لەشکر حەمید: قەیسی خواردن لە جەژناندا نەریتێکی باشە

لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک ئاماژە بە خواردنی قەیسی دەكات كە چەندین سوودی بۆ تەندروستی مڕۆڤ هەیە، خواردنی قەیسی وا باوە لە ڕۆژانی جەژن لە لایەن زۆرێك لەخێزانەكانەوە بۆ ژەمی بەیانیان ئامادەدەكرێت، لێرەدا سوودەكانی قەیسی دەخەینە ڕوو:

قەیسی لە كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر لە جەژن و بۆنەكان بایەخ بە خواردنی قەیسی دەدرێت، قەیسیەوشكە یەكێكە لە میوە وشكەوەکراوە زۆر بەسوودەکان کە لە کوردەواریدا وەکو هێمای جەژن تەماشا دەکرێت؛ کە ئەمەش بنەمایەکی زانستیی هەیە بە هۆی زۆری سوودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو خۆراکانەی لە جەژندا دەخورێت؛ بە تایبەتی خواردنی بڕێکی زۆر برنج و چەوری و شیرینی و سوێری و شەربەتە دەستکردەکان و خواردنەوە گازییەکان، بۆیە زۆر گرنگە بۆ خواردنی جەژن قەیسی بخۆین؛ لەبەرئەوەی کۆلسترۆڵی تێدا نییە ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە کە کاریگەرییەکی باشی هەیە بۆ مێشکی مرۆڤ. هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی پەکتین و سلیلۆز کە هەرس ئاسان دەکات و بۆ کۆڵۆن باشە و قەبزی ناهێڵێت. قەیسی ڕێژەیەکی باش ڤیتامینی تێدایە بە تایبەتی ڤیتامین ئەی و بی و سی.
ڕێژەیەکی باشی کانزاکانی تێدایە؛ مادەی دژەئۆکسێنی تێدایە؛ دژە هەوکردنی تێدایە؛ هاوسەنگی ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕادەگرێ. جەستە پاک دەکاتەوە لە کۆلسترۆڵی زیانبەخش. ڕێگرە لە زیادبوونی کێش و ماسولکەکان بەهێز دەکات؛ بۆیە زۆر گرنگە لە جەژن دا قەیسی بخۆین.

ھەواڵی زیاتر