بانکی نێودەوڵەتی چییە؟

بانکی نێودەوڵەتی یاخود بانکی جیهانی، دەزگایەکی سەر بە نەتەوە یەگرتووەکانە و بۆ مەبەستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتانی ئەندام تیایدا دروست کرا.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم بانکەی لە ٢٧-کانوونی دووەم-١٩٤٥دا دامەزراند. لەسەرەتادا ژمارەی ئەندامەکانی ٢٩ وڵات بوون و لە حوزەیرانی ١٩٤٦دا بە فەرمی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. بارەگای لە واشنتۆنی پایتەختی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە و لە ساڵی ١٩٧٢دا ژمارەی ئەندامانی گەیشتە ١١٩ وڵات. بانکی نێودەوڵەتی لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە پارەی دەدرێتێ، بەژداریکردنی هەر وڵاتێک پشت بە ڕێژەی سەرمایە ئابووریەکانی ئەو وڵاتەوە بەندە. ریزبەندی ئەو وڵاتانەی بەرزترین بەشداربوونی پارەیان هەیە لەو بانکەدا: ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، کەنەدا، یابان… بانکی نێودەوڵەتی بە گشتی قەرزی درێژخایەن بە ئەندامەکانی دەدات، هەروەها بەو کۆمپانیانەش کە وڵاتەکانیان کەفالەتیان دەکەن، بۆ ئەو پرۆژانەی کە پەیوەندییان بە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بازرگانی نێودەوڵەتیەوە هەیە. ڕێژەی قازانجی قەرزەکان پشت بە مەرجی قەرزەکان دەبەستێت. بانکی نێودەوڵەتی پێک دێت لە ئەنجوومەنی پارێزگاران و بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆک و دەستەی کرێکارە ئاساییەکان. ئەنجومەنی پارێزەران ئەنجومەنێکە کە هەر وڵاتێک پارێزەرێک بە نوێنەری خۆی دەنێرێت و ساڵی جارێک کۆ دەبنەوە. سیاسەتی بانکیش بیست بەڕێوەبەری جێبەجێکار جێبەجێی دەکەن، کە ئیمزا لەسەر هەموو قەرزەکان دەکەن.
لە راپۆرتێکدا، بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، لە ساڵی 2019 قەرزی سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا 46%ـی داهاتی ئەو وڵاتانەی پێکدەهێنا، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە 54%ـی داهاتەکانیان.
بانکی نێودەوڵەتی هۆکاری زیادبوونی قەرزی ئەو وڵاتانەی بۆ قەرزکردنیان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمبوونەوەی چالاکییە ئابوورییەکان بەهۆی ئەو پەتایەوە، گەڕاندووەتەوە.
هەر لە راپۆرتەکەدا، بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوە کردووە، کە بڕی قەرزی سەر ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، کە نەوت هاوردە دەکەن، گەیشتووەتە 93%ـی تێکڕای داهاتەکانیان.
بانکی نێودەوڵەتی پێی وایە ئەو وڵاتانە بەردەوام دەبن لە خەرجییەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و بەمەش قەرزەکانی سەریان زیاتر دەبێت.
حکوومەتی عێراق قەرزی قەرەبووکردنەوەی کوەیتی دایەوە، کە بڕەکەی زیاتر بوو لە 52ملیار دۆلار، بەڵام قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر حکوومەتی عێراق هێشتا نەبڕاوەتەوە.
عێراق بە دانەوەی بڕی 490ملیۆن دۆلار بە کوەیت کۆتایی بە تەواوی قۆناغەکانی قەرەبووکردنەوەی شەڕی داگیرکردنی ئەو وڵاتە هێنا، کە بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، عێراق ناچار کرابوو بە بڕی زیاتر لە 52ملیار دۆلار قەرەبووی کوەیت بکاتەوە، بەڵام زۆری قەرزە کەڵەکە بووەکان پسپۆڕانی ئابووریی تووشی گومان کردووە بەرامبەر بە داهاتووی ئابووریی عێراق.
تارق زوبێدی، مامۆستای زانکۆ سەبارەت بە دانەوەی قەرزەکانی کوەیت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا، لە لایەنی ئابوورییەوە، دانەوەی قەرزەکانی کوەیت دەرفەتی زیاتر بۆ حکوومەت دەڕەخسێنێت بۆ دارشتنەوەی پرۆژەبوودجەی 2022.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق قەبارەی سەرجەم قەرزە دەرەکییەکانی عێراقی راگەیاند کە دەگاتە 20ملیار دۆلار، جەختیشی کردۆتەوە کە ئەو قەرزانە بەپێی خشتەیەکی کاتی دەدرێنەوە.
مەزهەر محەمەدساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد بەشێک لە قەرز دەرەکییەکان کە کەوتوونەتە ئەستۆی عێراق بەهۆی شەڕی داعشەوە بووە و بە گشتی 20ملیار دۆلارێک دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو وڵاتانەی قەرزی پێش ساڵی 1990یان لەسەر عێراق ماوە و 40 ساڵیان بەسەردا تێپەڕیوە، ئەوە ئەو قەرزانە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کۆتاییان هاتووە و وەریناگرنەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، کە لابردنی ناوی عێراق لە لیستی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ئەو وڵاتانەی مەترسیی پارەسپیکردنەوە و پارەدارکردنی تیرۆریان لەسەرە، دەستکەوتێکی گرنگە، لەبەرئەوەی ئەوروپا ناوەندە داراییەکی جیهانییە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ عێراق دەکات. بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی قەرزی سەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا.

ھەواڵی زیاتر