەوە و قەرەباڵغی خەڵکی بە مەبەستی نمایشکردنی نوێترین بەرهەمەکانی.
ئەم نمایشە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوەیە بۆ نمایشکردنی نوێترین بەرهەمەکانی بۆ کڕیارەکانی لە عێراقدا، بەو پێیەی بازاڕی عێراق بە یەکێک لە بازاڕە زۆر گرنگەکان دادەنرێت بۆ سامسۆنگ لە ناوچەکەدا.
لە ووردەکاریی هەڵمەتەکە، ستۆدیۆکانی نمایشکردن لە ٤ مۆڵی جیاوازدا دەبن کە بەسەر پارێزگاکانی عێراقدا دابەشکراون، ئەوانیش، فامیلی مۆڵ لە هەولێر، لەماوەی 16-25ی ئەیلول، و مەجدی مۆڵ لە سلێمانی، لە 29ی ئەیلول تا 8ی تشرینی یەکەم، و مۆڵی تایم سکوێری بەسرە، لە ماوەی 29ی ئەیلول تا 8ی تشرینی یەکەم، و مۆڵی دریم سیتی لە بەغدا، لە 13-22ی تشرینی یەکەم.
و سەبارەت بە پاسە گەڕۆکەکە، ئەوا دەست دەکات بە گەشتکردن لەنێوان شار و پارێزگاکانی عێراق، کە بریتین لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی، موسڵ، سەڵاحەدین، و کەرکوک لە ماوەی 18ی ئەیلول تا یەکی تشرینی یەکەمی داهاتوو.
لە ستۆدیۆکانی هەڵمەتەکەدا، سامسۆنگ چەندین جۆری نوێترین بەرهەمی سامسۆنگ بۆ ساڵی 2022 نمایش دەکات، وەک مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی Galaxy Z Fold4 و Galaxy Z Flip4، و کاتژمێری Galaxy watch5، و بیستۆکی buds 2 Pro، ساردکەرەوەی نوێی Bespoke ی سامسۆنگ، ئامیری فێنککەرەوە، تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ، شاشەی زیرەک، گسکی کارەبایی Jetbot، جگە لە بەرنامەی ئامێرە زیرەکەکان بۆ بەرهەمەکانی سامسۆنگ Smart Things App.
شایانی باسە کە سامسۆنگ کارى کردووە بۆ یەکخستنى بەرنامەى SmartThings لە سەرانسەرى جۆرە جیاوازەکانى بەرهەمە نوێیەکانى کە لە سەرتاسەرى عێراقدا نمایشیان دەکات، ئەمەش بووەتە هۆى دروستکردنى سیستەمێکى گشتگیر و ئەزموونێکى ناوازەى فرە ئامێر، بۆ دڵنیاکردنەوەی بەکارهێنەران تا ژینگەکەیان بە خواست و ئارەزوویان کۆنتڕۆڵ بکەن. لە ڕێگەی هەمان سەکۆوە بەکارهێنەران دەتوانن زۆرترین سوود لە ئامێرەکانی سامسۆنگ وەربگرن، هەروەها لە ئامێرەکانی کۆمپانیاکانی دیکەش. ئەم ڕێبازە جیهانێک لە بژاردەکان دەکاتەوە و پەیوەندیکردن ئاسان دەکات، و هەروەها ئەگەری زیاتر بۆ بەکارهێنەران دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی ئەزموونەکانیان لەسەر ئامێرەکانیان بەپێی خواستی خۆیان دابمەزرێنن، و هانیان بدات ڕێگەی نوێ بدۆزنەوە بۆ چێژوەرگرتن لە بەرهەمەکانیان. و بە تواناکردنیان بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک بە کارامەترین و بەرهەمدارترین و ئاسوودەترین شێوە بژین، سەکۆکە کاتێکی زیاتریان پێدەدات بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر ئەو شتانە بێت کە بۆیان گرنگە.