ژینۆ به‌ختیار مامۆستایه له به‌شی زمانی كوردی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ماسته‌رنامه‌كه‌ی به ناونیشانی (ئه‌ندازه‌ی ده‌نگ له شێوه‌زاری هه‌ورامیدا)یه، ئێستاکەیش قوتابی دكتۆرایه له هه‌مان به‌ش و به‌رده‌وامه له پیشە‌ی مامۆستایه‌تی، بۆ ئه‌مه‌به‌سته دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیم له‌گه‌ڵیدا كرد.
به‌و پێیه‌ی ناوبراو مامۆستای بابه‌تی دیالێكته، بۆیه لێم پرسی دیالێكت چییه؟ له وه‌ڵامدا گوتی: “دیالێكت ناساندنی زۆری بۆ كراوه و به‌زۆر شێوازی جیاواز پێناسه كراوه له زمانی كوردیدا وشه‌ی (زار)ی بۆ به‌كار دێت. هه‌ندێك له ڕووی ڕێزمانیه‌وه بۆی ده‌چن، كه ده‌ڵێن شێوازی ئاخاوتنی كۆمه‌ڵه كه‌سێكه كه له ڕووی تایبه‌تمه‌ندی ئاسته‌كانی زمانه‌وه له‌یه‌ك بچن، واته له ئاتی ده‌نگسازی و وشه‌سازی و ڕسته‌سازی و هتد، هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییان هه‌بێت كۆمه‌ڵێكی تر ده‌یبه‌ستنه‌وه به شوێنه‌وه، واته زار تایبه‌ته به ناوچه‌یه‌ك یان شوێنێكی دیاریكراو، كه كۆمه‌ڵێك كه‌س له شوێنێكی جوگرافی دیاریكراودا به‌كاری ده‌هێنن و هه‌مووشیان لێی تێده‌گه‌ن هه‌ندێكی تر زار ده‌به‌ستنه‌وه به دوو لایه‌ن.
أ- لایه‌نی جوگرافی
ب- لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی
واته یان ده‌بێت له ڕووی جوگرافیه‌وه شوێنێكی دیاریكراویان هه‌بێت، یان ده‌بێت له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یوه‌ست بن به لایه‌نێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو، كه شێوازی قسه‌كردنیان لێك نزیك بێت.
وه‌ك هه‌مان پیشه بن یان هه‌مان ڕه‌گه‌ز یان هه‌مان ته‌مه‌ن و هتد و، چه‌ندین پێناسه‌ی جیاوازی تریش. له ڕاستیدا پێناسه‌ی زار/ دیالێكت ئێستاکە به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ست به شوێن و زمانه‌وه. واته زار بریتیه له‌و شێوازی ئاخاوتنه لێكچووه‌ی كه كۆمه‌ڵێك له شوێنێكی جوگرافی دیاریكراودا به‌كاری ده‌هێنن و لێك تێده‌گه‌ن. ئه‌م زاره‌ش پێویسته سه‌ر به زمانێكی دیاریكراوبێت واته زار به‌شێكه له زمان و هه‌ر زمانه‌و له كۆمه‌ڵێك زاری دیاریكراو پێك هاتووه.
هه‌رچه‌نده له‌كۆندا و ئێستاکەیش ڕای جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ستبوونی شوێنه به‌ڵام هه‌رچی ئه‌و شێوازی ئاخاوتنانه‌یه كه ده‌كه‌وته ناو قاڵبی لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌خرێنه ناو جۆراوجۆریه‌تی زمانه‌وه.”
له‌م مامۆستایه‌ی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی كوردیمان پرسی چۆن دیالێكت دروست ده‌بێت؟ له وه‌ڵامدا گوتی: “دروستبوونی دیالێكت دیارده‌یه‌كی سروشتی له‌خۆ وه‌یه و ده‌ستكردنیه كه‌سانێك هه‌ستن به دروستكردنی، وه ك زمانی ستاندارد پلان بۆ داڕێژراو نیه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له شوێنێكی جوگرافی دیاریكراو له‌ناو كۆمه‌ڵێك كه‌سدا دروست ده‌بێت و به‌كاری ده‌هێنن و لێك تێده‌گه‌ن، ئه‌م شوێنانه‌ش سنورێكی جوگرافی لێكیان جیاده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ دیالێكتێكی تر، كه زۆرجار ئه‌م سنوره له‌ڕێگه‌ی سروشته‌وه دروست بووه، واته به‌هۆی شاخێك یان دۆڵ یان. . هتد له دیالێكتێكی تر جیابووه‌ته‌وه.”
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی زمانی كوردی لە چەند دیالێكت پێك هاتووه مامۆستا ژینۆ به‌ختیار گوتی: “دیالێكته‌كانی زمانی كوردی چه‌ندین دابه‌شبوونی جیاوازی بۆ كراوه و ڕای جیاوازی له‌سه‌ر هه‌یه هه‌ر له شه‌ره‌فخانی به‌دلیسیه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی كه زمانه‌وانان زیاتر له‌ئێستادا له‌سه‌ری كۆكن دابه‌شبوونه‌كه‌ی (فوئاد حه‌مه خورشیده) كه زمانی كوردی دابه‌شی سه‌ر ئه‌م دیالێكتانه ده‌كات.
•كرمانجی باكوور