پرۆژەی قوتابیەكی كورد لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلەی یەكەمین بەدەست دەهێنێت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

“مزگین مەهدی سلێمان” قوتابی ئەمساڵی دەرچووی بەشی كۆمپیوتەر لە فاكەڵتیی زانستیی زانكۆی سۆران، توانیی بە هاوبەشی گروپێكی دە كەسی، لە كۆی چوار گروپی جیاواز لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پڕۆژەی” ئەكوابۆت” وەك سەرۆکی تیم بەشداریەکی كارا بكات و پڕۆژەكەی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی وڵاتانی بەشداربووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست بهێنێت،

زانكۆی سۆران لەم بارەیەوە راگەیێنراوێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە پوختەی بیرۆكەكە لەم پڕۆگرامەی ھواوی دۆزینەوەی چارەسەرێكە بۆ پاراستنی ژیانی ژێر ئاو، پاككردنەوەی ئاوی ڕووبارەكانی عێراق و جیهان لە ڕێگەی دروستكردنی ڕۆبۆتێك بۆ كۆكردنەوەی پلاستیک و زبل لە ژێر ئاو..
ڕۆبۆتەكە ناونراوە (ئەكوابۆت)ـە، (مزگین مەهدی سلێمان) لەم بارەیەوە دەڵێت: توانیمان پلەی یەكەم لەسەر عێراق و لەسەر ئاستی كڵاسەكەمان كە سێ وڵات بوون (سعودیە و عومان و عێراق) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەدەست بێنین و بە سەركەوتوویی بڕۆینە پێشبڕكێی نێودەوڵەتی كە لە مانگی یەكی ساڵی داھاتوو بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ ئەندامەكانی تیمەكەم زۆر خۆشحاڵ بووم كە ھەموومان بە درێژایی ھەشت ڕۆژ بەبێ وەستان كارمان لەسەر بیرۆكەكە كرد، وەكو ئەزانین ئاو پێویستییەكی سەرەكی ژیانە. مرۆڤ و ھەموو شتێک لەسەر زەوی پێویستی بە ئاوە، ئاو ئێمە ئەپارێزێت بۆ ئەوەی بژین، بۆیە ئەبێ ئێمەش ئاو بپارێزین لە چی؟ لە زبڵ و خاشاک و پلاستیك كە ڕۆژانە ئێمەی مرۆڤ فڕێیان ئەدەین، ئەبێ ئەوەش بزانین لە ساڵی ٢٠٥٠ ڕێژەی پلاستیکی ناو دەریاکان و زەریاکان ئەوەندە زۆر ئەبێ لە ڕێژەی ماسییەكان زیاتر! ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ژیان و مرۆڤایەتی.

ھەواڵی زیاتر