دروستکردنی پایسكیلێکی هەرە گەورە لە زانکۆی سەلاحەدیندا

ژمارەیەك قوتابی لە زانكۆی سەلاحەدین لە هەولێر، گەورەترین پایسكل لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق دروست دەكەن.

بە پێی ڕاگەیێنراوێكی سەرۆكایەتیی زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر، ئاماژە بەوە دراوە، كە ئەو پایسكلە لەلایەن قوتابیان (بەسام عەبدوڵا، مەیسەم ئەمیر، دیاری فەریق، شاهان ئەحمەد) دروست كراوە و ئەم داهێنانەیان كردووە.
ئەم پڕۆژەی داهێنانە بریتییە لە دروستكردنی پەیكەری پایسكیلێكی گەورە و دانانی لەبەردەم بەشی میكانیك و میكاترۆنیك، وەك هێمایەك بو كاری میكانیكی و ژینگەپارێزی، بەمەبەستی هاندانی خەڵك بۆ بەكارهێنانی پایسكل لەبری ئۆتۆمبێل، كە دەبێتە هۆی پاراستنی ژینگه و كەشوهەوا لە گازی زیانبەخش.
ئەم پرۆژەیە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆكی بەشی میكانیك و میكاترۆنیك، پ. ی. د. محەمەد تاهیر محەمەد سەعید و بە سپۆنسەریی د. نیاز تاهیر، بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، جێبەجێ کراوە.

ھەواڵی زیاتر