هەندێ نەخۆشی، نیشانەکەی لە چاودا دیاری دەدات

دیمتری دیمنتیف، چاوپزیشكێكی گەورەی رووسە؛ دەڵێت: هەمووان وا دەزانن كە چاو ئاوێنەی رۆحە، بەڵام گرنگتر ئەوەیە كە بزانیت لە ڕووی تەندروستییەوە بە سەرنجدانی چاو، دەکرێ تەندروستی مرۆڤی پێ بزانیتەوە.

ئەو پزیشكە دەشڵێت: كاتێك نیشانەیەكی ڕەنگی مۆر لە چاودا هەبوو، مانای بەرزبوونەوەی رێژەی كۆڵیسترۆڵە لە خوێندا، بە تایبەت لە خەڵکی پیردا.
بە وتەی ئەو پزیشكە لێڵداگەڕانی چاو و ناڕوونی لە بینیدا مانای ئەوەیە ئەو کەسە شەكرەی گرتووە.
دیمتری دیمنتیفی دەشڵێت: زەردوویی و زەردداگەڕانی چاو مانای وایە جگەر هەوی كردووە؛ ئەم هەوكردنەش مەترسییەكی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە و پێویستە خێرا سەردانی پزیشكی بۆ بكرێت.
ئەو پزیشكە ئاماژە بە وشكداگەڕانی چاویش دەكات و پێی وایە بە كەمشتی (ڤیتامین ئەی) چاو وشك دادەگەڕێ.

ھەواڵی زیاتر