توێژینەوەیەكی نوێ لە سەر خواردنەوەی قاوە بڵاودەبێتەوە

بە پێی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنەوەی یەك بۆ سێ كوپێك قاوە لە ڕۆژێكدا نەك تەنها لەگەڵ مەترسی كەمكردنەوەی نەخۆشی دڵ و ڕیتمی مەترسیداری دڵ دەدات، بەڵكو قاوە هۆكارێكە بۆ زیادبوونی تەمەنی مرۆڤ.

پیتەر كێستلەر، كە نووسەری سەرەكی توێژینەوەكە لە پەیمانگای دڵ لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا ڕوونی كردەوە كە خواردنەوەی قاوەی ئاسایی دوو بۆ سێ كوپێك لە ڕۆژێكدا زۆر پێویستە بۆ كەمكردنەوەیەكی مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ.
هەر لە توێژینەوەكەدا هاتووە، قاوە دەتوانێت سوودبەخش بێت بۆ درێژەپێدان و كەمكردنەوەی مەترسیی نەخۆشیی خوێنبەرەكان.
ئەو پزیشكە، دەشلێت: ” لەوانەیە هەندێك كەس نیگەران بن لەوەی خواردنەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێك كێشەی دڵ خراپتر بكات، بەڵام ئەو لێكدانەوەیە هەڵەیە و قاوە نابێت ڕۆژانە قەدەغە بكرێت، چونكە كاریگەری قاوە یان بێلایەنە – واتە زیان ناگەیەنێت”.

ھەواڵی زیاتر