چۆنێتی دروست كردنی ماسك بۆ قە‌ڵە‌وبوونی ڕوخسار؟

بەشێک لە خانمان ئارەزوو دەکەن دەموچاوێکی پڕیان هەبێت، بۆ ئەوەش رێگەی جیاواز تاقیدەکەنەوە بۆ قەڵەوبوونی روخساریان، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن سوود لە ماسکی خومرە و ئاوی گوڵ وەربگرن.

کەوچکێک خومرە خێرا “فەوری” تێکەڵ بە کەوچکیک ئاوی گوڵ بکە و بە جوانی تێکیان بدە، بۆ ماوەی ١٠ خولەک جێی بهێڵە، دواتر بیدە لە روخسار و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بێت یان تا ئەو کاتەی وشک دەبێتەوە، بە ئاوی ئاسایی روخسارت بشۆ.

ئەم ماسکە هەفتەی جارێک بەکاربهێنرێت و ئەنجامەکەی دەبینن، جگە لە قەڵەوبوونی روخسار رەونەق و بریقە بە پێست دەدات و زیپکە و پەڵە ناهێڵێت.