كۆمەڵە گەنجێك بە داهێنانێكی تەکنەلۆجیک، خزمەتی زمانی كوردی دەكەن

کۆمەڵە گەنجێکیل لە دەڤەری سۆران، پڕۆژەیەكیان بە ناونیشانی (پڕۆژەی گۆڕینی دەنگ و ئاخاوتن بۆ نووسین) ئامادە كردووە. پڕۆژەكە، خزمەتێكی بێئەندازەی زمانی كوردی دەكات. ھەروەھا، دەنگ و ئاخاوتن دەگۆڕێت بۆ نووسینی كوردی، بەھەمان شێوە نووسینیش دەگۆڕێت بۆ دەنگ و ئاخاوتن. پڕۆژەكە خزمەتێكی جۆری و ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ زانستخوازان و فێرخوازان، ھەنگاوێكی گرنگیشە لەسەر ڕێگای زیاتر خزمەتكردنی زمانی كوردی.

دكتۆر هادی وەیسی كە سەرپەرشتیاری پرۆژەكەی كردووە لە دیمانەیەكیدا بە (هەولێر)ی گوت: گرووپی ئاسۆسافت خاوەنی یەكەمین كۆرپسی ئاخاوتنی زمانی كوردی سۆرانیە كە زیاتر لە ٤٧ كاتژمێر داتا پێك دێت و خاوەنی كۆرپسی دەقی زمانی كوردی سۆرانین كە زیاتر لە 200 ملیۆن تۆكەنە و، خاوەن یەكەمین سیستەمی گۆڕینی ئاخاوتن بۆ دەقی كوردین بەناوی ژیرا (Jira) و گۆڕینی نووسراو بۆ دەنگ (Text to Speech) و خاوەنی یەكەمین سیستەمی هەڵەگری ڕێنووسی (Spell Checker) كوردیی سۆرانییە.
دكتۆر هادی وەیسی باس لە هەڵەچنی ئاسۆ spell.kurdinus.com دەكات و دەڵێت: هەڵەچنی ئاسۆ» لەلایەن ئاسۆ مەحموودی ئامادە كراوە و یەكێكە لە بەرهەمەكانی «گرووپی توێژینەوەی ئاسۆسافت». ئەم گرووپە لەسەر ئامراز و بەرنامەی پێویست بۆ تێگەیشتنی كۆمپیوتەر لە زمان كوردی و پەیوەندیی باشتری نێوان مرۆڤی كوردزمان و كۆمپیوتەر كار دەكەن خزمەتەكانی «هەڵەچنی ئاسۆ» بریتییە لە: ڕاستكردنەوەی هەڵەی ڕێنووسی و ڕاستكردنەوەی هەڵەی خاڵبەندی و پیشاندانی باوتریم بژاردە بۆ ئەو وشانەی بە چەند شێوە دەنووسرێن و خاوێنكردنەوەی یوونیكۆدی كوردی بەپێی ستانداردی فەرمانگەی ئایتی و بڵاوكردنەوەی ڕێنوێنی و سەرچاوە لەسەر ڕێنووسی كوردی.
سەرپەرشتیاری پرۆژەكە باسیی لە بەشێكی دیكەی داهێنانەكەی دەكات كە بریتیە گۆرینی دەنگ بۆ دەق و نووسین:
https://kurdishspeech.ir
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن محەمەد محەمەدئەمینی و هاوڕێ حوسەینی و وریا فەتحی ئامادە كراوە مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژە، توێژینەوە و پەرەدانە لە بواری داڕشتن و جێبەجێکردنی سیستەمێكی ناسینەوەی ئۆتۆماتیكیی ئاخاوتن (Automatic Speech Recognition) بۆ زمانی كوردی ناوەڕاست (CKB) كە سەرەكیترین دەرەنجامەكانی سیستەمێكی تایپی ئاخاوتن و دەنگە بۆ ئەم زمانە. بە داڕشتنی ئەم سیستەمانە، بەكارهێنەران دەتوانن قسە بكەن و سیستەمەكە بە شێوەی ئۆتۆماتیك تایپی.
سێیەم پرۆژە بریتییە پڕۆژەی گۆڕینی دەق بۆ دەنگ:
https://kurdishspeech.ir
ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەكی ماستەرنامەیە لە زانكۆی سۆران كە لە لایەن قوتابی (سابات صالح محمد)ەوە ئامادە دەكرێت لە ژێر سەرپەرشتی (دكتۆر هادی وەیسی) دامەزرێنەری گروپی توێژینەوەی ئاسۆسافت بەڕێوەدەچێت.سیستەمی دەقی نوسین بۆ ئاخاوتن بریتییە لە بەرهەمهێنانی قسەكردنێك كە هاوشێوەی قسەكردنی مرۆڤە، كە تێیدا جگە لە بەكارهێنانی زانستی سروشتی، زیرەكی دەستكرد لە حاڵەتەكانی گرفتەكانی زانینیشدا بەكاردەهێنرێت. خزمەتەكانی ئەم پرۆژەیە بریتین لە: گەشەپێدانی زمانی كوردی لە دنیای كۆمپیوتەردا و یارمەتیی خاوەن پێداویستی تایبەت (بەتایبەت ئەم تەكنۆلۆژییە سودێكی زۆری دەبێت بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی بینینیان هەیە و نابینان یان بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی خوێندنەوەیان هەیە.

ھەواڵی زیاتر