بەناوبانگترین گۆپاڵ ئەو گۆپاڵەیە لە داركنێر دروست كرابێت 

ڕائیب جادر

دروستكردنی گۆپاڵ مێژووەكەی دیار و روون نییە، هەر لە دێرزەمانەوە خەڵكی گوندنشین وەك نەریتێكی كۆمەڵایەتی باب و باپیران بەكاریان هێناوە؛ گۆپاڵ یان گۆچان ئامرازێكە بەكاردێت لەلایەن لە خەڵكەوە بۆ ئاسانكردنی هاوسەنگی و ڕۆیشتن و زۆرجاریش بۆ جوانی و نوێكردنەوەی كلتووری كوردەواری بەكار دێت؛ گۆپاڵ بە چەندین شێوە و قەبارە دروست دەكرێت و هەر كەسێك بیەوێت زەحمەت نییە دەستكەوتنی.

مام عیسا واحید، كە شارەزایەكی باشی لە دروستكردنی گۆپاڵ هەیە، دەڵێت:” ئەو دارانەی كەوا شێوەیەكی راست و دروستییان هەیە بەشێوەیەكی ستوونی بەرەو ئاسمان هەڵكشاون بە بەرزی زیاتر لە مەترێك وەك داری بناو، بی، داری مەران و دار گوێز، تاوك لەگەڵ چەند جۆرێكی تر، بەڵام بەناوبانگترین گۆپاڵ ئەو گۆپاڵەیە لە داركنێر دروست كرابێت، چونكە داری كنێر بۆنێكی خۆشی هەیە لە هەمان كاتدا رەنگ و رەونەقێكی سەرنج راكێشی هەیە.

ھەواڵی زیاتر