ماڵپەڕی france3-regions کە ماڵپەڕێکی فەرەنسییە، راپۆرتێكی لەسەر گەشتی فۆتۆگرافەرێكی ڤێتنامی بۆ هەرێمی كوردستان بڵاو کردووەتەوە و بە گرنگییەوە باسی لەو فیلمە كردووە كە لەلایەن ئەو فۆتۆگرافەرە لەسەر گەشتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان بەرهەمی هێناوە.
ماڵپەڕەكە نووسیویەتی: لەئێم دۆك هیین لە دایك و باوكێكی ڤێتنامیە و وێنەگرێكی بەناوبانگی جیهانییە؛ ئەو گەشتی بۆ ژمارەیەك وڵاتی جیهانی كردووە، هەندێك لە میدیاكان، ئەو فۆتۆگرافەرە وەكو پەیامنێرێكی بێسنوور ناوی دەبەن، “لەئێم دۆك هیین” لە ساڵی 1991ـدا سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و فیلمێكی بە ناوی “كوردستان مۆن ئامور” دەرهێناوە كە كە باس لە بەشێك لە گەشتەكەی دەكات.
ماڵپەرەكە ئاماژەی بەوە داوە كە “لەئێم دۆك هیین بۆ یەكەمین جار لە ساڵی 1991دا هاتۆتە سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، “دوك هیێن” لەو كاتە وێنەی یەكەم پەنابەری كوردی گرت و ئەو وێنەیەش لە زنجیرەی ئەو وێنانەبوون كە لە فیلمەكەیدا بەكاری هێناون.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە، لە ساڵی 1990دا، “لەئێم دۆك هین” دەست دەکاتە گەشتێكی دوورودرێژ، لە ناوچەی ئیكویلیبرەوە بۆ ژمارەیەكی شوێنی جیهان، لە ڕۆمانیاوە بۆ ڕواندا، لە ڕووسیاوە بۆ باشووری سودان و دوایی بۆ هەرێمی كوردستان هەر لە ماڵپەڕەكە هاتووە “لەئێم دوك هین” پێشتر نەهامەتی دیوە، كاتێ دیمەنی بەشێك لە نەهامەتییەكانی كوردستانی بینوە، یادەوەرییەكانی خۆی بە بیر هاتۆتەوە چونكە ئەویش پێشتر ژیانێكی دژواری بینیوە.