تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە نێوان مەترسی و دەرفەتدا

لە دنیای ئەمڕۆدا هێڵەکانی ئینتەرنێت بە گشتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتی بوونەتە هۆکاری سەرەکیی سەرقاڵیی تاکەکان کە دەتوانن لە ڕێگەیانەوە هەم پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە ببەستن و هەمیش ببێتە هۆکارێک بۆ گەڕان و کۆکردنەوەی زانیاری .

ئێستاکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکارهێنەرێکی یەکجار زۆریان هەیە کە هەموو تەمەنێک و لە هەموو ئاستێکدا بەکاری دەهێنن، بۆیە پێویست دەکات زۆر وریا بیت لە بەکارهێنانیدا و ئاگاداری ئەو بڵاوکراوانە بیت کە دایدەبەزێنیت و ئاگادار بیت کە لەگەڵ کێ هاوڕێیەتی و گفتوگۆ دەکەیت.
نه‌ك هه‌ر له‌ كوردستان به‌ڵكو وڵاتانی پێشكه‌وتووش به‌ده‌ر نین له‌ په‌یج و ئه‌كاونتی ساختە بۆ به‌كارهێنانی جۆره‌ها كاری‌ نه‌شیاو‌، بۆیه‌ ئه‌مجۆره‌ كارانه‌ به‌ ڤایرۆسێكی كوشنده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دادەندرێت و له‌ هه‌مانكاتیشدا‌ تا ڕاده‌یه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، و هیچ كه‌س و گروپێکیش خۆی لێ بە به‌رپرسیار نازانن له‌ ئاستیاندا.
به‌داخه‌وه‌‌ رۆژانه‌ گوێبیستی چه‌ندین كاری ناشیاو و مه‌ترسیدار ده‌بین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بونی فلتەری بابه‌ته‌كان و هه‌میش بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان به‌ ڕاستەوخۆ و زۆرخێرا بەبێ دڵنیابوونەوە لە دروستی و نادروستی ڕووداو و زانیارییەکان كه‌ كۆنتڕۆڵكردنیان ئاسان نییه‌. ‌به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی سۆشیاڵ میدیا و فاكته‌ره‌ نه‌گه‌تیڤه‌كانی ساڵانه‌ چه‌ندین كه‌س كۆتایی به‌ ژیانی خۆیان ده‌هێنن و ده‌بنه‌ قوربانی ده‌ستی ئه‌م كرده‌وه‌ ناشرینانه‌.

ئەمڕۆکە، سوود و زیانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یەک بەرامبەرە چونکە چەندە سوودی هەیە هێندەش زیان بەخشە.
دەتوانین سودەکانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەمانەدا کۆ بکەینەوە:

  • ڕێگەیەکە بۆ زانینی هەواڵ و وەرگرتنی زانیاری تازە و ئاگادار بوون لە دوایین گۆڕانکارییەکانی دەوروبەرو و گۆڕانکاریە جیهانییەکانیش.
  • دەتوانین لەڕێگەیانەوە کەسی نوێ بناسین و هاوڕێیەتی دروست بکەین و پەیوەندی بکەین بە هاوڕێ و دۆستانمان بەشێوەیەک وەک بڵێی بەردەوام نزیکیی لێیان. تەنانەت زۆر جار لێرەو لەوێ بەرگوێماندەکەوێت کە کەسانێک لە ڕێگەی یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیییەکانەوە هاوسەرگیرییان کردووە.
  • سودێکی زۆری هەیە بۆ کاری ڕیکلام چونکە کەسانێکی زۆر لەو ڕێگەیەوە توانیویانە کارەکانی خۆیان زیاتر بناسێنن وپەرەی پێبدەن وە بەمەش بووەنەتە خاوەن کاری خۆیان.
    بەڵام ئەم سوودانە مانای وا نییە کە بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە هیچ زیانێکیان پێ ناگات بەڵکو بەهەمان شێوەی سوودەکان زیانیشی هەیە؛ زیانەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان:
    • لاوازبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان تاکەکان؛
    • ئالودەبوون بە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هۆكاری سەرەكییە بۆ لاوازبوونی پەیوەندیی كەسەكان لە نێو یەك خێزاندا تا ئەو ڕادەیەی باوك و دایك بۆ چەندان سەعات منداڵەكانی خۆیان نابینن کەچی ماڵەوە لەگەڵیاندان.

• کێشەی کۆمەڵایەتی
سەرقاڵی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە نێوان مێرمنداڵان و گەنجاندا و چاتکردن لە نێوان کوڕ و کچاندا زۆرجار بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی گەورە کە چارەسەرکردنی ئەستەم بووە. ئێستاش دادگاکانی هەرێم پڕن لەو کەیسانەی کە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دروست بوون و ساڵانە چەندین سکاڵا لەمبارەیەوە تۆمار دەکرێت، زۆرجار ئەم كەیسانە گەیشتوونەتە ئەو ڕادەیەی كوشتن و تەڵاقدان و سەرگەردانبوونی خێزانەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە. لە بەدواداچوونێكی مەیدانی بە نێو كەیس و دادگای تێهەڵچوونەوە لە هەولێر لە ساڵانە زیاتر لە ٨٠ حالەتی تەڵاقدان هەبووە بە هۆی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە.

• کوشتنی کات
ئاڵوودە بوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە گەنجاندا هەندێکجار لەو کەسانەدا کە ناتوانن کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی کاتێکی زۆر ئەمەش ئەبێتە تەمەڵی و بێکاری لاواز بوونی باری ئابووری چینی گەنجان.

• کەمخەوی و خەوزڕان.
دوا جار دەتوانین بڵێین کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەموو ڕەهەندەکانەوە کاری کردووەتە سەر ژیانمان، هەتا ئامێرەکان زیرەکتربن زیاتر مرۆڤ بێ کار ترو تەمبەڵ ترو کێشەکانیش ئاڵۆزتر دەبن، بەداخەوە! چونکە مرۆڤەکان ناچار دەکەن زیاتر بێکار بن و زیاتر لەڕووی ئابووری و دەروونییەوە لاواز بن. ئەمانە تەنها ئاماژەیەکی کورت و سادەی زیانی ئامێرەکانی سەردەم بوو، کەزۆرێکمان خۆڕسکانە یان بەعەمدی یان‌ نەزانانە کارەکانمان تێک دەدەین.
کەواتە لە کۆی لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە لەگەڵ ھەموو ئەو لایەنە نەرێنیاش ھێشتا ناتوانین دەستبەرداری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ببین؛ بۆیە واپێویست دەکات بەردەوام لەگەڵ گەشەسەندی تەکنەلۆجیا و فراوانبوونی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەردەوام چاودێرییەکی ورد و بەدواداچوون ھەبێت سەبارەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و یاسای توند بۆ ئەم مەبەستە دەربکرێت و بەردەوام یاساکان لە ئەپدەیتی نوێدا بێت چونکە وەک دەزانین گەشەسەندنی بواری ئەلەکترۆنی و تەکنەلۆجیا زۆر خێراترە.

ھەواڵی زیاتر