قوتابییەكی كوردبەشێک لە ئەنیمەیشنی مۆندیالی قەتەر دروست دەكات

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

یارییەكانی مۆندیالی قەتەر كە مانگی یانزەی ئەمساڵ دەسپێکیەتی، بەشێكی ئەنیمەیشنەكەی مۆندیالەكە لەلایەن قوتابییەكی كوردەوە كراوە.

بە پێی ڕاگەیێنراوێكی ڕاگەیاندنی زانكۆی سەلاحەدینی ھەولێر، محەمەد سیروان قوتابی لە بەشی ئینگلیزی كۆلێژی زمان، دروستكردنی بەشێكی ئەم ئەنیمەیشنەی گرتۆتە ئەستۆ.
ئەم ئەنیمەیشنە لەلایەن كۆمپانیای Fractal Picturesـی هیندستانەوە دروست كراوە و دەرفەتێکیان داوە بە گەنجێكی كورد، كە قوتابی زانكۆی سەلاحەدینە بە ناوی (محەمەد سیروان) تاوەكو هاوكاریان بێت لە دروستكردنی ئەم ئەنیمەیشنە، ئەویش بە كارامەیی خۆی توانیی كارەكەیان بە جوانی بۆ بکات و چەند بەشێكی ئەنیمەیشنەكە دروست بكات.
جێگای باسە محەمەد سیروان جگە لەو كارەی كە بۆ مۆندیالی قەتەر کردوویەتی، پێشتر چەندین كاری ئەنیمەیشنی دیکەیشی کردووە؛ لەوانە كاری درامایەكی ئەمریكی و دروستكردنی فیلمێكی ئەنیمەیشنی بۆلیۆد.

ھەواڵی زیاتر