لە هێلینەوە

  • تەندروستی ئافرەت یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی تەندروستی کۆمەڵگا لە بەرئەوەی رۆڵی ئافرەت لە خێزاندا بە جۆرێکە کە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لە بەهێز کردنی خێزان و تەنانەت کاریگەری راستەوخۆی لە تەندروستی کۆمەلگە هەیە، خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئافرەت پێویستە گرنگی بە تەندروستی خۆی بدات، چونکە تەندروستی ئافرەت بە تەندروستی کۆمەڵگەوە گرێدراوە.
  • لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کەگۆشەگیری کۆمەڵایەتی و تەنیایی لە ئافرەتە بە تەمەنەکان کاریگەری راستەوخۆی لە توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار هەیە، ئەو لێکۆڵینەوە لەماوی 8 ساڵ و لە سەر نزیکەی58 هەزار ئافرەت ئەنجامدرا کە هەندێک لەو ئافرەتانە پێشینەی ئەو نەخۆشیانەیان نەبووە و دواتر تووشی ئەو نەخۆشیە بوون .”جان بلیتر” ئەندامی ئەو گرووپە لێکۆلەرەوە دەڵێ گۆشەگیری کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە نێو کەسانی بەتەمەن هەیە کەواتا ئەوە بەرچاوروونیەکی باشە بۆ ئەوەی زووتر دەستنیشانی ئەوکەسانە بکەین و یارمەتیان بدەین بۆ ئەوەی تووشی ئەو نەخۆشیە نەبن.
  • گروپی تالیبان لەوڵاتی ئەفغانستان بڕیاریدا کەئەو کچانەی لە سەرووی پۆلی 6 سەرەتاییدا دەخوێنن رێگایان پێنادرێت درێژە بە خوێندن بدەن و بچنە قوتابخانە ئەو بڕیارە ئەو کاتەی جێبەجێ کرا کە کچەکان بۆ خوێندنی وانەکانیان روویان لە قوتابخانە کرد و دواتر رێگایان لێگیرا بۆ چوونە ژوورەوەیان بۆ قوتابخانە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو و کچەکان ناچار بوون بە گریانەوە قوتابخانە جێ بێڵن.
  • لە نوێترین راپۆرتی “یورواستات”بەڕێوەبەرایەتی ئاماری و ئەژماری یەکێتی ئەوروپا بڵاوی کردەوە کە ئافرەتانی ئەوروپی پشکی زیاتریان لە پیاوان بەر دەکەوێت لە بواری پاراستنی ژینگە، بە پێی ئەو راپۆرتە پشکی ئافرەتان لە 50.5% و پشکی پیاوان لە 49.07 %. هەروەها بە وتەی ئەو ناوەندە ئەوروپیە ئافرەتان پشکی زیاتریان لە خۆگونجاندن لە گەڵ پاراستنی ژینگە و سەرکردایەتی جوڵانەوەی سەوز هەیە.
ھەواڵی زیاتر