قسهكردن له ئهفسانهداماڵین بێ مانایه، چونكه ئهمه یهكسان دهبێت به هێماداماڵین – كهمن ههرگیز ئیمكانی پهی پێبردنیم نییه، بهڵام مانای دووهمیش بوونی ههیه كه ئهفسانه وهك لهخۆنامۆبوونی ئهم ستراكتۆره رهمزییه بهكار دههێنرێت. لێرهدا ئهفسانه خراوهته بهر لێ تێگهیشتنهوه، و لهبهرئهوه
ژینگە شوێنی نیشتەجێی مرۆڤە و یەکێکە لەو ڕەهەندە سەرەکیانەی کە ژیانی مرۆڤی پێوە بەندە و بێگومان سەوزایی و داروباریش یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ژینگە. لە هەر شوێنێک سەوزایی و دارو درەخت زۆر بێ جگە لە دیمەنە جوانەکەی کە ئارامی بە دڵ ودەروون دەبەخشێ، دەبێتە هۆی خاوێنی ئاو و هەوای ئەو ناوچەیەش.
بەپێی پێوەرەكانی نیشتەجێبوون؛ پێویستە لە دیزاینی شاردا چەند مەرجێكی ژینگەیی لەبەرچاو بگیرێن کە سەرەکیترینیان ئەوەیە دەبێت هەر كەسێك لە نێوان (١.٥-٢.٥) مەتر دووجای لە باخچەو ڕووبەری سەوزایی بەربكەوێت لە گەڕەكەكەی خۆیدا.
هەروەها، بەپێی پێوەری جیهانیی مافەكانی مرۆڤ، دەبێت هەركەسێك لە شارەكەی خۆیدا لە نێوان (١٥- ٢٠) مەتر دووجای لە باخچە و ڕووبەری سەوزایی بەربكەوێت.
ئەم مەرجە ژینگەییانە كاریگەری زۆریان هەیە لەسەر باشترکردنی ژینگەو ژیانی مرۆڤەكان لە شاردا، لەوانە:
١. ڕووبەری سەوزایی هۆکاری سەرەکییە لە خاوێنکردنەوەی ئەو هەوایەی کە هەڵیدەمژین چونکە گازی ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت.
٢. هۆکارە بۆ كەمكردنەوەی تینی تیشكی خۆر بە ڕێژی ٨٦٪ .
٣. دەبێتە هۆی بەرگرتن لە ڕەشەباو گەردەلوول و تۆزوخۆڵ.
٤. بەسوودە بۆ ئارامكردنەوە و باشکردنی باری دەروونی مرۆڤ، چونکە ڕەنگی سەوز كاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر كەمكردنەوەی هۆرمۆنی بەرپرس لە گرژبوونی باری دەروونیی.
هەر لەبەر ئەم هۆکارانەیە كە دەوڵەتانی جیهان هەوڵ دەدەن زیاتر لە پێوەرە نێو دەوڵەتییەکان، ڕووبەری سەوزایی لە شارەكاندا زیاد بكەن.
كەچی لای ئێمە لە شارەكانی خۆماندا كە پێش دەیان ساڵ باخچەی گشتییان تێدا كراوەتەوە و ئێستا بە بەراورد لە نێوان ڕووبەری خانووبەرە و ڕووبەری باخچە و سەوزایی، ڕێژەی سەوزایی لە شارەکاندا زۆر کەمە.
ئەوەی جێی داخە ئێستاکە عێراق بەهۆی کەم بوونەوەی ئاو و ڕێژەی سەوزایی تیایدا خەریکە بەرەو بیابانبوون دەروات و دوای تێپەڕینی ١٦ ساڵ بەسەر دەستپێکردن بە دروستکردنی “پشتێنەی سەوزایی” لە عێراق تەنها بەشێکی بچووکی ئەو پلانە لە کەربەلا جێبەجێکراوە، لەکاتێکدا پرۆژەکە نزیکەی ٧٢ کیلۆمەترە لەو شارە، ئەمە سەرەڕای خراپی پرۆژەکانی ئاو و کەمیی چاندنی درەختی نوێ.
پشتێنەی سەوزایی لە عێراق، پرۆژەیەکە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی بەبیابانبوون و خۆڵبارین دەستی پێکرد، سەرەڕای سستی بەڕێوەچوونی ئەو بەشەی جێبەجێ کراوە، بەشە تەواوکراوەکەشی بەهۆی پشتگوێخستنەوە تووشی شکست و وشکبوونەوە بووە.
پرۆژەکە پێک هاتبوو لە چاندنی دەیان هەزار درەختی بەرداری وەک زەیتوون و خورما کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستی پێکرا، بەمەبەستی دروستکردنی پشتێنەیەکی پارێزەری سەوزایی لە بەشێک لە شارەکانی عێراق؛ بەڵام بەهۆی گەندەڵی و تەمبەڵی لە جێبەجەکردنیدا، ئێستاکە چەندین کێشەی ژینگەیی هەڕەشە لە عێراق و دانیشتوانەکەی دەکات لەوانە، وشکەساڵی، بەبیابانبوون، خۆڵبارینی بەردەوام و تەنانەت دەستنەکەوتنی ئاو بۆ ژیانی ئاسایی خەڵک، ئەوەی تا ئێستا لە پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی لە عێراق جێبەجێ کراوە تەنها ٢٦ کیلۆمەترە لە کەربەلا.
جێبەجێکردنی ئەو پشتێنەیە دەیتوانی ڕێگرێکی باشبێت لەو خۆڵبارینە بەردەوامەی کە لەمساڵدا سەرجەم پەرێزگاکانی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
بەداخەوە لە كوردستانیش ڕێژەی سەوزایی وەکو پێویست نییە و زۆر کەمە. دەربارەی ڕێژەی سەوزایی، وتەبێژی دەستەی ژینگەیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت بەگوێرەی ستانداری جیهانی، رێژەی سەوزایی لە شارەكان دەبێت لەنێوان ١٥٪ بۆ ٣٠٪ كەمتر نەبێت، بەڵام لە هیچ شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان ڕێژەی سەوزیی ١٣٪ی تێنەپەڕاندووە، دەشڵێت: هەولێر بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کەمترین رێژەی سەوزایی هەیە.
وتیشی : بەرزترین رێژەی سەوزایی لەسەر ئاستی پارێزگاكان بەم شێوازەیە لە پارێزگای دهۆک ٢٧.٥٨ و لە پارێزگای هەڵەبجە ١٠.٠٤٪ و هەروەها لە پارێزگای سلێمانی ٩.٤٪ و لە پارێزگای هەولێر: (٩.٥) و گەرمیان: ٤.٤٪.
بۆیە گرنگە كە شارەوانیی چەند هەنگاوێك بگرێتە بەر لەوانە:
١. لەكاتی پێدانی مۆڵەتی بیناكردندا بیکاتە مەرج، كە ڕووبەرێكی دیاریكراوی خانووەكان بكرێنە باخچە ئەگەر كەمیش بێت، چونكە دەركەوتووە كە تەنها (یەك) درەخت لە ڕۆژێكدا بەشی (٣) كەس ئۆكسجین بەرهەم دەهێنێت!
٢. زیادكردنی باخچە و پاركی گشتی لە نێو شارەكاندا و، ڕێگەگرتن لە بە بیناکردن و كارگەكردنی ئەو زەویانەی كە لە دیزاینی بنەڕەتی شاردا بۆ باخچە دانراون.
٣. لەبەر كەمئاویی، ئەو درەخت و دارانە بچێنرێت كە ئاوی كەمیان دەوێت و ئاودانی بەدڵۆپەش پەیڕەو بكرێت و درەختەكانیش لە جۆری هەمیشەسەوز بن لە هەرچوار وەرزەكاندا.
٤. بەردەوام ئاگای لە پێوەری جیهانیی بێت بۆ ڕووبەری سەوزایی چونكە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دانیشتوانی شارەكان لە زیادبووندان و ڕووبەری سەوزاییش لە كەمبووندایە، كە ئەمەش تەواو پێچەوانەی مەرجە ژینگەییەكانە لە دیزاینکردنی شاردا.