پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هێلین نامە

  • لە توێژینەوەیەكدا بە نێوی “ئافرەتان،ئاشتی و ئاسایشی جیهانیدا” هاتووە: “لە دونیای ئەمڕۆدا هەر وڵاتێك پێویستە هەموو توانایەكی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئاشتەوایی و گەشەپێدانی وڵات و پێویستە بەردەوام لە بوارەدا لە ململانێ‌ دابێت، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گرنگی زیاتر بە رۆڵ و كاریگەری ئافرەتان بدرێت، ئافرەتان سەرمایەكی بە بەهان و وەك كۆمەڵێكی چالاك لە بواری پێشكەوتن و ئاشتەوایی وڵاتدا رۆڵ و كاریگەری راستەوخۆیان هەیە و بنەمای هەر وڵاتێكی پێشكەوتوو بە پێوەری بەشداری چالاكانەی ئافرەتان لە كاروباری سیاسی،ئابووری، و كۆمەڵایەتی دادەرێژرێت.
  • دەروونناس” جان گاتمن”كە 20 ساڵ لیكۆڵینەوەی لە ژیانی هاوسەران كردووە پێی وایە،هۆكاری سەرەكی لە سەركەوتنی هاوسەران توانای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیانە، هەر چەندە هاوسەران لە هەموو شتێك كۆك بن، بەڵام هەندێجار بۆچوونی جیاوازیان هەیە و ئەو بۆچوونە جیاوازەش لەوانەیە ببێتە هۆی دڵگرانی، هەر بۆیە “گاتمن” پێی وایە ئەگەر هاوسەران لە كاتی ناكۆكییەكاندا دڵگرانیش بن و هەستێكی باشیان نەبێت بەڵام ئەگەر بە یەكەوە دابنیشن و گفتۆگۆ لە سەر ناكۆكیەكان بكەن باشتر دەگەنە ئەنجامێكی باش،چونكە لە ئەنجامدا زۆربەی كات خۆشەویستی بەرزترە لە سەركەوتن بە سەر یەكتردا.
  • حكومەتی تالیبان لە ئەفغانستان هەفتەی رابردوو لە دانیشتنێكدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئیسلامی ئەو وڵاتە فەرمانی بۆ گشت هێلە ئاسمانییەكانی فرۆكەوانی ناوخۆ و دەرەوەی ئەفغانستان دەركرد كە رێگە نەدرێت ئافرەتان بە بێ‌ پیاو سەفەری ئاسمانی ئەنجام بدەن. ئەو بڕیارە لە كاتێكدا دەرچوو كە بەشێك لە ئافرەتان كە كاتی گەشتكردنیان بوو رێگەیان لێگیرا و نەیانتوانی سەفەر بكەن،لە فەرمانەكەدا هاتووە” هیچ ئافرەتێك مافی ئەوەی نییە بە بێ‌ باوكی گەشتی ئاسمانی بۆ ناوخۆ و دەرەوەی ئەقغانستان ئەنجامبدات.
  • بە پێی هەواڵێك كە لە “كارگر ئانلاین” بڵاوكراوەتەوە توێژینەوەیەكی زانستی ئاماژە بە پەیوەندی بەهای خۆراكی “لۆبیای سەوز” لەگەڵ چارەسەی كەمخوێنی لە ئافرەتاندا كراوە لەو توێژینەوەیە باس لەو كراوە، كە ئافرەتان لە كاتی سووڕی مانگانەدا بڕێكی زۆر خوێن لە دەست دەدەن و ئەگەری تووشبوونیان بە كەمخوێنی زیاتر دەبێت، بۆیە باشترین جێگرەوە لە مادە خۆراكییەكان “لۆبیای سەوزە” كە ئافرەتان لە كاتی سووڕی مانگانە بەكاری بێنن و و قەرەبۆی كەمخوێنی بكەن كە لەو كاتەدا توشیان دەبێت.