لێره‌دا هه‌وڵه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌وه چڕ كردۆته‌وه كه بایه‌خ و مانای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بخه‌مه ڕوو ئه‌ویش له په‌یوه‌ست به په‌یامی كولتووریی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی، به مانایه‌كی تر، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له‌ودیو په‌ره‌سه‌ندنی خه‌یاڵی كۆمهڵناسیانهیه دیاریكراو و كاریگه‌رییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بخه‌مه‌به‌ر گوێ و ئه‌وه‌ی پێویسته له ڕووی فکرییه‌وه پێیه‌وه په‌یوه‌ست بین. به‌م چه‌شنه، له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی چییه‌تی و به‌كارهێنانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنێكی كورتی چۆنایه‌تیی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌مریكا ده‌بم.
له هه‌ر قۆناغێكی مێژوویی، زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و توێژینه‌وانه له خۆ ده‌گرێت كه له لایه‌ن بیرمه‌ندان و توێژه‌ر ناسراوهكانهوه ئه‌نجامدراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه هه‌موویان كارێكی دیاریكراویان ئه‌نجام دابێت یان ته‌نانه‌ت تاكه مانایه‌كیان سه‌باره‌ت به زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له مێشكدا بێت. زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له لایه‌ن بیرمه‌ندانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕابردوو ئەنجام دراوه، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه هه‌موو توێژه‌رێك هه‌وڵ ده‌دات سوود له قوتابخانه نه‌ریتێكی تایبه‌تی فکری وه‌ربگرێت. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌و كاته‌ی من له‌باره‌ی په‌یامی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دوێم، هیواخوازم به‌و چه‌شنه سوودی لێ وه‌ربگیردرێت كه مه‌به‌ستی منه.
ئه‌مڕۆ له نێو بیرمه‌ندانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌شنێ نیگه‌رانی و هاوشێوه‌ی ئاكاریی له‌باره‌ی لایه‌ن و چییه‌تی توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێت. ئه‌م دۆخه هاوشێوه‌یی و ڕه‌وته نیگهرانهكهره زه‌ق ده‌بێته‌وه و به بروای من به‌شێكه له نائارامیی گشتیی ژیانی ڕووناكبیرانه‌ی هاوچه‌رخ، به‌ڵام وادێته‌به‌رچاو كه ئه‌م دۆخه له نێو بیرمه‌ندانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان توندتره له به‌راورد به ئاسته‌كانی تر. ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و ئه‌رك و په‌یامه‌وه بێت كه توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕابردوو له ئه‌ستۆیان گرتبوو یان به‌هۆی چییه‌تی ئه‌و پرسانه‌وه بێت كه ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی ڕابردوو هه‌یه.
بێگومان هه‌موو كه‌سه‌كان له دۆخێكی له‌م چه‌شنه ئاگادار نین. به‌م هۆیه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی لێی به‌ئاگان و دان به بوونیدا ده‌نێن هه‌ستێكی به‌رپرسیارێتی زیاتریان هه‌یه. هه‌وڵی سه‌ره‌كیی من ئه‌وه‌یه كه هۆشیاربوونه‌وه به‌رامبه‌ر دیارده‌یه‌كی له‌م چه‌شنه زیادی كردووه له چوارچێوه‌یه‌وه تاوتوێكردنی هۆكاره‌كانی و بایه‌خی ناسینی بخه‌مه ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌وه‌ی كه بوارێك بۆ دروستكردن و بیناكردنی تویژینهوهگهلی تازه‌تر بڕه‌خسێنین. به‌پۆختی، هیواخوازم بتوانم په‌یامێكی پێویست و توانایه‌كی شیاو به‌رامبه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه سه‌ره‌كییانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌م.
ئه‌و مانایه‌ی كه من بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانم داناوه تا هه‌نوكه مانایه‌كی باو نه‌بووه. تێگه‌یشتنی من له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جگه له مانای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك كۆمه‌ڵه میتۆدێكی بۆرۆكراسییانه كه له‌ژێر ده‌سته‌واژه‌ی میتۆدۆلۆژیی به‌ربه‌ستی ئه‌نجامدانی تویژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هۆكاری ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌رییه‌كی زۆر و به‌رده‌وام بووه. ڕاستییه‌كه ئه‌مه‌یه كه ئه‌م میتۆده پڕ له كێماسییه بۆته هۆكاری هێنانه‌كایه‌وه‌ی قه‌یرانێكی قووڵ له تویژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌نووكه، بێ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م پێشنیازێك بۆ ڕزگاربوون له‌م میتۆده خرابێته ڕوو.
و هه‌ندێ له بیرمه‌ندانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ی گرووپ سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن، هه‌ندێكی تریشیان به ته‌نیایی تویژینه‌وه ده‌كه‌ن. گرووپێكیش كاتێكی زۆر ته‌نیا بۆ كارڕایی و ده‌ستكاریكردنی شێوه‌كانی توێژینه‌وه ته‌رخان ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵه كه‌سانێك هه‌ن پێیانوایه كه توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نێوچووه و پێویسته دووباره بیبووژێنینه‌وه. هه‌ندێ كه‌سیش هه‌یه سوود له میتۆده میكانیكی و وشكه‌كان وه‌رده‌گرن، هه‌ندێ خه‌ڵكی تریش هه‌یه له هه‌وڵی په‌ره‌سه‌ندن و به‌كارهێنانی خه‌یاڵی كۆمهڵناسیانهن. هه‌ندێ كه‌سی تریش میتۆدی ئاساییی تیۆرییانه به‌كارده‌هێنن و چه‌مكه‌كانی په‌یوه‌ست و ناپه‌یوه‌ستی سه‌یروسه‌مه‌ره به‌ناوی تیۆریه به‌كارده‌هێنن و ده‌یخه‌نه‌ڕوو. گرووپێكی تریشمان هه‌یه كه ته‌نیا سوود له‌و ده‌سته‌واژانه وه‌رده‌گرن كه به دیدی ئه‌وان ده‌ستگه‌یشتن به لۆژیك پێیان ده‌گه‌یه‌نێت یان ده‌وڵه‌مه‌ندیان ده‌كات. هه‌ندێ كه‌سی تریش به دیدێكی تاركبیرانه و به‌رته‌سك ته‌نیا به توێژینه‌وه‌كانی هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراوه خه‌ریكبوونه ئه‌مه‌ش به‌و هیوایه‌ی كه له ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵی بیناكردنی چه‌مكه‌كان بده‌ن. كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی تریش بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن تاكو له ڕێگه‌یه‌وه ده‌ستیان به خستنه‌ڕووی پرسه بچوكه‌كان بگات. هه‌وره‌ها ژماره‌یه‌ك كه‌سی تر توێژینه‌وه‌ی پراكتیكیان خستۆته لاوه و ته‌نیا گرووپ و جڤاته بچوكه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو له كاتێكی دیاریكراو تاوتوێ ده‌كه‌ن. وێڕای ئه‌وه‌ش، گرووپێكی ترمان هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو پراكتیكی بنیاده كۆمه‌ڵایه‌تییه نیشتمانییه‌كانی وڵاتان تاوتوێ ده‌كه‌ن و هه‌ندێ كه‌سی تر توێژینه‌وه‌كانی خۆیان به‌و ڕووداوه دووبارانه په‌یوه‌ست كردووه كه ماوه‌ی جارێك زه‌ق ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها گرووپێكی تریشمان هه‌یه كه پرسه‌كان له ئاسۆیه‌كی دوورمه‌وداوه تاوتوێ ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تریش هه‌یه كه خۆیان به هه‌مووشتزان و ده‌ریای زانست ده‌زانن به‌گوێره‌ی بابه‌ته‌كه یان كێشه‌كه خۆیان به پسپۆڕی ئه‌و بابه‌ته داده‌نێن بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ و پێگه‌ی ئه‌كادیمی خۆیان بناسن. به كورتی، هه‌ندێ كه‌س كاته‌كانی خۆی تایبه‌ت كردووه به توێژینه‌وه له‌باره‌ی تاوتوێكردنی مێژوو، بایۆگرافی و كۆمه‌ڵگه جیاوازه‌كان و هه‌ندێ كه‌سی تریش له بنه‌ڕه‌تدا سوكنایی به‌م پرسانه نایات.
ڕاستییه‌كه ئه‌مه‌یه كه ئه‌م شێوه هه‌مه‌چه‌شنانه له دیدی ژماره‌یه‌ك كه‌س وه‌ك ڕێگه‌چاره‌ی جیاواز پێشنیاز كراوه، به‌ڵام ئه‌مانه ڕێگه‌چاره‌ی واقعی و سه‌ره‌كیی نیین. هه‌ڵبه‌ت من هیواخوازم له چوارچێوه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆچوونی خۆمیش بخەمە ڕوو، چونكه پێم وایه له توێژینه‌وه و باسێكی له‌م چه‌شنه، دادوه‌ری و بۆچوونه كه‌سییه‌كان پێویسته به‌روونی بخڕیته ڕوو. جگه له ده‌رخستنی بۆچوونی كه‌سی، هه‌وڵ ده‌ده‌م كه مانای كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش ڕاڤه بكه‌م.
بێگومان پێویسته دان به‌وه‌شدا بنێیم كه ده‌مارگیریی و لایه‌نگیری من هیچكات كه‌متر یان زیاتر له ده‌مارگیری و لایه‌نگیری ئه‌و كه‌سانه نییه كه بۆچوون و دیدهكانیان ده‌خه‌مه به‌ر تاوتوێكردن و ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه. لێبگه‌ڕێن با ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌مان ڕای منیان نییه هۆكاره‌كانی خۆیان به‌روونی و ڕه‌وانی بخه‌نه‌ڕوو، چونكه به‌م شێوه‌یه‌یه كه پرسه ئاكارییه‌كان یتوێژینهوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پرسی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك پرسێكی گشتیی ده‌ناسرێت و بواری تویژینه‌وه‌ی تازه‌تر ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و له ئاكامدا هۆشیارییه‌كی زیاتر كه مه‌رجی سه‌ره‌كی توێژینه‌وه بابه‌تیی و بێلایه‌نانه‌ی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، دێته كایه‌وه.
به كورتی، پێموایه زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه كلاسیكه‌كان بریتیین له كۆمه‌ڵه نه‌ریتێك كه شایه‌نی ئه‌وه‌یه سوودیان لێ وه‌ربگیردرێت. خه‌سڵه‌ت و ئه‌دگاری سه‌ره‌كیی ئه‌م تویژینه‌وانه بایه‌خ به بنیاده مێژوویی و ویسته پێویست و كێشه‌كانی ژیانی خه‌ڵك بووه. هه‌روه‌ها پێموایه كه زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه هاوچه‌رخه‌كان و هه‌روه‌ها ژینگه‌ی زانكۆیی و سیسته‌مه سیاسییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ربه‌رستی درێژه‌دانه به نه‌ریتێكی له‌م چه‌شنه. ویڕای ئه‌وه‌ش، هه‌مان ئه‌و خه‌یاڵه‌ی كه ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی پێكهێناوه وه‌ك سیمای ژیانی كولتووریی و گشتیی ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
به بڕوای من زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر تاوتوێكردنی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان هیچ بایه‌خ و گرنگییه‌كیان نه‌خستۆته‌ڕوو. كۆمه‌ڵه ئه‌ركێكی سیاسیی ڕووناكبیرانه‌ی شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان به‌رچاو نه‌خستووه و ژماره‌یه‌ك كه‌سی تریش له بنه‌ڕه‌تدا شایسته‌ی ئه‌وه نیین ئه‌و ئه‌ركه‌یان هه‌بێت، كه‌چی ئه‌و ئه‌ركه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه. ئه‌م كه‌سانه هه‌ندێ كات خۆیان به نه‌ریت و هونه‌ره كلاسیكه‌كانه‌وه ده‌بستنه‌وه و لاوازیی و كێماسییه‌كانی خۆیان به‌ئاشكرا ڕاده‌گه‌یه‌نن. ویڕای ئه‌وه‌ش، ڕه‌وتێكی له‌م چه‌شنه، ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیران و خه‌ڵكی ڕه‌شۆك به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بایه‌خ به هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌یی ده‌ده‌ن. له هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌تێكی له‌م چه‌شنه‌یه كه په‌یامی ڕوناكبیرانهی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌كارهێنانی كولتووریی خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه و مانا سیاسییه‌كانی تویژینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ست به مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه ئاشكراتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه: سی. ڕایت. میڵز، خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه، وه‌رگێڕانی دانا شوانی، 2022.