له وه‌رچه‌رخانه مێژووییه‌كانی مــافی مـرۆڤ ئێمه شاهیدی بیچمگرتنی سێ نه‌وه‌ی مرۆڤ بووین. نه‌وه‌ی یه‌كه‌م، مافه مه‌ده‌نی و سیاسیییه‌كانن كه ڕیشه‌یان له به‌ها لیبرالیستیه كلاسیكییه‌كاندا هه‌یه و مافگه‌لی بنه‌ڕه‌تی وه‌ك، مــافی ژیان، ئازدی بیروڕا، ڕاده‌ڕبرین، كۆبوونه‌وه، ئاسایش و گرێنتی داوه‌ری ده‌گرێته‌وه و نه‌وه‌ی دووه‌می مــافی مرۆڤ، مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووریییه‌كانن كه په‌یدابوونیان بۆ دووه‌م جه‌نگی جیهانی ده‌گه‌رێته‌وه و مافگه‌لێكی وه‌ك ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌یه‌ڵاتی، كار، ئاستی ژیانێكی شایسته و په‌روه‌رده كه له ڕاگه‌یاندنی جیهانی 1948دا هاتووه، ده‌گرێته‌وه. ئه‌م ده‌سته‌یه له ماف به سوربوونی وڵاتانی سۆسیالیست له دوای دووه‌م جه‌نگی جیهاندا له ڕاگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا هاتووه.
نه‌وه‌ی سێیه‌می مافه‌كانی مرۆڤ، نوێتر و پێشكه‌وتووتر له هه‌ردوو نه‌وه‌كه‌ی پێشووتری، مافه جه‌معییه‌كان یان «مافه یه‌كانگیرییه‌كان» ئه‌و چه‌مكانه‌ن كه بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه و مافگه‌لێكی وه‌ك په‌ره‌سه‌ندن، سوودمه‌ندبوون له ژینگه، ئاشتی و دیموكراسییه‌ت له خۆ ده‌گرێت.
نابێ ئه‌م خاڵه له‌به‌ر چاو نه‌گرین كه مافه‌كانی مرۆڤ تاكه كۆمه‌ڵێكه كه شایه‌نی گۆڕان نییه. مافه جیاوازه‌كان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه و له یه‌ك جیاناكرێنه‌وه.
له نێوان مافه‌كانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا دیموكراسییه‌ت په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه، پاراستنی ڕاستی و ئاسایشی نێو نه‌ته‌وه‌یی كه له ئامانجه سه‌ره‌كی و ناوه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و له‌گه‌ڵ دیموكراسییه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ له‌مامه‌ڵكردندایه و به‌دیهاتنی ئاشتی بێ ئه‌م دوو كاتیگۆره‌یه له جیهاندا ئیمكانی نابێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له‌گه‌ڵ ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به دانانی نۆرمه‌كان و به‌هاكان، بۆ پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری دونیا هه‌وڵیان داوه. ئه‌م ڕێژه‌یه له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتندان و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆڵی ده‌زگا ناده‌وڵه‌تییه‌كات نابێ له‌به‌ر چاو نه‌گرین له وێنه‌ی ده‌زگای ئه‌ندامه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان Ampesty Internationa و بینینی مافه‌كانی مرۆڤ Human Rights Watch كه ڕۆڵێكی چالاكترییان هه‌یه. تا پێش كۆتایهاتنی جه‌نگی سارد لایه‌نگیرانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و نه‌وه‌ی دووه‌می مافه‌كانی مرۆڤ ڕای جیاوازییان هه‌بوو. لایه‌نگیرانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م داكۆكیان له ئازادی فه‌ردی و لیبرالیزم ده‌كرد و لایه‌نگیرانی نه‌وه‌ی دووه‌م پارێزگاری‌یان له مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تاكه‌كان ده‌كرد. به‌ڵام كۆتایهاتنی جه‌نگی سارد ئه‌م ڕا جیاوازانه‌ی له نێو برد و وڵاتان ڕایه‌كی هاوشێوه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو كه به‌دیهاتنی مافه‌كانی نه‌وه‌ی دووه‌م دیموكراسییه‌ت و مافه مه‌ده‌نیی و سیاسییه‌كانی له ته‌ك یه‌كتر داده‌نا و ئه‌م مافانه بایه‌خێكی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه و دابه‌شنه‌كراون. به‌م جۆره هه‌نوكه كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی به كۆده‌نگیه‌ك گه‌یشتووه كه هه‌موو به‌نده‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ په‌یوه‌ندیه‌كی دوولایه‌نه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه و له‌یه‌كتر جیانابنه‌وه.
سێیه‌م: پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ
به سه‌ره‌نجدان له بونیادی ناوه‌كی كۆمه‌ڵگا و چه‌ندوچۆنی ده‌وڵه‌تی حاكم، تاكه‌كان پێویستیان به‌و بڕیار و بودجانه هه‌یه كه له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا پارێزگاری له مافه‌كانیان بكا. بودجه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه له به‌ڵگه ئاڵۆز و چڕه‌كاندا باسی لێوه‌كراوه، هه‌موویان به ئامانحی پارێزگاری له مافه‌كان و ئازداییه تاكه‌كه‌سییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كاندا هاتونه‌ته كایه‌وه.
ده‌ركردن و بڕیاره‌كان و ڕه‌زامه‌ندی به‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی به ته‌نها نابێته هۆی پارێزگاركردن له مافه‌كانی مرۆڤ، له‌م ڕووه‌وه پێویستمان به‌و میكانیزمانه هه‌یه كه پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن و چاودێری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنیان ده‌كه‌ن. له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه ڕۆڵی ده‌زگا ناده‌وڵه‌تییه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان (INGO) له‌م زه‌مینه‌یه‌دا شایه‌نی ڕه‌تكردنه‌وه نییه. هه‌نوكه ده‌په‌رژێینه سه‌ر ناساندنی گشتی و سه‌رتاپاگیری ئه‌و میكانیزمه نێو نه‌ته‌وه‌ییه ده‌وڵه‌تیانه.
ئه‌لف/ میكانیزمه جیهانییه‌كان
یه‌كه‌م/ میكانیزمه بڵاوكراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
میكانیزمه‌كانی ناو سیسته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پارێزگاری له مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌ر چاو گیراون و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه له ژێر ناونیشانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ده‌زگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بن له وێنه‌ی كۆمیسیۆنی مافه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه ئه‌م ساڵانه‌ی دوای پرۆژه‌ی كۆمیسییۆنه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك كۆنفانسیۆنی قه‌ده‌غه‌كاری نه‌وه‌كوشتن، بنه‌ره‌تنامه‌ی كۆمیساریاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان .. به ئه‌ستۆ گرتووه. ئه‌ركه لاه‌وه‌كییه‌كانی تر، وه‌ك كۆمیساریای باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، كۆمیته‌ی تایبه‌تی دژ به پاكتاوی نه‌ژادی و كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ناهه‌نده‌كانیش بوونیان هه‌یه.
كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌گه‌ری لاوه‌كی شورای ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه چاڵاكی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات.
دووه‌م/ میكانیزمه په‌یمانكارییه‌كان
وه‌ك «كۆمیته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ» كه میكانیزمی جێبه‌جێكردنی به‌ندی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانه كه به هۆی ماده‌ی بیست و هه‌شته‌وه (28) دامه‌زراوه.
“كۆمیته‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاكتاوی نه‌ژادی” كه به هۆی ماده‌ی (81)ـه‌وه ” كۆنفانسیۆنی نێو نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌شكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی پاكتاوی نه‌ژادی” دامه‌زراوه. “كۆمیته‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاكتاوی دژ به ژنان” كه به هۆی مادده‌ی (17)ـه‌وه كۆنفانسیۆنی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێورێبازان، پاكتاوی دژ به ژنان پێكهاتووه. “كۆمیته‌ی مافه‌كانی منداڵ” كه بۆ چاودێری به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كۆنفانسیۆنی مافه‌كانی منداڵ له به‌رچاو گیراوه. “كۆمیته‌ی قه‌ده‌غه‌ركدنی ئه‌شكه‌نجه” كه له‌مادده‌ی(17)ـه‌وه “كۆنفانسیۆنی قه‌ده‌كردنی ئه‌شكه‌نجه” پێكهاتنی پێشبینیكراوه و ….
بێ / میكانیزمه ناوچه‌ییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ
میكانیزمه ناوچه‌ییه‌كان له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جیهان بۆ پارێزگاری و چاودێری به‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤه‌وه هاتونه‌ته كایه‌وه، له ئه‌وروپا دوو كۆنفانسیۆن بوونیان هه‌یه. كۆنفانسیۆنی مه‌ده‌نی و سیاسی و جاڕنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپا، بۆ چاودێریكردن به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌مه له كۆنفانسیۆنی دیوانی ئه‌وروپایی مافه‌كانی مرۆڤ به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێشبینینه‌كراودا.
له جێبه‌جێكردنی كۆنفانسیۆنی ئه‌مریكایی مافه‌كانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ كۆمیسیۆنی ئه‌مریكایی مافه‌كانی مرۆڤ و دیوانی ئه‌مریكایی مافه‌كانی مرۆڤ پێشبینیكراوه.
له نێو قاره‌ی ئاسیادا، كۆنفانسیۆنی ناوچه‌یی مافه‌كانی مرۆڤمان نییه له‌م ڕوه‌وه دامه‌زراوه‌یه‌كیش له‌م ناوچه‌یه‌دا نییه و بۆ چاودێری له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندی ئیسلامی مافه‌كانی مرۆڤ قاهیره‌ش دامه‌زراوه‌یه‌كی پێشبینی نه‌كراوه.
له‌گه‌ڵ ناسینی مێژووی وه‌رچه‌رخان و بیچمگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ، ئاشنابوون به نه‌وه سیانه‌ییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و میكانیزمه‌كانی و چاودێریكردنی تا ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌مكی مافه‌كانی مرۆڤدا ئاشنا بووین، به‌ڵام خستنه‌ڕووی پێناسه‌یه‌ك له مافه‌كانی مرۆڤ كارێكی زه‌حمه‌ت و دژواره و وێرای ئه‌وه‌ی له نێو پێناسه‌كاندا ئێمه ئه‌م پێناسه‌ی خواره‌وه به كامڵترین پێناسه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌زانین:
مافه‌كانی مرۆڤ به واتای ئه‌و پێدراوه گشتیانه‌یه كه هه‌ر تاكێكی مرۆیی هه‌ڵگرییه‌تی. ئه‌م پێدراوانه له شێوه‌ی به‌دیهاتنی پێوه‌ری ئه‌خلاقی ڕه‌وایه‌تی و پێودانگی سنوردارێتی ئۆتۆرێتی ده‌وڵه‌ته له به‌رامبه‌ر تاكه‌كاندا.