چرپەی منداڵان و دیالۆگیون

لە ژیان هەمیشە ڕووبەڕووی ئەو پرسیارانە دەبینەوە كە پێویستیان بە وەڵام هەیە، ئەو دۆخەی كە پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت، لەگەڵ ئەو كارانەی كە پێویستە بگونجێن. بەم شێوەیە خۆمان دەبینینەوە كە باسی ڕووبەڕووبوونەوە دەكەین سەبارەت بەوەی كە ئێمە لە بارەی خۆمان و ئەوانەی ترەوە دەیزانین، سەبارەت بە چەمك و بیرۆكە و ریگاكانی ژیانمان و تا ئەو ڕادەیەی كە دەبێت كارێك بكەین لە كۆتاییدا خۆمان بە كەسانی تر دەدۆزینەوە و، لەم حاڵەتەدا پێویستیمان بە یارمەتی هەموو كەسیك هەیە بۆ یارمەتیدانمان كە پێویستیمان بە نزیكترین كەسە بۆ ئێمە….. ئەویش خێزانە بەڵام زۆبەمان ڕوو لە هاوڕێیەك دەكەین و پێمان وانیە قسەكردنمان بۆ دایک و باوک و براكەمان سوودی هەبێت، كەواتە بۆچی؟

قسە كردن دەبێتە چرپەیەك
پێم وایە ئەم پرسیارە وامان لێ دەكات كە كێشەی پەیوەندی خێزانی هەیە و ئەمە ڕێک ئەو شتەیە كە ئێمە دەمانەوێت لێرەدا تاقی بكەینەوە، دەمانەوێ بزانین كە چۆن پچڕانی دیالۆگی نێوان كوڕ و باوكان كاریگەری لەسەر ژیانی منداڵان هەیە، قسە كردن دەبێتە چرپە و شتە زۆر ئاساییەكان دەگۆڕێن بۆ دۆزینەوە یان سوبرایز و، بۆچی كوڕەكان لە ڕاستگۆیی و ڕونكردنەوە و دانپێدانانەكانیان لە خێزانەوە دەرباز دەبن بۆ هاوڕێیەك یان تەنیا بێ دەنگی و چۆن دیالۆگی ونبووی نێوان منداڵانی هەمان خێزان دەیانكات بە دوورگەی جیا.

سەرسوڕمانێكی… درەنگ
لەوانەیە باوكێك سەرسام بێت كە ڕوناكی ژوورەكەی كوڕەكەی داگیرساوە لە كاتێكدا كاتژمێرەكە ئەوە نیشان دەدا كەوا سەعات (2.00)ی دوای نیوەی شەوە، ئەو سەرسام دەبێت بۆ؟ كوڕەكەی چی دەكات لەم كاتژمێرەدا؟ ئەمە لەوانەیە بۆ ئیهمال كردن یاخود بۆ فەرامۆشكردن بگەڕێتەوە، بەڵام كاتێك دەچێتە ژوورەوە، تووشی سەرسوڕمان دەبێت كە كوڕە (16) ساڵانەكەی خەوی لێ كەوتووە بە شێوەیەكی شڵەژاو وەكو ئەوەی هەموو شەوێك خەوی لێ دەكەوێت…..لە كاتێكدا كە لە نزیكیەوە نەخشەی فرۆكەی جیاواز هەبوو… هەروەها “ئەلبوم”ی پارچە وێنە و بابەتەكانی دەربارەی فرۆكەكان هەڵ دەگرێت. لە كاتێكدا چەند كتێبێكی لەسەر ئەم بابەتە لەسەر مێزەكەی داندراوە و، سەرسوڕمانەكەی دۆزینەوەیەكی درەنگە….
سەرسامی لێرەدا ئەوەیە كەا باوكەكە دۆزینەوەكەی درەنگە و، دەربارەی حەز و خولیای كوڕەكەی نەزانیوە، ڕەنگە لەبەر ئەوەی بەشێكە لە جیهانی تاكانەی خۆی….كاتێك باوكەكە دەربارەی فڕۆكەكان دەپرسێت لە كوڕەكەی زۆر سەری سوڕ دەمێنێت لە وەڵامی كوڕەكەی…..كاتێك دووبارە پرسیاری لێ دەكاتەوە، بۆچی ئەم حەز و خولیایەی لێ شاردۆتەوە؟ كوڕەكە وەڵامی دەداتەوە: چونكە تۆ دەربارەی ئەوە پرسیارت لێ نەكردم؟ وەڵامەكە سادە بوو، بەڵام گوتەیەكی لەم شێوەیەی تێدا بوو: چونكە تۆ گرنگیت بە حەز و خولیای من نەدەدا؛ گرنگ ئەوەیە كە هیچ دیالۆگێك لە نێوانیاندا نەبوو.. ئەو ئەقڵێكی گەورەی لە باوكی خۆی شاردبووەوە كەوا گرنگی بە ئەندازیاری فڕۆكەكان دەدات و، خۆی بۆ باوكی بە دیار نەدەخست كە گرنگی بە ووردەكاریی ئەندازەیی دەدا و، بیرێكی هاندەر كە لە ئەندازەی فڕۆكە…كە ئەم ئەقڵە دەیەوێت ببێتە دروستكەرەكەی…لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، باوكەكە وا پێشان دەدا بۆ كوڕەكەی كەوا هیچ گرنگی بە حەز و خولیای كوڕەكەی نادات كە ئەمەش دەبێتە هۆی پاڵنانی كوڕەكەی بۆ ناوەوەی خۆی. و، ئەوە جۆرێكە لە تەنیایی!

چرپە بە جۆرێكی تر
ئەو كچە لەگەڵ هاوڕێكەیدا چرپە دەكات: “پەیوەندی سوها لەگەڵ دایك و باوكی زۆر جار سەرنجی ڕاكێشام، من پێشبینیم نەدەكرد كە ئەگەری تێكەڵبوونی لەگەڵیان تا ڕادەی دۆستایەتەتییەكی بەهێز بێت، سەرەڕای سنوورەكانی رێز گرتن لە نێوانیاندا بە ڕاستی بیرم لەوە نەكردەوە و، خەیاڵم بۆی نەچوو”.
وە ئەو ئەمەی نەگوت مەگەر بۆ دەربڕینی سەرسامی خۆی، ئەو ئەگەری ئەو پەیوەندیە نائاساییە لە نێوان دایك و باوك و منداڵدا لە بیری خۆی دانەنابوو، بە تایبەتی لەو كاتەوەی كە شكانێكی نادیار هەیە لە پەیوەندی لەگەڵ دایك و باوكی خۆی كەوا دووری دەخاتەوە لێیان، بۆیە ئەو چرپەیە وەكو پرسیارێك وابوو دەربارەی پەیوەندی نێوان ئەو لەگەڵ دایك و باوكی لە ناو خێزانەكەدا.
بۆچون و بارودۆخەكان
ڕەنگە لە كەسێكەوە گوێبیستی بۆچونێك بین كە بە توندی باوەڕی پێیەتی و دەڵێت: مرۆڤ تەنیا دەتوانێ خۆی لەگەڵ هاوڕێیەكی دەرەوەی ماڵدا بدۆزێتەوە….بەڵام سەبارەت بە پەیوەندی خێزانی، ئەوا پەیوەندی لە نێوان ئەو كەسانە دەبەستێت كە لە سرۆشت و مەیلی خۆیاندا جیاوازیان هەیە ئەو پێدەچێت ڕای گشتی لە دۆخی خۆی دروست كردبێت، بۆیە بۆچی هیچ پردێك لە دیالۆگ لە نێوان ئەوان نیە و، هیچ جۆرە پەیوەندی كردنێك نییە؟ و، ئایا ئێمە هەمیشە خۆمان لەو هاوڕێ دڵسۆزە دەدۆزینەوە كە سۆزەكانمان بۆ ئەو پەخش دەكەین؟ ئایا وا بیر دەكەمەوە، ئەو كات هیچ رێگایەك نیە تەنها هەڵ هاتنی خودی خوت بۆ ناوەوە، كە ئەمەش بێ گومان هەست كردن بە تەنیاییە.
ئەوەتا گەنجێكی ترە كە وێنەیەكی تری دیالۆگی بڕاوی نێوان هەردوو ڵیەنی پەیوەندیەكە ڕەنگ دەداتەوە:_ “باوكم دەربارەی ئەزمونەكانی لە ژیانی كاركردنی یان كۆمەڵایەتیدا پێم ناڵێت من وا هەست دەكەم كە من لێی دوورم و، ئێمە تەنیا قسەی نەریتی و سڵاو و گفتوگۆی ئاساییمان هەیە، ڕاستە من هەست بە بایەخ دەكەم لە بارودۆخی جیا جیا كاتێك كە ئەو ئامۆژگارییم دەكات ئەو كاتەی كە پێویستم پێیەتی، بەڵام ئەو حاڵەتە تەنیا جیاكارییەكە كەوا لە من دەكات هەست بكەم كە چەند بێ ئاگام لە بەشێك لە جیهانەكەم، ئەو بەشەی كە بە باوكمەوە دەبەستێتەوە”.
ئەوە راستە …دیالۆگ ناتوانێت لە بۆشاییەوە سەرهەڵبدات …دیالۆگ لە رێگەی وردەكاری رۆژانەوە بەردەوام دەبێت و پێویستی بە خودی هەردوو كەسەكەیە و، كەمی ئاگایی لە گرنگی دیالۆگ ڕەنگە ببێتە هۆی ونبونی یان ناهاوسەنگی لە پەیوەندی دایك و باوكدا لە پلەی یەكەمدا، بۆ نمونە كاتێ مێردەكە ڕێگە بە ژنەكەی نادات جگە لەوەی دەیەوێ بۆیە ئیرادەی خێزانی دەسڕێتەوە، كە ڕەنگدانەوەی لەسەر ئەو منداڵانە هەیە كە لە باوكیان نزیك نین و دایكیش ناتوانێت ئارەزووەكانی خۆی لە دیالۆگدا بسەپێنێت چونكە بەهێزترین ڵیەن باوكە و، ئەویش بونی خۆی نەهیشتوە یاخود ڕێگر بووە لە بونی….
زۆر جار گلەییەكەی بە شێوازی چرپە بەڵگەی نەبونی دیالۆگە لە نێوان منداڵان و باوكاندا…لەوانەیە سەرەتای دیالۆگ لەگەڵ كچێكدا كە بەدەست خۆسەپاندنی دایكییەوە دەناڵێنێت بە گوتنی: دایكم قبوڵ ناكات كە باسی بابەتێك بكەم لەو بابەتانەی كە لە ڵیەن منەوە ئاساییە و، دایكم رازی نابێت مەگەر بریاری كۆتایی بۆ خۆی بێت و، قەبوڵ ناكات جگە لە ئەوەی كە خۆی ببێتە خاوەنی دوایین بۆچون، كەواتە بۆ ئەوەی كە دەمەوێ ئەنجامی بدەم مەگەر لە دژی ئەو یاخی بم و، بۆچی ئەو وشەی یاخی بون؟ ئەزانم كە ئەو ووشەیە تیژە، بەڵام ئەو بە خواست فەرماندارییەكانی خۆی دڵت تەنگ دەكات…ئەی باوك؟ پێم وایە كچەكە پێویستی بە دایكی زیاترە لەوەی كە پێویستی بە باوكی بێت، چونكە باوكەكە زۆر جار لە ماڵەوە دوورە یان وەك دایك لە منداڵەكان نزیك نییە، بەڵام ئەوانەی ناڕازین لەم بۆچونەدا وەك یەكێك لە كچەكان لەو بارەیەوە دەڵێت: “من هاوڕێی باوكمم، پیاوێكی سەرسورهێنەرە كە ئازادی هەڵبژاردنمان بۆ بەجێ دێڵێت لە مەسەلە سەرەتاییەكاندا دوای ئەوەی ڕای خۆی دەردەبڕێت، ئەوە ئاسان نیە كە بڕیار بدەیت چی بۆ ئێمە باشە، بەڵام هەنگاوێكی باشە بۆ پێگەیشتن، بەڵام دایكم من بانگەشەی ئەوە ناكەم كە شێوازی بیر كردنەوەكەی وەكو منە، ئەو پابەندە بە هەموو ئەو شتانەی كە نەرێتیە”.
حاڵەت زۆرە بەڵام پێویستی بە دیالۆگ یەكە….
نیشانەی نزیكی یان خۆشەویستی دایك و باوك یان یەكێك لەوان لەگەڵ منداڵەكان كە ئەوەیە كە دەیانبەستێتەوە چەند حاڵەتێكە، هەیە كە دەتوانم لەم چوارچێوەیەدا دایبنێم، چونكە ئەو كچە كە تەنانەت لە خۆشترین و سەرنج ڕاكێشترین گفتوگاكاندا بێ دەنگ بوو، هۆكارەكەشی وەك دەبیت “من كاتێك بچووك بووم گەورەكان بیروڕای منیان بە سووك دەبینی بۆیە لە تووڕەیی خۆم پەنگم دەخواردەوە، ڕەنگە ئاسایی بوو كە بچووك بێ دەنگ بێت بۆ قسە كردنی گەورە بەڵام تەنانەت كاتێك گەیشتمە تەمەنی ئێستام، ئەوە دەبینم كە ترسم هەیە لە قسە كردن و لە دەربڕینی ڕای خۆم لە ترسی ڕەخنە لێ گرتنم” گفتوگۆ دەپچڕێت بە پڕوپوچ كردنی بیروراكان، چونكە خواست بۆ بەدەست هێنانی ستایشی ئەوانی تر دەكوژێتەوە لە ژێر قورسایی دوو دڵی و ترسدا لەوەی كە مرۆڤ هەڵە بێت…
ئایا ئەمە كاریگەری لەسەر گەشەی گونجاوی كەسایەتی منداڵەكان ناكات بە هۆی كەڵەكە بونی شكستەكانی كاتی منداڵیەوە؟ …ئایا دەكرێت پەیوەندی لە كەسایەتی و خودی مرۆڤ لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوویدا جیا بێتەوە؟
“هەروەها دیالۆگیش بەرپرسیاریەتییە”، ئەوە ئەو شتەیە كە كوڕێكی كۆلێج لە ئاستی دەرچون بە قسەكانی ڕووبەڕووی من بووەوە.
_ پرسیارم لێی كرد …چۆن ؟
ئەوان (واتە دایك و باوك) لەسەر دەرئەنجامی چەمك و بەهاكانیان ئێمە پەروەردە دەكەن، بەڵام لە ژیاندا ڕۆڵی ئێمەش دێت بۆ ئەوەی زۆرێك لەو بەها و چەمكانە بگۆڕین و لە ڕێگەی گۆڕاوەكانی ژیانەوە لەگەڵمان بجوڵێنن بۆ كاتی ئێستامان، بۆیە بەرپرسیارێتیەكی هاوبەش دەكەوێتە سەر شانی هەردوو ڵوە (واتە منداڵ و دایك و باوك). بەڵام ئایا منداڵان بە ڕادەیەك پێگەیشتون كە هەوڵ بدەن دیالۆگ لەگەڵ دایك و باوكیاندا بكەنەوە و لەگەڵ بارودۆخی خۆیاندا بیانگونجێنن یاخود تەنها داوای مافەكانیان دەكەن و، لە بیریان چووتەوە كەوا دەبێت ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن… لێرەدا ڕا و بۆچونی كچێكی پێگەیشتوو دەخەینە ڕوو، بەو مانایەی كە دەزانێت چی دەوێت و هەروەها چی ناوێت و ناخوازێت…كەوا باوەڕی وایە كەوا كوڕ دەتوانێت ببێتە باوكێك لە ساتەكانی بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خێزان و كچەكان دەتوانن ببنە دایكێك لە حاڵەتێكدا كە لە دۆخی دایكایەتی تێبگات كە دەلێت:
ئەوانیش پێویستیان بە دیالۆگ و بایەخدان بە كاروبارەكانیان هەیە، یان لەوەی تێ دەگات كە چی بە دەستەوە دەناڵێنن، ڕاستە گەورەترین بەرپرسیاریەتی دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان، بەڵام ئێمەش بەرپرسیارین لە گرنگیدان بە خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی خۆمان و چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵیدا، ڕاستە كە هەریەكەمان باری خۆمان هەیە بەڵام پێویستە ئاگاداربین لە كردنەوەی دیالۆگی نێوانمان و نزیكترین خەلك بۆ ئێمە (كە دایك و باوكمانە) …پێویستە بۆ دروست كردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ نزیكترین خەڵك بۆ ئێمە كە زوو پێگەی خۆمان بزانین و وامان لێ بكات بە متمانە و دڵنیابوونەوە بچینە ناو ژیانەوە، لە جیاتی ئەوەی ساڵانێك بە سەر ببەین لە سەرلێشێواوی و جۆشدان بێ ئەوەی بزانین چیمان دەوێت و چۆن لەنگەر بگرین بەرامبەر ئاستەنگەكانی ژیان و چۆن نەخشە ڕێگایەكی تایبەت بە خۆمان هەبێت…. سەرچاوە: گۆڤاری (الف باء) ژمارە 885 / بەرواری 11 ی ئەیلولی ساڵی 1985 / لاپەڕە 34/ نوسینی / اخلاص عبدالقادر.

ھەواڵی زیاتر