لە هێلینەوە

  • لە پانێڵێ ” “رۆشنبیری ژن و مێرد، خێزان لە هەڵوەشاندنەوە دەپارێزێـت”،كە هەفتەی رابردوو لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو،دادوەری دادگای باری كەسێتی شاری سلێمانی”كامەران رەسول ” رایگەیاند،كە لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا هەشت هەزارو 299 داوای هاوسەران ئاراستەی دادگای باری كەسێتی كراوە كە لەو ژمارەیە شەش هەزار و 13 داوایان جیابوونەوە بووە و توانراوە دوو هەزار و 341 داوا یەكلایی بكرێتەوە و كێشەكان بە جیابوونەوە یان رەتكردنەوە كۆتایی پێ‌ بێت.
  • ” ئەنجلینا جولی” ئەستێری ناوداری سینمای هالیوود و باڵیۆزی كاروباری پەنابەران لە نەتەوەیەكگرتووەكان لە دانیشتنێكدا لەگەل كاربەدەستانی وڵاتانی جیهان سەبارەت بە باروودۆخی ئافرەتانی ئەفغانستان وتی: لەگەڵ ئەوەیدا كە ژمارەیەك لە چالاكوانی ئافرەت لە ئەفعانستان بە هۆی نارەزاییی دەربرینیان لە ئاست ئەو پێشیلكاریانەی بەرامبەر بە ئافرەتان ئەنجام دراوە دەستگیر كراون، لە لایەكی تریش ئافرەتانی ئەو وڵاتە لە مافی خوێندن و كاركردن بێبەش دەكرێن، بۆیە پێویستە وڵاتان لە ئاست ئەو پێشێلكارییە بێدەنگ نەبن و وەڵامێكیان هەبێت و هەروەها “ئەنجلینا” داوای لە دەسەڵاتدارانی تالیبان كرد ئەو چالاكوانانە ئازاد بكات و رێگە بە ئافرەتانی ئەو وڵاتە بدات بخوێنن و كار بكەن.
  • دوای ئەوەی وڵاتی كوەیت رەزامەندی دەربری بۆ ئەوەی ئافرەتانی ئەم وڵاتە بێنە ناو ریزی سوپاوە، بەڵام بە پێی فتوایەك كە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئیسلامی لەو وڵاتە دەرچووە، بەشداری كردنی ئافرەتان لە ریزی سوپادا مەرجدار كراوەوەك : رەزامەندی بەخێوكەر یان هاوسەر، پۆشینی جلو بەرگ بە پیی یاسایی وئیسلامی،كاركردن لە بواری پسپۆری پزیشكی، پەرەستاری، تەكنیكی و خزمەتگوزاری پشتیوانی، هەروەها ئەو ئافرەتانە ناتوان خولی راهێنانی سەربازی ببینن و یان چەك هەڵبگرن و لە كۆتاییدا ئەو ئافرەتانه لەو كاتەی وەردەگیرێن كە بۆشاییەك لە ناو سوپادا هەبێت.
  • بە پێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك كە لە “زانكۆی لافیور”لە بەریتانیا سەبارەت بە “خەو” ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كە ئافرەتان بەراورد بە پیاوان 20 خولەك زیاتر پیویستیان بە خەو هەیە و ئافرەتان بە هۆی كەمخەوی بەراورد بە پیاوان زیاتر زیانیان پێدەگات. پرۆفیسۆر”جیم هورن” لەو بارەوە دەڵێ‌،بە پێی لێكۆلینەوەكە كەمخەوی لە ئافرەتان زیاتر دەبێتـە هۆی شڵەژانی دەروونی، تووڕەیی، و خەمۆكی، بەڵام لە پیاواندا ئەو حاڵەتە كەمتر بەدی دەكرێت. بۆیە پێویستە ئافرەتان زیاتر گرنگی بە خەوتن بدەن.
ھەواڵی زیاتر