ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسیانه بۆ به‌ند و بڕگه یاساییه‌كان بكه‌ین له میژوویی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا، ده‌بینین له بنه‌ڕه‌تدا قه‌واڵه یاساییه‌كان په‌یوه‌ندییان به چڕبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و به‌ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌شاری سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی و ئاشووری و یۆنانیه‌وه هه‌یه، یاساكانی حاموڕابی یه‌كێكن له كۆنترین ده‌قه یاساییه‌كان له میژوودا، دوایی له‌گه‌ڵ فراوانبوون و ئاڵۆزبوونی ژیانی كۆمه‌لایه‌تی و به‌ده‌ركه‌وتنی ئامراز و كه‌ره‌سته نوێیه‌كان، هه‌مواری یاساكان و به‌ند و بڕگه‌ی نوێ هاتووه‌ته‌وه ئاراوه، نوێترین نمونه‌یه‌ك به‌ده‌ركه‌وتنی سۆشیال میدیا و تاوانه‌كانی سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه كه پێویستی كردووه به یاسا رێک بخرێن و سنوورێک بۆ تاوانباران و رێگە له ده‌ستدرێژیه ناره‌واكان بگرن.
له هه‌رێمی كوردستاندا كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كراوه، یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان، ژمارە(6)ی ساڵی 2008، كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان بەركارە و سەرپێچیكارانی ئەم یاسایە تووشی سزای توندی یاسایی دەكاتەوە. ئەم یاسایە چۆنیەتیی بەكارهێنانی سوشیال میدیا ڕێک دەخات و سزای بۆ خراپ بەكارهێنەرانی دیاری كردووە. هەروەها بۆ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی هێڵەكانی پەیوەندیكردنیش بە هەمان شێوەپابه‌ندبوون به‌و یاسایانه‌ی ده‌ركراون ده‌كه‌وێته سه‌ر هۆشیاری یاسایی و تێگه‌یشتنی هاووڵاتیان له ماف و سه‌روه‌ری و رێزی ئه‌وانی تر وه‌كو مرۆڤ و سووكایه‌تی نه‌كردن به بیروباوەڕ و هێما پیرۆزه‌كانی یه‌كتر.
یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی هەمواركراو، ماددەكانی (434-436)ی بۆ تاوانی جوێنپێدان تەرخان كردووە. لە ماددەی (434)دا پێناسەی جوێنپێدانی كردووە و دەڵێ: (جوێنپێدان بریتییە لە لەكەداركردنی شەرەف و ئیعتبار و برینداركردنی هەستی كەسێك هەرچەندە ڕووداوێكی دیاریكراویش نەدرابێتە پاڵ ئەو كەسە. ئەو كەسەی جوێن بەكەسێك دەدات، بە بەندكردن بۆ ماوەیەك كە لە ساڵێك زیاتر نەبێت لەگەڵ غەرامەیەک لە سەد دینار زیاتر نەبێت یان بە یەكێك لەو دوو سزایە، سزا دەدرێت).
لەم ماددەیەدا دەردەكەوێت كە جنێودان چ بە شێوەی ئاشكرا چ بە نهێنی تاوانە و ئەنجامدەرەكەی دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.
بەڵام ئەگەربێتو جنێودان و تانە و ناوزڕاندن (تەشهیر) و بوختانكردن لە رێگەی ئامێرەكانی گەیاندن و سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت ئەوا بە گوێرەی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی گەیاندن بە تاوان هەژمار ئەكرێن و بكەرانی ئەم تاوانە دووچاری سزای توند دەبنەوە.
هه‌روه‌ها لە ماددەی (2)ی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لە هەرێمی كوردستان، ژمارە (6)ی ساڵی 2008دا هاتووە هەركەسێك ئەگەر بە خراپی تەلەفۆن یا مۆبایل یان هەر ئامێرێكی پەیوەندیكردن، به‌سیم یان بێ‌سیم یاخود ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیكترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەكردن یان تۆمەتهەڵبەستن یان جنێودان یان بڵاوكردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەكار هێنا كە ترس پەیدا دەكات یا دزەی بە گفتوگۆكردن كرد یان وێنەی چەسپاو و جووڵاو یان كورتەنامەی بڵاو كردەوە كە لەگەڵ خوو و ڕەوشتی گشتیدا ناگونجێن یان بەبێ ڕوخسەت و مۆڵەت وێنەی گرت یان كاروبارێكی وا كە شەرەف بریندار بكات یان هانی ئەنجامدانی تاوان یان كاری بەدڕەوشتی یان بڵاوكردنەوەی زانیاریی پەیوەست بە نهێنی ژیانی تایبەتی یان خێزانی بۆ تاكەكان بڵاو بكاتەوە، كە بە هەر ڕێگایەک بێت چنگی كەوتوون هەتا ئەگەر ڕاستیش بن، ئەوا ئەگەر بەهۆی بڵاوكردنەوەیان و دابەشكردنیان سووكایەتی یاخود زیانیان پێ بگەیەنێت، ئەوا بۆ ماوەیەك بەند (حبس) دەكرێت كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێت و لە پێنج ساڵیش زیاتر نەبێت و بە غرامەیەكیش سزا دەدرێت كە لە یەک ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە ٥ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەكێك لەو دوو سزایە.
ئه‌گه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌نگاو بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی یاسایی و ده‌ستووری بنێین ئه‌وا پێویسته كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی یاسایی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه بكه‌ین.