ژیان هەمووی ماچ و لەباوەش گرتن نییە بەڵام !

ئەڵمانیا – نزار مزوری

پێویستە دایک و باوک باوەشی خۆشەویستی و میهرەبانی بۆ مناڵەکانیان بکەنەوە ،نەوەک لێبگەرێن بۆ خەڵکانێک کە گورگن لە پێستی مرۆڤدان بەناوی عیشق و خۆشەویستی باوەشیان بۆ بکەنەوە بەڵام باوەشێکی درندانەو نامرۆڤانەیان بۆ دەکەنەوە ژیانیان لێ تاڵ دەکەن عیشق یان خۆشەویستی لە ووڵاتی ئێمەدا بۆ رابواردن یان سوتاندنە ژن بەناوی عیشق و خۆشەویستی دڵی دەدزرێت و تەجاوزی رۆح و جەستەی ئەکرێت، دواتر پیاو بۆی دەرئەچێت و وشە بریقەدارەکانی ئێکسپایەر ئەبن و وەک ئەوەیە هیچ پەیمانێکی پێ نەدابێت
ئەوسا ژن و عیشق بەیەکەوە دەنێژرێن
بۆیە مرۆڤەکانی ئێستای ئێمە نەوەک نازانن تەنانەت ڕاشبوێرن ،بروابکەن ئاژەلیش کە لەگەڵ یەکتر رادەبوێرن مافی یەکتر ئەپارێزن ئەمجا لای ئێمە وشەی رابواردن بەمانای سوکایەتی و یاری کردن بەهەست و کەسایەتی یەکتر وەردەگیرێت لە ئەوروپا لە ووڵاتانی تر بە وشەیەکی جوان لەیەک وەردەگیرێت لە ئەوروپا ئەگەر دووکەس هاورێ بن یان خۆشەویست بەتایبەت ئەگەر خۆشەویستی بێت بریار بدەن بەیەکەوە گەشت بکەن دەلێن برۆین بچین بخۆینەوە سەما بکەین کاتێکی خۆش بەسەربەرین یا ڕابوێرین ئەمجا هەر جۆرە رابواردنێک بێت لە رابواردنیشدا وەک دوو مرۆڤ ماف و رێزی یەکتر دەپارێزن و پێکەوە بە جوانی و رێک و پێکی ئەژین ئەگەر لەیەکتریش جیابونەوە ناچن سوکایەتی دنیا بەیەکتری بکەن وشەی قێزەون و ناشیرین بەکاربێنن بەرامبەر یەکتری و سوکایەتی بەیەکترن ناکەن بەڵام بەداخەوە لای ئێمە وشەی رابواردن بەوپەری ناشیرینی بەکاردەهێنرێت وەک بۆمبا دەتەقێتەوە بەروی مرۆڤەکاندا بەتایبەت بۆ ژن بۆی دەبێتە هۆکاری سوکایەتی و کوشتن
بۆیە هیوادارم لەمەودوا چەمکەکان هەریەکیان وەک ناوەرۆکەکەیی و تێگەشتن و جوانی خۆیەوە بەکار بهێنن.

ھەواڵی زیاتر