سه‌رنجێكی به‌راوردكاری له‌مه‌ڕ و رێنێوێنێكانی رێبه‌ری مرۆڤایه‌تی خودانی بارزان و یاسای ژماره‌ هه‌شتی خێزانی

شەنگە هاوار کاکەیی

ئه‌گه‌ر چی یاسای ژماره‌ هه‌شتی به‌ڕه‌نگاری توندو تیژی خێزانی له‌ ساڵی ٢٠١١ دا هاتوه‌ته‌ به‌رهه‌م به‌ڵام ! ئه‌م ده‌سته‌ بژێره‌ له‌ ڕاستیدا لاپه‌ره‌یه‌كی تازه‌ نییه‌ له‌ مێژووی فه‌رهه‌نگ سازی ماڵباتی بارزان،به‌و پێیه‌ی ئه‌م كه‌ته‌لۆكه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ پاشخانێكی مێژوویی له‌پشته‌،كه‌ له‌ روئیاو دیدو فیكری سیاسی و بڕوا و عه‌قیده‌ی خودانی بارزاندا زۆر به‌ قوڵی ڕه‌نگی داوه‌ ته‌وه‌،له‌دارشتنی سیاسه‌تی مڕۆڤ دۆستی له‌ناوچه‌كه‌دا چونكه‌، ئه‌و رسكه‌ عیرفانیانه‌‌ كه‌ له‌ناوچه‌ی بارزان كه‌ ئه‌مڕۆ وێناێه‌ و به‌رچاوه‌ كه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ ژینگه‌یی ئارامی خوڵقاندوه‌ بۆ ژیاندۆستی نه‌وه‌ك ته‌نها بۆ مڕۆڤه‌كان بگره‌ ! بۆ سروشت و ژینگه‌و ته‌نانه‌ت بۆ ئاژه‌ڵ وپه‌له‌وه‌ره‌كان و ماسی نێو ده‌ریاكان . كه‌‌ له‌لایه‌ن هیچ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی ده‌وڵه‌ ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌هاتبوو به‌رهه‌م بگره ته‌نها له‌ هزرو ئه‌ندێشه‌ی فه‌رمانده‌ی ژیان خودانی بارزان، وه‌كو نه‌خشه‌سازیه‌ك بۆ ئاینده‌ی خێزانێكی ئارام و ژینگه‌ی نیشتیمانێكی سه‌وز به‌ره‌نجامه‌كان، بۆیه‌ له‌ئه‌مڕۆدا گرنگه‌ ئه‌م فه‌رمایشتانه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگێرێت له‌ بونیاد نانه‌وه‌ی پێوه‌رێكی مرۆڤایه‌تی بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان .
له‌م میانه‌دا ده‌كرێ بڵێیین ! ئه‌و كاتۆگۆرییه‌ كه‌ یاسای ژماره‌ هه‌شتی خێزانی بۆ به‌ره‌نگاری توندو تیژێكان‌ له‌ هه‌ رێمی كوردستان له‌كانگای مڕۆڤ دۆستی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی هه‌ڵقوڵاوه‌ .هه‌رگیز ده‌ستكه‌وتێكی تازه‌ نییه‌ ! ئه‌گه‌ر چی به‌هه‌وڵی رێكخراوه‌یێ هاتوه‌ته‌ به‌ره‌‌نجام له‌ساڵی ٢٠١١ به‌ر مه‌بنای ئه‌و ڕاستیه‌یی كه‌وا فه‌لسه‌فه‌ی ناتوندو تیژی له‌ناوچه‌ی بارزان شۆر بوه‌ته‌وه‌ په‌لی كێشاوه‌ و تێكه‌ڵ به‌عورف كه‌لتوری ناوچه‌كه‌ بووه‌ وه‌كو یاسایه‌‌كی خۆرسك كه‌ده‌رهاوێشته‌كانی وێنانه‌ . بۆیه‌ ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رمكردن بۆ نوسینه‌وه‌ی یاسایه‌كی هاوچه‌رخ،له‌سه‌ر بنه‌مای دارشتنی فه‌لسه‌فه‌ی ناتوندو تیژی بۆ دارشتنی رێبه‌رێكی مڕۆڤایه‌تی له‌م هه‌رێمه‌ كوردیه‌ كه‌ئامانج تیادا ئاوڕ دانه‌وه‌یه‌ له‌چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كانی ژیان به‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ناكرێت ئه‌گه‌ر هاتوو سوود له‌و سه‌رچاوه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ وه‌رنه‌گیرێت به‌به‌ڵگه‌ی ده‌رخه‌ری ده‌رئه‌نجامه‌كانی دیفاكتۆیه‌. وه‌ له‌ به‌ره‌و پیر چوون ئه‌و باوه‌ڕه‌ به‌ دانانی به‌رنامه‌و ستراتیج بۆ پێشخستنی پرسی مرۆڤبوون دارشتنی فه‌لسه‌فه‌ی ناتوندو تیژی بۆ داهاتوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ گه‌ڕانه‌وه‌بێ بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ سوود وه‌ربگیرێت تا رسكی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌نگ به‌گروتینی باوه‌رێكی پته‌و دابمه‌زرێ له‌هه‌رێمی كوردستان . كه‌ خودانی بارزان له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له‌ (رێگریكردن له‌ به‌زۆر به‌شودانی كچان رێگریكردن له‌ئه‌نجدانی هاوسه‌رگیری گه‌وره‌ به‌گچكه‌، رێگریكردن له‌وه‌رگرتنی پاره‌ی شیر بایی، رێگریكردن له‌هاوسه‌رگیری به‌زۆره‌ ملێ له‌بری خۆێن، رێگریكردن له‌هێنانی ژن دووه‌م ته‌نها به‌ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی ژنی یه‌كه‌م، رێگریكردن له‌هاوسه‌رگیری شێوازی ژن به‌ژن، ره‌تكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری عورفی هتد …).
. به‌هه‌مان ئاڕاسته‌ له‌بواری ژینگه‌ دۆستی له‌ (رێگریكردن له‌برینه‌وه‌ی داری به‌ به‌ر، رێگریكردن له‌ تێكدانی شانه‌ی مێش هه‌نگویین ته‌نها له‌به‌ر ده‌رهێنانی هه‌نگۆین نابێت به‌هیچ شێوه‌ێه‌ك كوره‌ی هه‌نگ تێكبدرێت، رێگریكردن له‌كوشتنی ماری ره‌شی بێژه‌هر، رێگریكردن به‌راوه‌ ماسی به‌نارنجۆك، رێگریكردن له‌ ڕاوكردن له‌وه‌رزی وه‌چه‌ خستنی ئاژه‌ڵان، رێگریكردن له‌كوشتنی ئاژه‌ڵان له‌كاتی ئاو خواردنداهتد…).
له‌روی ئاكاری سیاسی قسه‌كردن له‌سه‌ر خه‌باتی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان له‌وتارێكدا جێگای نابێته‌وه‌ كه‌ چاكسازێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر بووه‌ (به‌كردار نه‌وه‌ك به‌گوتار )كه‌ تامردن پاره‌ی به‌ده‌ست نه‌گرتوه‌ دژی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی گشتی ڕۆڵێكی به‌رچاوی گێڕاوه‌ و (نه‌وشیروان مسته‌فا ) له‌كتێبه‌كه‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست یه‌كتری ده‌شكێنن ئاماژه‌ی كردوه‌ كه‌ شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی به‌پیاوێكی دڵسۆزی باوه‌ڕه‌كانی خۆی پێناسه‌ ده‌كات كه‌ گۆێ نه‌داوه‌ به‌ ماڵی دونیا . له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕاستییه‌ له‌ كاتێكدا تێكۆشانی خه‌باتی سیاسی مه‌ده‌نی په‌یوه‌ست به‌ پرسی ئافره‌ت و خێزان و یه‌كسانی جێنده‌ر ئه‌مڕۆ له‌ئاست چاوه‌ڕوانێكاندا نییه‌ دوور له‌پرنسیپی مڕۆڤ بوون ته‌كامڵی ئینسانی له‌په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكانی جیهانی گڵوباڵ و مۆدێرنیه‌تدا،هه‌میشه‌ خۆزگه‌ بۆ دونیایه‌كی داد په‌روه‌رو یه‌كسانی خوازه‌ چوونكه‌ واقیع پێناوه‌ته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیدار كه‌گڕی ئازاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی به‌پێی ئاماره‌كان له‌هه‌ڵكشانه‌،به‌تایبه‌ت كه‌یسه‌كانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له‌كوشتن و سووتانه‌كان كه‌ گه‌یشتۆته‌ له‌ترۆپك به‌پاساوی پێداگیریكردن له‌كه‌لتورگه‌رایی ئاگری بۆ خۆشكراوه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی نۆرمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی باو باڵاده‌سته‌، ده‌رهه‌ق به‌م ناڕه‌وایه‌تییه‌ كۆمه‌ڵگا و ده‌زگا فه‌رمێكانی ده‌وڵه‌ت یاساكان ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ وه‌ستان كه‌ تاوانباران ژن كوژه‌كان و ژن بكوژه‌كان سه‌رووی یاسان .
له‌م ده‌رهاوێشته‌دا ده‌ڵێیین پێویستمان به‌ عه‌داله‌تی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانییه‌ پێویستمان به‌یاسایه‌كی فه‌وقیه‌ جوانتر به‌هێزتر له‌یاسای داگاو مه‌جالیسی سوڵحی خێڵه‌كی عه‌شایه‌ری كه‌ له‌و مه‌جالیسانه‌ مامه‌ڵه‌ به‌روحی مرۆڤه‌كان ده‌كرێت ده‌رهه‌ق به‌و جه‌وره‌و سته‌مه‌ی دژ به‌ئافره‌تان ده‌كرێت و زۆر جاریش به‌رانبه‌ر به‌ره‌گه‌زی پیاو یش ئه‌نجام ده‌درێت . كاتێك ئاسایشی ده‌روونی خێزاه‌كان هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ره‌ كاتێك ڕووده‌چینه‌وه بۆ خۆێندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی شێخی ته‌ریقه‌ت كه‌له‌سه‌رده‌میدا جوانترین كه‌ته‌لۆكی میان ڕه‌وی مڕۆڤ دۆستی ژێنگه‌ پارێزی له‌سه‌ر ده‌ستی هاتوه‌ته‌ به‌رهه‌م خۆزگه‌ بۆ ژیانێكی دادگه‌ری ده‌خوازین له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕاستییه‌ی كه‌ به‌رێنۆێنێكانی تا ئیمڕۆ قوتابیانی ئه‌و رێبازه‌ شه‌یدای كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی دادپه‌روه‌ری بوون . له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ پێنوس بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ریتواڵه‌تییه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ له‌ ئاراسته‌كردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان كه‌ ئه‌وپه‌ری دادوه‌ری و دادگه‌رایی تیادا به‌رجه‌سته‌ كراوه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌ هه‌میشه‌ خۆزگه‌ بۆ عه‌داله‌تی خودانی بارزانه‌ و به‌ره‌و ژیانێكی ئاسوده‌ دوور له‌توندو تیژی له‌سێبه‌ری رێنۆێنێكانی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان.