ڕائیب جادر – هە‌ولێر
بۆنكردنی نێرگز ژماره‌یه‌ك سوودی زۆرە؛ نێرگز، سه‌ره‌ڕای جوانی و بۆنه‌كه‌ی بۆته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ زۆر كه‌س. له ده‌ستپێكی ساڵەوە تا ئاخری مانگی نیسان بازاڕ پڕ ده‌بێت له نێرگز و هاووڵاتییان بە چەپک ده‌یكڕن و ده‌یكه‌نه دیاری.
نێرگزی ئاكرێ، به‌ناوبانگه و ئه‌مساڵ له سنووری پارێزگای دهۆكدا، به هه‌زاران دۆنم بێرگزی لێ چێنراوه. نێرگز دوو جۆری لێ هه‌یە؛ نێرگز جۆری و نێرگز كتك، به‌ڵام نێرگز جۆری جوانتره و بۆنیشی خۆشتره، خه‌ڵك بۆ سه‌ردانی نه‌خۆش، یان گه‌نجان بۆ خۆشه‌ویستیان ده‌یكڕن، یان خه‌ڵك هه‌یه ده‌كڕێت و له ماڵه‌وه دایده‌نێت، بۆنێكی خۆشی هه‌یه و به جوانترین دیاری داده‌نرێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه ساڵ له دوای ساڵ زیاتر گرنگییەکی به چاندنی نێرگز بدرێت.
توێژینەوەی زانستی ئاماژه به‌وه ده‌كا كه بۆنكردنی نێرگز ژماره‌یه‌ك سوودی ته‌ندروستیی هه‌یه، له‌وانه ئارامكه‌ره‌وه و دژه‌خه‌مۆكی؛ كاتێك بۆنی نێرگز به مێشك ده‌گات ڕاسته‌وخۆ خوێن به‌ره‌كانی مێشك كارا ده‌كات و ڕێگری له خه‌مۆكی ده‌كات و هۆرمونی شادی له مێشك ده‌ڕژێنێ و، هه‌روه‌ها ڕێگری له هه‌ڵامه‌ت. هه‌ڵمژینی بۆنی نێرگز ڕاسته‌وخۆ خانه‌كانی لووت ده‌كاته‌وه و كێشه‌ی هه‌ڵامه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كات، چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، پێكهاته‌ی نێرگز به شێوازێك كه ڕێگری له گه‌شه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نێرگز هۆكاره بۆ پاككردنه‌وه‌ی سییه‌كان و پێست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ژانه‌سه‌ر ده‌كات