چالاكوانێكی ژینگەیی كورد بڕوانامەیەكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان وەردەگرێت

پێشەنگ هەڵەبجەی، كە چالاكوانێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی پۆڵەندایە لە بواری ژینگەیی دوای تەواوكردنی كۆڕسێكی ٣ مانگەی ئەكادیمیای ئوبونتوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ پێگەیاندنی سەركردە، بڕوانامەی تەواوكردنی ئەكادیمی پێبەخشرا.

لە لێدوانێكی بۆ “هەولێر”ـدا، پێشەنگ هەڵەبجەیی، گوتی: “ئەكادیمیای ئوبونتوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەلایەن نیلسۆن ماندیلای سەركردەی كۆچكردووی ئەفریقای باشوور دامەزراوە، ئامانج لە دامەزراندنیشی تاوەكو ببێتە دەروازەیەك بۆ پێگەیاندنی ژمارەیەك سەركردەی داهاتوو لە وڵاتان تاوەكو ئاشتی جیهانی بەرقەرار بێت.
پێشەنگ هەڵەبجەیی، دەشڵێت: ” ئەم خولە لە لایەن كۆمەڵێك كەسایەتی بەناوبانگی جیهانی وەك “بان كی مون” بەرێوەچووەو بەشێك لەوانەیشی كە سەرپەرشتی ئەو پڕۆسە دەكەن ئەوانەن كە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵن و خولەكەش لە ٦ تەوەری سەرەكی پێكهاتبوو، لە پاراستنی ژینگە، دروستكردنی پردی پەیوەندی، دیالۆگی نێوان كلتوور و ئاین و نەتەوەكان و چەند تەوەرێكی تر..
هەر لەو ئەكادیمیەدا، چەند تەوەرەیەكی دیكە باسكرا لەوانە دامەزراندنی ئەنجوومەنێكی گەنجانی جیهانی بۆ ئەوەی گەنجان بگەیەنرێتە نەتەوە یەكگرتووەكان،
لە كۆتایی قسەكانیشیدا، پێشەنگ هەڵەبجەیی ئاماژەی بەوەدا كە كەسی تازەمان ناسی و پردی پەیوەندی خۆمانمان بە جیهانەوە فراوانتر كرد.

ھەواڵی زیاتر