پارێزەری كچە كوردە ئێزدییەكان، بە خانمی ساڵ هەڵبژێردرا

گۆڤارە ئەمریكاییەکەی تایم بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پارێزەر خاتوو (ئەمەل كلۆنی)ی وەكو ئافرەتی ساڵی دیاری كرد.

گۆڤارەكە راپۆرتێكی دەربارەی (ئەمەل كلۆنی) بڵاو كردووەتەوە نووسیویەتی كە (ئەمەل) وەك ئافرەتی ساڵ هەڵبژێردراوە، ئاخر لە مافی ژنان بەجوابە و ژنێكی بەهێزە.
هەروەها گۆڤارەكە نووسیویەتی (ئەمەل كلۆنی) پارێزەرێكی لێهاتووە؛ هەر دۆسیەیەکی پێ سپێردرابێ، سڵی لێ نەکردووەتەوە و بە شێوەیەكی دادپەروەروانە جێبەجێی کردووە.
ئەمەل لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: “من تەنها دەچم و وەڵامی ئەو شتانە دەدەمەوە وا دەیبینین، کە لە جیهاندا ژنان بەبێ ماف دەژین و ئەركی من ئەوەیە كە سەرنج بدەمە سەر قوربانییەكان و ئازادیان بكەم و تاوانباران دادگایی بكەم.
گوڤاری middleeast-24 بابەتێكی لەسەر وەرگرتنی ئەو نازناوەی ئەمەل كلۆنی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: ئەمەل یەكێكە لەو پارێزەرانەی كە پارێزگاریی لە مافی كچە ئێزدییەكان دەكرد.
ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت: كاتێك كە داعش كچە ئێزدییەكانی ڕفاند، ئەو خانمە یەكێك بوو لەوانەی كە دەیویست دەنگی ئەو كچانە بگەیێنێتە جێی مەبەست.
هەروەها ئەمەل كلۆنی وەكو پارێزەرێكی نێودەوڵەتی كاری لەگەڵ چالاكوانی ناوداری ئێزدی نادیە مراددا كردووە لە نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئەمەل كلۆنی ساڵی ١٩٧٨ لەدایك بووە؛ بە ڕەسەن لوبنانیە؛ شووی کرددووە بە جۆرج کلۆنی ئەكتەری ناوداری ئەمریكایی؛ لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو خانەوادەكەیان لوبنانیان جێ هێشتووە چوونەتە بەریتانیا.

ھەواڵی زیاتر