شاجوانی ئەمەریکا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چێسلی کریست، شاجوانی ئەمەریکا بۆ ساڵی 2019 لە باڵەخانەیەکەوە خۆی فڕێداوەتەوە خوارەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی “نیویۆرک پۆست”، چێسلی کریست (30 ساڵ) شاجوانی ئەمەریکا 2019، دوێنێ بەیانی لە باڵەخانەیەکی 60 نهۆمیەوە لە نیویۆرک خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

لێکۆڵینەوە بەردەوامە و خانەوادەکەی لەبارەی کچەکەیانەوە گووتیان “چێسلی کەسێكی خۆشەویست بوو، خزمەتی هەمووانی دەکرد، چ لە ڕێگەی کارەکەیەوە وەک پارێزەرێک کە بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەجەنگا، یان وەک شاجوانی ئەمەریکا کە بەشداری بۆنە و چالاکیە خێرخوازیەکانی دەکرد”.

ھەواڵی زیاتر