ئەو شتەی دوێنێ نەکردەنی بوو، وا ئەمڕۆ دەبێتە راستی

تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب سەر بە دەزگای ناسا؛ یەکەم بەڵگەی ڕوونی بۆ بوونی دووانۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوای هەسارەیەک لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر گرتووە، کە هەسارەیەکی زەبەلاحی گازیە بە دەوری ئەستێرەیەکی هاوشێوەی خۆردا دەسووڕێتەوە کە ٧٠٠ ساڵی ڕووناکی دوورە، ئەم دۆزینەوە بەڵگەیەک دەخاتە ڕوو کە لەمەولا ڕەنگە وێب بتوانێت دووانۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوای تەنکتری هەسارە بەردینەکانی بچووکتردا دەستنیشان و پێوانە بکات.

هەسارەکە کە بە WASP-39 b ناسراوە: زەبەلاحێکی گازی گەرمە کە بە هەسارەی هورمز (مشتەری) دەکا، تیرەکەی ١.٣ هێندەی موشتەریە. پلەی گەرمییەکەی نزیکەی ١٦٠٠ پلەی فەهرەنهایت یان ٩٠٠ پلەی سەدیە. بە پێچەوانەی گازە زەبەلاحەکانی کۆمەڵەی خۆرمان فێنکتر و پانترە، WASP-39 b زۆر نزیک لە ئەستێرەکەی دەسووڕێتەوە ـ تەنها نزیکەی یەک لەسەر هەشتی مەودای نێوان خۆر و زاوە (عوتارد)دایە _ یەک سووڕ لە ماوەی چوار ڕۆژی زەویدا تەواو دەکات. دۆزینەوەی هەسارەکە کە لە ساڵی ٢٠١١دا ڕاپۆرت کراوە.
تێبینییەکانی پێشووی تەلەسکۆپەکانی دیکە، لەوانە تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی هابل و سپیتزەری ناسا، بوونی هەڵمی ئاو و سۆدیۆم و پۆتاسیۆمیان لە بەرگەهەوای هەسارەکەدا ئاشکرا کرد. هەستیاری ژێر سووری بێهاوتای وێب ئێستا بوونی دووانۆکسیدی کاربۆنی لەسەر ئەم هەسارەیە پشتڕاست کردەوە.

ھەواڵی زیاتر