پسپۆڕانی ژینگە:پێویستە تاوەکوو 2050 بەكارهێنانی خەڵوز بەتەواوی لابدرێت

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

شارەزایانی بواری ژینگەیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتێكی نوێدا هۆشدارییان داوە، كە مرۆڤایەتی كەمتر لە سی ساڵی لە بەردەمدایە بۆ كەمكردنەوەی دەرچوونی گازی پیس لە هەوادا.
پسپۆڕانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێن: “پێویستە بەكارهێنانی خەڵوز بەتەواوی لابدرێت و بەكارهێنانی نەوت و گاز بە ڕێژەی 60٪ و 70٪ تاوەکوو ساڵی 2050 بە بەراورد بە ئاستی 2019 كەم بكرێتەوە
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە: “پێویستە بەكارهێنانی سووتەمەنی فۆسیلی بە شێوەیەكی بەرچاو كەم بكرێتەوە تا ساڵی 2050، بۆ گەیشتن بە ئامانجی سەرەكی ڕێككەوتننامەی كەشوهەوای پاریس بۆ سنوورداركردنی گەرمی”

ھەواڵی زیاتر