توێژینه‌وه‌یه‌كی جیهانی ده‌ریده‌خات، 73 هه‌زار جۆری دره‌خت له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا هه‌ن، 9 هه‌زار جۆریش تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پشتی به گه‌وره‌ترین بنه‌مای زانیاری تایبه‌ت به دره‌خته‌كان به‌ستووه، كه تا ئێستا به رێژه‌ی %14ـی جۆره‌كانی له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا ناسراون.
له‌مباره‌یه‌وه 150 پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له‌باره‌ی جۆره‌كانی دره‌خت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ئه‌نجامداوه، ده‌ره‌نجامیشی له سایتی Proceedings of the National Academy of Sciences بڵاو كراوه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، 73 هه‌زار جۆری دره‌خت له ته‌واوی جیهاندا هه‌ن، ئه‌م پسپۆرانه توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌ی دره‌خته دهگمهنهكانیش ئه‌نجامداوه، كه ده‌كه‌ونه ناوچه وشكانییه‌كان، وه‌كو دارستانه‌كانی هێڵی كه‌مه‌ره‌یی، باكووری گۆی زه‌وی و ساڤانا.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، 73 هه‌زار و 300 جۆری درهحت له جیهاندا هه‌ن، تا ئێستاش 9200 جۆریشی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێك كه سایتی Eurek Alert بڵاویكردووه‌ته‌وه، نیوه یاخوود سێ به‌شی ئه‌و دره‌ختانه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كه‌ونه دارستانه شێداره‌كان، خولگه‌یی و نیمچه كه‌مه‌ره‌یی، كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به جۆره‌ها دره‌خت.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریده‌خات، ناوچه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باشوور به گه‌وره‌ترین شوێن داده‌نرێن له‌سه‌ر ئاستی گۆی زه‌وی، كه 27 هه‌زار جۆر دره‌خت كه ده‌كاته به‌رێژه‌ی %40 تێدایه.