دۆزرانەوەی شوێنەوارێكی دووهەزار ساڵە لە هەرێمی كوردستان

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

كەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كردەوە، شوێنەوارناسان ڕوونیان كردووەتەوە ئەو قەڵا دووهەزار ساڵەی كە لە بناری شاخێكی هەرێمی كوردستاندا دروست كراوە، دەكرێت بەشێك بێت لە شارێكی شاهانەی ونبوو بە ناوی ناتۆنیا.

توێژینەوە نوێیەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەم قەڵایە وەك یەكێك لە ناوەندە ناوچەییەكانی ئیمپراتۆریەتی پارسەكان كاری كردووە، كە بە ئیمپراتۆریەتی ئاراسیش ناسراوە، كە پاشاكەی لە نێوان ساڵانی ٢٤٧ پێش زایین تا ٢٢٤ زایینی فەرمانڕەوایی كردووە، بەو پێیەی پارسەكان دژمنی خوێنەخوارەی ئیمپراتۆریەتی ڕۆم بوونە و شەڕیان كردووە شەڕی جۆراوجۆر لە دژی ئەوان بۆ زیاتر لە دوو سەدە و نیو.
مایكل براون، توێژەری زانستی لە زانكۆی هایدلبێرگی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەكردووە، یەكێك لە ناوەكانی ئەو شارە ونبووە “ناتونیساروكەرتا”ە، كە ناوێكە تێكەڵاوی ناوی پاشا “ناتونیسار” و ناوی قەڵاكە بە زمانی فارسی كۆن.
براون وتی ئەو نەخشانەی لە دەرگای قەڵاكەدان، وێناكردنی پاشایەكی هیدیابینن (شانشینێكی كۆن و نیمچە سەربەخۆ كە دڵسۆزی پارتییەكانە)، لەسەر بنەمای جل و بەرگی كارەكتەرەكە، بەتایبەتی كڵاوەكەی و لە فیگەرەكانی دیكەی پاشاكانی هیدیابین دەچن، بە تایبەتی ئەوانەی لە دووری 143 میل (230 كیلۆمەتر) لە شوێنی شارێكی كۆن بە ناوی هاترا دۆزرایەوە.
توێژەران فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان بەكار هێناوە بۆ گەڕان بە دوای قەڵاكاندا كە نزیكەی 2.5 میل (4 كیلۆمەتر) درێژن لەگەڵ دوو شارۆچكەی نزیك لە ڕەبانێ و مەرگۆڵی.

ھەواڵی زیاتر