ئافرەتان لە کۆمەڵگەی رۆژهەڵات هەوڵ و تێکۆشانێکی بەردەوام دەدەن بۆ بەدەستهێنانی ماف و یەکسانی لەگەڵ پیاوان، لە ڕووی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئابوورییه‌وه ئافرەتان بەشداری کارایان هەیە لە بنیادنانی کۆمەڵگه، بەڵام ئەو بەربەستە گەورانەی کە رووبەرووی ئافرەتان دەبنەوە لە کۆمەڵگه‌ی رۆژهەڵاتی وه‌ك سەرکوتكردنی پیاوان بۆ ژنان ته‌نها هۆکار نیه، بەڵکو ئافرەتان خۆیان بەشدارن و هەماهەنگن بۆ ئەم کارە، دەبینین سیستەمی باوکایەتی بۆتە سەرکوتکەری ئافرەتان وە لەبەر ئەم هۆیانەیه كه ئافرەتی رۆژهەڵات رووبەرووی توندوتیژی و سەرکوتکاری دەبێتەوە ونەگەیشتنیان بە ئامانجەکانیان و سەرکەوتنیان بەسەر ئەم هزره کۆنانەدا کە لە کۆنەوە وەکو میرات بۆیان ماوەتەوە، بەڵام لەگەل ئەوەشدا هەندێ لە ئافرەتان بەردەوام هەوڵدەدەن بۆ گۆرینی ئەم تێروانینانە و رووبەرووی دەبنەوە، هه‌ندێكیشیان لەگەڵ ئەوەی کە دەزانن تووشی گرفتی گەورە دەبن به‌ڵام رازی ده‌بن بە دژایەتیكردنی کۆمەڵگه بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی و مافی خۆیان.
له كۆمه‌ڵگه‌دا ئەو کەسانەی کەسەیری ئافرەتان دەکەن بە جۆرێک کە لە پێگەیان کەم بکەنەوە و ده‌یانه‌وێت به‌شدارنه‌بن له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی سێكته‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت رۆڵی نه‌بێت و یه‌كسان نه‌بێت له‌گه‌ڵ پیاوان، به‌ڵام ده‌بێت ئافره‌ت هۆشیارتر بێت و بتوانێت باشتر رۆڵی خۆی ببینێت و پشت به تواناكانی خۆی ببه‌ستێت، هه‌ركاتێك ئافره‌ت توانی بونی خۆی بسه‌لمێنێت ئه‌و كات ده‌توانێت ئازادی به مانا فراوانه‌كه‌ی بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌وڵی بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسان بدات كه تێیدا مافه‌كانی پارێزراو و ده‌سته‌به‌ركراوه.