-نابێت شیری مانگا بدەین بەمنداڵی خوار یەك ساڵ:
شیری مانگا رێژه‌ی پرۆتینی زیاتره له‌شیری دایك كه ده‌بێته هۆی برینداركردنی ناوپۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس و زیان بهگورچیلهی منداڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی كه‌م خوێنی منداڵ، چه‌وریه‌كه‌ی ناگونجێت له‌گه‌ڵ منداڵی ساوا.هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری به شیری مانگا.
ده‌ڵێن خۆم شیرم نیە یان شیرم كەمە دەمەوێ شیری قوت‌و بدەمە منداڵەكەم ئایا باشه‌یان خراپه؟
شیری قوت‌و كه هه‌رگیز ناگاته سووده‌كانی شیری دایك، به‌ڵام زۆری ئه‌و شیرانه چه‌نده‌ها گۆرانگاری به‌سه‌ردێت بۆ ئه‌وه‌ی نزیك بێت له رێژه‌ی پرۆتین و ئاسن، شیری دایك چه‌نده‌ها كانزایی به‌سوودی تێدایه كه گونجاوه له‌گه‌ڵ منداڵ و یارمه‌تی گه‌شه‌ی ده‌دات.
سوودی شیری دایك بۆ منداڵ چیە؟
1- به‌هێزكردنی به‌رگری له‌شی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند پرۆتینی تێدایه منداڵ ده‌پارێزێت له‌هه‌وكردنی به به‌كتریا و ڤایرۆس.
2- ده‌یپارێزێت له‌نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان وه‌ك قه‌ڵه‌وی و شه‌كره و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
3- به‌هێزكردنی مێشك و زیره‌كی.
4- سۆز‌و خۆشه‌ویستی له‌نێوان دایك و منداڵ به‌هێزتر ده‌كات
ئەو منداڵانەی بە پێشوەختە لەدایكدەبن و شیری دایكیان دەخۆن فەرمانی دڵیان باشترە بەبەراورد بەوانەی شیری قوتوو دەخۆن، هه‌روه‌ها به‌رگری له‌شیان به‌هێزتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌هه‌وكردنی بهبهكتریاو ڤایرۆس كه‌متره.
دایك چۆن دەتوانێت شیرەكەی زیاد بكات بۆ كۆرپەلەكەی؟
به‌خواردنی خۆراكی ته‌ندروست وه‌ك سه‌وزه‌و میوه‌كان كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ریشاڵه‌كان و ماسی كه سه‌رچاوه‌ی ئۆمێگا سێیه و سپێناغ و گێزه‌ر و سیر و به‌زالیا و شیری مانگا و باده‌م و، زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو و شه‌ربه‌تی سروشتی.
previous post
next post