کچە قوتابییەکی زانکۆی راپەرین کتێبێک بڵاودەکاتەوە

زانکۆ وەک گەورەترین و باڵاترین ناوەندی زانستی و مەعریفی لەکۆمەڵگه‌ پێویستە ئەوڕۆڵەی خۆی ببینێت کە پێی پێناسە دەکرێت ئەویش لەبەرهەم هێنانی مەعریفەیە.

کتێبی (گەشتێک بەناو چیرۆکە ڕاستەقینەکاندا )لەنوسینی فریشتە سلێمان، قوتابی بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەته‌ لە زانکۆی ڕاپەرین.
کتێبەکە لەچەند چیرۆکێکی ڕاستەقینە ژیانی خەڵک پێکهاتوە کەتێدا کۆمەڵک خەڵک ئەزموونی ژیانی خۆیان لەمنداڵییەوە تاکو ژیانی ئێستایان باس کردووە و نوسەریش تۆماری کردوە.
بایەخی ئەم کتێبە جگە لەوەی کە کتێبخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند دەبێ، هەوڵدەدات چیرۆکی سەرکەوتنی ژیانی کەسانێکمان پێ ئاشنا بکات کە لەوانەیە لەگەڵ ژیانی ئێمە یان خوێنەر زۆر جیاواز نەبێت، یان لەگەڵ نەوەی ئێستا کەدەی خوێنێتەوە لێک نزیکی هەبێت ئەمەش دەبێتە هاوکارێکی باشبۆ سوود لێ وەرگرتن و سەرکەوتن لەژیانی خوێنەردا.

ھەواڵی زیاتر