له‌وانه‌یه به‌سوودترین جیاكاری له خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه بریتیی بێت له‌و جیاكارییه‌ی له نێوان كێشه كه‌سییه‌كان و پرسه گشتییه‌كانی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م جیاكارییه ئامرازێكی سه‌ره‌كیی خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسییانه‌یه و خه‌سڵه‌تی گشتیی و نایابی هه‌موو به‌رهه‌مه كلاسیكییه‌كانه له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
كێشه كه‌سییه‌كان به‌هۆی كه‌سایه‌تیی و تایبه‌تمه‌ندیی تاك و په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانی به‌وانیتره‌وه ڕووده‌دات. ئه‌وان به كه‌سایه‌تیی تاك و لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن كه ڕاسته‌وخۆ و به‌دیاریكراوی لێیان به‌ئاگایه. به‌م چه‌شنه، بۆ شیكردنه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌یان پێویسته ته‌ماشای تاك بكرێت وه‌ك بونه‌وه‌رێكی زیندوو كه هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م ئه‌زموونی كه‌سیی و چالاكییه خۆویسته‌كانیه‌تی. به ده‌ربڕینێكی تر، كێشه كه‌سی یان تاكه‌كه‌سییه‌كان، شتێكی ته‌واو كه‌سییه، به‌مانایه‌كی تر، تاك خۆی له هه‌لومه‌رجێك ده‌دۆزێته‌وه كه واهه‌ست ده‌كات به‌هاكان و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كێشه و پرسه گشتییه‌كان ده‌كرێ بڵێین پرسه گشتییه‌كان به‌و مانه‌یه لێی تێبگه‌ین كه ده‌ستباڵا و زاڵه به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی تایه‌بت و ژیانی تایبه‌تیی تاكه‌كان. ئه‌وانیش به دامه‌زراوه و هه‌لومه‌رجی هه‌نوكه‌یی له نێو دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و چۆنیه‌تی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانیی میژوویی تاكه‌كانه‌وه په‌یوه‌سته. پرسێكی گشتی، بابه‌تێكی گشتییه و ئه‌و كاته دێته كایه‌وه كه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بایه‌خ به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له‌پێشچاو نه‌گیراوه یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌وتۆته به‌ر هه‌ره‌شه‌وه. زۆرجار قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگه كامانه‌ن؟ و له چ هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه. باس و قسه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه، زۆر جار به‌ده‌ره له‌و خاڵه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ری ڕابوه‌ستین، چونكه چییه‌تی و خاڵه واقعییه‌كانی پرسێكی گشتی وێڕای كێشه كه‌سییه‌كان هێنده ڕوون و ڕه‌وان نییه. به ده‌ربڕینێكی تر، له ڕاستیدا به‌هۆی هه‌بوونی قه‌یرانه له سیسته‌می دامه‌زراوه‌كان كه پێی ده‌ڵێین دژكار یان ناباو. بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه واباشتره ئه‌م پرسانه‌ی خواره‌وه له‌پێشچاو بگرین:
ئه‌و كاته‌ی له شارێكی سه‌دهه‌زار كه‌سیی ته‌نیا یه‌ك كه‌سی بێكار هه‌بێت، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی كه‌سییه، و بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویسته له جۆری كه‌سایه‌تی، لێهاتووی و تواناكانی كه‌سه بێكاره‌كه بكۆڵینه‌وه، به‌ڵام كاتێك له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی په‌نجا میلیۆن كه‌سی، پانزه میلیۆن كه‌سی بێكار هه‌بێت، ئه‌مه پرسێكی گشتییه و ناكرێت له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و توانا و لێهاتوویه‌كانی بێكاره‌كان شیبكرێته‌وه، له هه‌لومه‌رجێكی له‌م چه‌شنه، بونیادی واقعی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ كاركردن له‌بار نییه. له ئاكامدا بۆ شیكردنه‌وه‌ی ڕاست و دروست و خستنه‌ڕووی ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو و واقعی، پێویسته تواناكانی دامه‌زاروه ئابووریی و سیاسییه‌كان له‌به‌رچاو بگرین و ته‌نیا به پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كه‌سیی بێكارانه‌وه ڕاناوه‌ستین و وازبێنین.
با پرسی جه‌نگ له‌پێشچاوبگرین. ئه‌و كاته‌ی جه‌نگ ڕووده‌دات، پرسه كه‌سییه‌كان كه له‌و جه‌نگه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه، بریتییه له‌وه‌ی چۆن ده‌كرێ خۆمان له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و جه‌نگه بپارێزین یان به شانازییه‌وه له‌و پێناوه‌دا گیانی خۆمان به‌خت بكه‌ین، یان چۆن سوود له پێگه وه‌رده‌گیردرێت و ده‌بینه خاوه‌ن سه‌رمایه و سامانێكی زۆر، یان وه‌ك كه‌سێك خۆمان له مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگه‌كه بپارێزین یان به شانازییه‌وه بجه‌نگێین، به‌ڵام پرسه گشتییه‌كانی جه‌نگ په‌یوه‌سته به‌هۆكاره‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌وه. به مانایه‌ك ئه‌و پرسانه په‌یوه‌سته به‌و بڕیاره كه‌سییانه‌وه كه به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌پێنرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به‌و كاریگه‌رییانه‌وه كه جه‌نگ له‌سه‌ر دامه‌زراوه ئابووریی، سیاسیی، خانه‌واده‌یی و ئایینیی و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نه‌كردنی چینی زاڵ و ته‌نانه‌ت جیهانی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كان.
با هاوسەرگیری له‌پێشچاو بگرین. لە كاتی هاوسەرگیریدا، ژن و پیاو ڕەنگە تووشی کێشەی کەسیی بنه‌وه، بەڵام کاتێک ڕێژەی جیابوونەوە لە ماوەی چوار ساڵی یەکەمی هاوسەرگیرییدا بریتیی بوو له (٢٥٠) كه‌س له كۆی (١٠٠٠)، ئەمە نیشانەی کێشەیەکی بونیادییه کە پەیوەندی بە دامه‌زراوه‌كانی هاوسەرگیری و خێزان و دامه‌زراوه‌كانی ترەوە هەیە.
شاره گه‌وره‌كان كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندیی دژ به‌یه‌كیان هه‌یه وه‌ك جوانی، ناشرین، به‌هێزی و لاوازی له‌پێشچاو بگرین. بێگومان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كلنی ئه‌م شاره گه‌ورانه بۆ چینه ده‌ستباڵا و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، زۆر ئاسان و ساده‌یه، چونكه ئه‌وان ده‌توانن هه‌ر زۆر به ئاسانی له سه‌نته‌ری شاره‌كان ببنه خاوه‌ن خانوو و بینای نیشته‌جێبوونی ڕاخراوی تایبه‌ت به خۆیان و له په‌راوێزی شاره‌كانیش ببنه خاوه‌ن ڤێلای گه‌وره به ته‌واوی پێداویستییه‌كانییه‌وه ئه‌وه بێجگه له هه‌بوونی ئامرازی گواستنه‌وه‌ی تایبه‌تی وه‌ك هه‌بوونی هه‌لیكۆپته‌ر و ئۆتۆمبێڵی گرانبه‌ها. هه‌ر چه‌نده ئه‌وان به‌هۆی سه‌رمایه مادییه‌كه‌یانه‌وه ده‌توانن به‌شێك له كێشه‌كانی ناو شاره‌كان له خۆیان دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ خه‌ڵك ده‌توانن هه‌ندێ له كیشه كه‌سییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه به‌هۆی واقعه‌كانی ناو شاره‌كانه‌وه بۆیان دروست بووه، به‌ڵام پرسیاره سه‌ره‌كییه ئه‌مه‌یه كه پێویسته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ناله‌بار و به‌سه‌ریه‌كتێكچڕژاوه‌ی شاره‌كان بكرێت؟ ئایا پێویسته وێران و به‌سه‌ریه‌كه‌وه تێكبشێكنرێت و مه‌ودای نێوان شوێنی كار و شوێنی نیشته‌جێبوون نه‌مێنێت یان له بنه‌ڕه‌تدا شاری تازه و بچووكتر درووست بكه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌م چه‌شنه‌یه كه‌واته چییه‌تی ئه‌م پرۆژانه چیین و چ كه‌سێك له‌پێشچاوی ده‌گرێت و سوودی خۆی لێی وه‌رده‌گرێت؟ ئه‌مانه هه‌موویان كۆمه‌ڵی پرسیی گشتیین و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ش بۆی پێویسته پرسه سیاسیی و ئابوورییه ده‌ستباڵاكان به‌سه‌ر دۆخی هه‌یی له‌پیشچاوبگیردرێت.
له په‌یوه‌ست به پرسی بێكاری، پێویسته ئه‌وه قبوڵ بكرێت كه ئه‌و كاته‌ی سیسته‌می ئابووری هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دارێژراوه كه له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداو و ته‌نگه‌تاوییه‌كان زیانی به‌رده‌كه‌وێت، بێگومان ڕێگه‌چاره‌ی پرسی بێكاری له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كه‌سییه. ئه‌و كاته‌ی دیارده‌ی جه‌نگ خه‌سڵه‌تێكی خودی سیسته‌می وڵاتان و گه‌شه‌سه‌ندنی ناهه‌ماهه‌نگییانه‌وه‌یه، كه‌سی ئاسایی له هه‌لومه‌رجی سنوورداری خۆیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سوود له یارمه‌تییه ده‌روونییه‌كانیش وه‌ربگرێت هه‌مدیس خۆی وه‌ك كه‌سێكی لاواز ته‌ماشا ده‌كات. كاتێ دامه‌زراوه‌ی خێزان، كرده‌ی ژنان ده‌كه‌نه كۆیله و بوكه‌ڵه و ژنی ماڵه‌وه و پیاوانیش ته‌نیا ئه‌ركیان به‌خێوكردن و سه‌رچاوه‌ی به‌ده‌ستهێنانی داهاتی خێزان، ئه‌وكاته قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوسه‌رگیریی سه‌ركه‌وتوو له‌ده‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌وه‌یه. ئه‌و كاته‌ی شاره گه‌وره‌كان و به‌رهه‌مهێنانی له‌راده‌به‌ده‌ری ئۆتۆمبێڵ وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیسته‌می ئابووریی وڵاتانی پێشكه‌وتووه‌وه‌یه، پرسه‌كانی ژیانی شاری به یارمه‌تی سامانی كه‌سیی و گه‌شه‌ی كه‌سییه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت.
به بۆچوونی من، ئه‌و پرسانه‌ی كه ئیمرۆ له هه‌لومه‌رجی هه‌مه‌چه‌شن ڕووبه‌رووی ده‌بینه‌وه، هۆكاری گۆڕانه بونیادییه‌كانه. به‌م چه‌شنه، بۆ ناسینی هۆكاری كیشه تایبه‌تییه‌كان پێویسته به‌رده‌وام بایه‌خ بیر له‌ودیو كیشه‌كه بڕوانین. ئه‌مرۆ گۆڕانكارییه بونیادییه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك زیاد ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌مه‌چه‌شن و زیاد ده‌بن. به‌م چه‌شنه، بۆ ده‌ستگه‌یشتن به مانای بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناسینه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی پێویسته په‌یوه‌ستیی هۆكاره هه‌مه‌چه‌شنه‌كان بخرێته به‌ر تویژینه‌وه. به‌ڵگه‌نه‌ویسته ئه‌نجامدانی شتێكی ئاوا گرنگ په‌یوه‌سته به هه‌بوونی خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسیانه‌وه