هاوسه‌رگیری گرێبه‌ستێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له‌نێوان كوڕ‌و كچ دا به‌هۆیه‌وه هه‌ریه‌كێك له‌وان بۆ ئه‌وه‌ی تر حه‌ڵاڵ ده‌بێت به‌پێی شه‌رع، مه‌به‌ست لێی پێكهێنانی خێزانه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی وبه‌رپرسیاره‌تی هاوسه‌رگیری به‌پیرۆزترین شت داده‌نرێت هاوسه‌رگیری له‌نێوان دوو كه‌س رووده‌دات به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و هاوكاریكردنی یه‌كتر وه‌چه دروستكردن .گومانی تێدانیه هه‌ر ئافره‌تێك كه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێك ده‌هێنێت ئامانج لێ دروستكردنی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ره، به‌ڵام له‌كۆمه‌لگه‌ی كوردی شتێك باوه به‌ناوی فره ژنی كه‌پیاوان دوای هاوسه‌رگیری یه‌كه‌م په‌نا بۆ هاوسه‌رگیری دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م ده‌به‌ن. پیاو هه‌ركاتێك ئاره‌زووی هه‌بێت هاوسه‌رگیری دووه‌م و سێیه‌م ئه‌نجامده‌دات كه‌بێگومان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچوونی شیرازه‌ی خێزان و لێكترازانی خێزان و دروستبوونی كێشه له‌ڕووی كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و ده‌روونی فره ژنی كه‌شتێكی باوه له‌نێو كۆمه‌لگه‌ی ئێمه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه فره‌ژنی زۆر لایه‌نی نه‌رێنی دروست ده‌كات له‌سه‌ر تاك د. شڤان ئیسماعیل حه‌مه‌د پرۆفیسۆری كۆمه‌ڵناس ده‌ڵێت: فره ژنی دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه ره‌هه‌ندێك وه‌كوو نه‌ریتێك سه‌یر ده‌كرێت كه له‌باوك و باپیران ماوه‌ته‌وه زۆرجار نه‌وه‌كان لاسای ئهوتوخمهلاساریه ده‌كه‌نه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها ره‌هه‌ندی دووه‌م ئه‌و حه‌زو و ئاره‌زوانه‌یه كه تاك ئه‌وبۆشاییه كۆمه‌لایه‌تیانه‌ی هه‌یه‌تی لهناوكۆمهڵگه وه‌كو پێداویستهیك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌جۆرێكی رێكخراو ئاماده سازی بۆده‌كات. زۆرجار ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه وا له‌تاك ده‌كات ئه‌و حه‌زو ئاره‌زوانه‌ی هه‌یه‌تی له‌رێگای فره‌ژنی حه‌زوو ئاره‌زوه‌كانی تێربكات، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرۆسه‌یه له‌ئێستادا پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئالۆزه زۆرجار وه‌كوو كلتور‌و نه‌ریت سه‌یرده‌كرێت زۆرجاریش وه‌كو توخمێكی لاساری سه‌یر ده‌كرێت زۆر جار تاك كه‌ده‌یه‌وێت حه‌زوو ئاره‌زوه‌كانی خۆی پڕ بكاته‌وه زۆرجار مماره‌سه‌ی ئه‌م دیارده‌ی فره ژنی ده‌كات. كه‌بێگومان ئه‌مه‌ش زیانی بۆ خودی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دروست ده‌كات . هه‌لبه‌ت فره‌ژنی له‌رووی ده‌روونی كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونی تاك زه‌ختی ده‌روونی دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و تاكه پرۆسه‌ی فره‌ژنی نه‌ك كاریگه‌ری خراپ له‌رووی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات، به‌ڵكو زۆرجار تاكه كه‌سه‌كه توشی به‌رێ لادانی ره‌فتار ده‌بێت گوشاری له‌سه‌ر دروست ده‌بێت . زور جار ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌په‌نا بۆفرهژنی ده‌به‌ن له‌رووی ده‌رونی توشی جۆرێك له‌فشارو پاڵه‌په‌ستۆ ناره‌حه‌تی ده‌بن.
مامۆستا سه‌عد به‌رزنجی، مامۆستای زانكۆ ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كههاوسهرگیری دووه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن پیاوان له‌هاوسه‌ری دووه‌م ئافره‌تێك ده‌كاته خێزانی خۆی كه لهرروی ته‌مه‌نه‌وه جیاوازیه‌كی زۆریان هه‌یه كه‌بێگومان ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی زۆر خراپی هه‌یه جیاوازی ته‌مه‌ن له‌نێوان دوو هاوسه‌ر كێشه‌ی زۆر دروست ده‌كات، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی خێزانی كێشه‌ی لێك تێنه‌گه‌یشتن كێشه‌ی سه‌رجێ و كێشه‌ی حه‌زوو ئاره‌زوه‌كانی هه‌ریه‌كه‌یان و بیروباوه‌ڕی هه‌ردوكیان جیاوازه، چونكه ته‌مه‌ن ڕه‌گه‌زێكی گرنگه له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری زۆر گرنگه دووهاوسه‌ر له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه جیاوازیه‌كی زۆریان نه‌بێت چونكه یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی دروستبوونی كێشه له‌نێوان دوو هاوسه‌ر ته‌مه‌نه زۆر جار ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوسه‌رگیری دووه‌م و سێیه‌م پێكده‌هێنن له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه زۆر جیاوازیان هه‌یه به‌راده‌یه‌ك كه زۆر جار ده‌بینین كاتێك كه‌پیاوێك پرۆسه‌ی دووه‌م پێك ده‌هێنت ئه‌و ئافره‌ته لهرروی ته‌مه‌نه‌وه زۆر له ئه‌و بچوكتره . به‌ته‌واوی كامل نه‌بوه كه‌بێگومان ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆر دروست ده‌كات . بۆیه ده‌بێت ئێمه له‌وه تێبگه‌ین كه بۆ پركردنه‌وه‌ی حه‌زوو ئاره‌زوه‌كانی ناكرێت په‌نا بۆ ژنی دووه‌م ببه‌ن هه‌ر چه‌نده له‌رووی شه‌رعه‌وه رێگه پێدراوه، به‌ڵام له‌رووی شه‌رعه‌وه هاوسه‌رگیری دووه‌م و سێیه‌م كۆمه‌لێك بنه‌ماو پره‌نسیپی هه‌یه كهتاكوو ئستاش ئێمه له‌و بنه‌ما یاسایه تێناگه‌ین به‌لكوو له‌كۆمه‌لگای ئێمه پیاو سالاری باوه كاتێك پیاو په‌نا بۆ هاوسه‌رگیری دووم ده‌بات كه‌خێزانی یه‌كه‌می بێ كێشه‌و كه‌موو كوڕیه ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا پڕكردنه‌وه‌ی حه‌زوو ئاره‌زووه‌كانی خۆیه‌تی . هه‌ره‌وه‌ها مامۆستا (سه‌عد به‌رزنجی) ده‌ڵێت به‌نمونه حاله‌ت هه‌بوه هاتۆته لای ئێمه وه‌كوو توێژه‌ری كۆمه‌لایه‌تی پیاوه‌كه ته‌مه‌نی (٤٠) سال بووه كچه‌كه‌ش ته‌مه‌نی (١٨) سال بوه كهجیاوازیهكی زۆر هه‌بوه له‌نێوانیان له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه كه‌بێگومان ئه‌مه‌ش زۆر جاركێشهی گه‌وره دروست ده‌كات چونكه پیاوه‌كه له‌ته‌مه‌نێك دایه ته‌واو كامڵ بووه له‌رووی بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسووكه‌وت زۆر جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ل كچه‌كه زۆر ئه‌م جیاوازیه له‌رووی ته‌مه‌نه‌وه توندوتیژی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌هۆی لێك تێنه‌گه‌یشتن .
زۆرجاریش كه پیاو زۆر گه‌وره‌تربێت له‌كچه‌كه كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نی پیری توانای ته‌واوی نامێنی له‌رووی سۆز. عه‌تف سێكسی كه‌له‌م حاڵه‌تانه‌شدا زۆر جار ژن هه‌بووه په‌نای بۆ په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی سێكسی ناشه‌رعی بردوه .كه لێره‌دا ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا كاره‌ساتێكی تری فره‌ژنی و جیاوازی ته‌مه‌نه له‌نێوان ژن و پیاو له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی فره ژنی باو بوه.
د. نادیە ته‌ڵعه‌ت سه‌عید ده‌ڵێت: خاڵە نەرێنییەکانی فرەژنی ئەوەیە پەیوندی نێوان ژن و مێرد لە خۆشەویستییەوە دەگۆڕێت بۆ دوژمنداری و کێشە و ئیرەیی بە یەکتربردن، کە ئەمەش وادەکات ژیانی ژن و مێردایەتی لێڵ و ئاواز بکات، ئەمەش وادەکات پیاو یاخود مێردەکە هەمیشە سەرقاڵ بێت بەچارەسەرکردنی کێشەی نێوان ژنەکانی و ژیانی ببێتە دۆزەخ و کێشە و دووبەرەکی. هەروەها یەکێکی تر لەخاڵە نەرێنییەکانی فرەژنی گواستنەوەی کێشەکانە لە نێوان ژنەکان یاخود دایکەکان بۆ منداڵەکانیان، ئەمەش وادەکات خوشک و براکان ڕقیان لەیەکتر بێتەوە و دژایەتی یەکتر بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو خێزانە دوچاری ناخۆشییەکی بێ کۆتا ببێتەوە و هێمنی و سەقامگیری تێدا نەمێنێ. خاڵێکی تریش ئەوەیە پیاوەکە ناتوانێ دادگەر بێت لەخۆشەویستی نێوان ژنەکانی هەروەها لە خەرجی و بەڕێوەبردنیان، لەوانەیە مەیلی بەلای ژنە نوێکەدا بێت، ئەمەش ژنە کۆنەکە ئازار دەدات و واهەست دەکات کە ئەو ژنە نوێیە هاتووە بۆ دابەش کردنی خۆشەویستی مێردەکەی لەگەڵیدا کەپێشتر تەنها بۆ ئەو بووە، دوای ئەمەش دڵ ئارام نابێت.