“خاتوو سوبحیە زەنون عەلی” له لایه‌ن کتێبخانەی گشتی هەولێره‌وه رێزی لێ نرا، خاتوو سوبحیه ئه‌و خانمه‌یه کە بۆ یه‌کەم جار لە کتێبخانەی گشتی هەولێر لە ساڵی1949ـدا بووه‌ته فه‌رمانبه‌ری كتێبخانه
خاتوو “ناز فەلەکەدین كاكه‌یی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كتێبخانه‌ی هه‌ولێر، به هه‌ولێری ڕاگه‌یاند: “خاتوو سوبحیە زەنون عەلی، كه‌سێكی ڕووناكبیر و كتێبدۆسته و ساڵانێكی زۆر خزمه‌تی به كتێبخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر كردووه. هەربۆیە بە ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمان زانی بۆ رێزگرتن له‌و خانمه، بانگهێشتی كتێبخانه بكه‌ین بۆ ڕێزلێنانی له به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندوبوونی چه‌ند ساڵه‌ی، به‌ڵام لەبەر باری ناجێگیری تەندروستی، خاتوو سوبحیە نەیتوانی بێته کتێبخانە؛ بۆیه ئێمە به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانمان زانی كه سه‌ردانی ماڵه‌وه‌یان بكه‌ین و بچینه خزمه‌تی خاتوو سوبحیه بۆ ڕێزلێنانی.
ناز فه‌له‌كه‌دین، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد: کتێبخانەی گشتی هەولێر لە ساڵی 1943 دامەزراوه، هەرچەنده له ساڵانی چله‌كاندا، کولتووری خانەوادەکان وابوو کە ئافرەت نابێت شان بە شانی پیاو کار بکات؛ بەڵام خاتوو سوبحیە بە بوێری لەڕادەبەدەر کاری کردووە و ماندوو بووە.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، ناز زۆر سوپاسی خاتوو فایزەی بەرپرسی بەشی پۆلینی کتێبخانەی كرد کە ئەم خانمە رۆشنبیرەی پێ ناساندوون.